عەرەبەکانی هەرێمی کوردستان لە سەرژمێری سەر بە کوێ تۆمار دەکرێن؟
بینینی دشداشە و عەگال لە تەنیشت کورتەک و شەڕواڵ و جامانە، دیمەنی رۆژانەی بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی هەرێمی کوردستانە.
بینینی دشداشە و عەگال لە تەنیشت کورتەک و شەڕواڵ و جامانە، دیمەنی رۆژانەی بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی هەرێمی کوردستانە.
ئەو تانکەرانەی لە هەولێرەوە دەچنە سلێمانی یان بە پێچەوانەوە دەبێت 550 بۆ 680 دۆلار بدەن. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەڵێت: "پارەکە ناگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەت."
16ـی تشرینی دووەم کاری مەیدانی دەستپێدەکات، بژمێرەکان ماڵ بە ماڵ و شەقام بە شەقام زانیارییەکان وەردەگرن، وەڵامی 70 پرسیار لە فۆڕمەکانیان تۆماردەکەن، 20 و 21 مانگ زانیارییەکان پشتڕاستدەکرێنەوە، لە دوای کاژێر 12:00ـی شەوی 21 ـی مانگ، هیچ کەسێک تۆمار ناکرێت.
ئازاد شکور پێشمەرگەیە و هاوبەشی کارەبایە، دەڵێت: "پێشتر چوار ئەمپێرم هەبوو. لەگەڵ کارەبای نیشتمانی نزیکەی 80 تاوەکو 90 هەزار دینارم دەدا. ئێستا بەبێ داشکاندنەکەی، 50 تا 60 هەزار دینار دەدەم. بەڵام ئێستا ئەو سێ مانگە داشکاندنی تێدایە، زۆر کەمتر دەدەین. 25٪ـی پارەکەی بۆم دەگەڕێتەوە. دەتوانم بکەمە خەرجیی شتێکی دیکە.
خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی لە سەنتەری خانەنشینان لە هەولێر رۆژانە بەیەکەوە کۆدەبنەوە. مەدەنییەکان مووچەکانیان لەگەڵ بەغدا هاوتاکراوە و ئێستا زیاتر وەردەگرن، بەڵام سەربازییەکان چاوەڕێی هەواڵە خۆشەکەن و هەروا ماونەتەوە.
لەم هەڵبژاردنە تورکمان تەنیا دوو کورسی کۆتای هەیە
سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، سبەی چوارشەممە، 25ـی ئەیلوول بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات.
جیهان چاوی لە دەستی پێشمەرگە بوو، ئەویش بۆ یەکەمینجار داعشی تێکشکاند
باوک و کچێک لە تەقتەق بەیەکەوە پۆلی 12یان تەواو کرد. ئەو کتێبانەی هاوڕێی رۆژ و شەویان بوون، هەڵیان دەگرنەوە و خۆیان بۆ قۆناخێکی نوێی ژیانیان ئامادە دەکەن.
ئەمڕۆ ئەو وادەیەی کە لەلایەن کۆمیسیۆنەوە بۆ دەرهێنانی کارتی بایۆمەتری و کێشەی خوێندنەوەی پەنجەمۆر دیاریکرابوو، کۆتاییهات. سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەڵیت، "ئەوانەی نەهاتوون کێشەکانیان چارەسەر بکەن، رێژەی 5%ی سەرەتای دەنگدان هەیە، ئەگەر پەنجەمۆریشیان نەبێت دەتوانن زوو بچن و دەنگ بدەن."
تائێستا یەکێتی نیازی نییە گۆڕانکاری لە لیستی بەربژێرانیدا بکات.
پرۆسەی دەرهێنانی کارتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهات. پرۆسەکە لە 13 ئایارەوە دەستیپێکردبوویەوە. بەرپرسێکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەڵێت سێ ملیۆن دەنگدەر کارتیان نوێکردووەتەوە.
ئێستا لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 30 کۆمپانیای ئیماراتی و دەیان کۆمپانیای هاوبەش لەنێوان ئیمارات - کوردستان - عێراق کاردەکەن، بە تایبەت لە بوارەکانی نەوت، گاز، کشتوکاڵ و گەشتوگوزار. ئیمارات مەبەستیەتی کۆمپانیاکانی لە هەموو سێکتەرە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان کار بکەن.
قوتابیان و مامۆستایانی خوێندنی عەرەبی لە هەولێر دژی بڕیاری داخستنی قوتابخانەکانیان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی عێراق، جارێکی دیکە دەنگیان هەڵبڕی و بۆ چوارەم جار گردبوونەوە
گوتەبێژی وەزارەتی کارەباش دەڵێت، ئێستا رۆژانە لە نێوان پێنج بۆ شەش کاژێر کارەبای نیشتمانی دەدەنە هاوبەشانیان. لەدوای هێرشەکەی رۆژی هەینیی رابردوو بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر، بەرهەمهێنانی گاز لەو کێڵگەیە وەستاوە و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا لە سێ هەزار و 500 مێگاواتەوە دابەزی بۆ کەمتر لە هەزار مێگاوات.
بۆ یەکەمجار لە مێژوو، سەرۆککۆمارێکی تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات. بڕیارە ئێوارەی دووشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای 13 ساڵ سەردانی هەولێری پایتەخت بکاتەوە.
تیمی رووداو چووەتە ئەو شوێنەی قەزای خەبات لە باکووری رۆژئاوای هەولێر، کە قەڵادزەیی و سەنگەسەرییەکان دەڵێن رۆژی 4ـی ئاداری 1991 لە دژی دەسەڵاتدارانی بەعس تێیدا راپەڕیون و سەربازانی سوپای عێراقیان لە ناوچەکە وەدەرناوە."
سڵێوە کەم رۆژی ژیانی هەیە، بەبێ نووسین و خوێندنەوە تێپەڕێت، وەک ماسی و ئاو لەگەڵ کتێب لێکدانەبڕاون، ئەو بەردەوام پڕۆژەی نووسین، وەرگێڕان، ئامادەکردن و توێژینەوەی کتێبی لە هەگبەدایە و خاوەنی 33 کتێبە.
هەر شۆفێرێکمان دەدواند، هاواری بوو بۆ چاککردنی تاسە و چاڵەکان رێگەکە، ئەو رێگەیەی یەکێک لە شۆفێرەکان بە پەیژە ناوی برد
بە گوتنەوەی گۆرانیی ئەفەندی، یادی رۆژی ئەفەندی لە هەولێر کرایەوە. لە یادەکەدا 50 تابلۆی کەسایەتییە نێودارەکانی هەولێر لە پێکهاتە و نەتەوە جیاوازەکان بە سیدارەوە نمایشکران، چونکە نزیکەی 100 ساڵ پێش ئێستا ئەوەی سیدارەی لەسەرکردبێت، پێی گوتراوە "ئەفەندی."
سیروانی جامچی ماوەی پێنج رۆژە لە رێگەی مەلائۆمەر هاتووچۆیەتی و سەرقاڵی چاککردنەوەی پەنجەرە و دەرگەی ئەو ماڵانەیە، کە بەهۆی بۆردوومانەکەی ئێران بۆ سەر ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری هەولێر زیانیان بەرکەوتووە.
ئارلین ئەنتۆنیۆ، برینداری بۆردومانەکەی ماڵی پێشڕەو دزەییە و بە رووداوی گوت، "لەبارەی دۆخی منەوە، تاوەکو ئێستا باشم. برین لەسەرم هەیە، قاچم شکاوە زۆر شوێنیشم مۆربووەتەوە، بەڵام هێشتا باشم."
راپۆرتێکی تۆڕی میدیایی رووداو لەسەر فرۆشتنی ڤەیپ بە کەسانی خوار 18 ساڵ و فرۆشتنی ڤەیپی ماوە بەسەرچوو، هەڵمەتی قەدەخەکردنی فرۆشتنی ڤەیپ و دەستبەسەرداگرتنیانی لێکەوتەوە.
بەشێک لە ئامێرەکانی دەنگدان، لە هەولێر، سلێمانی و کەرکووک، کێشەیان هەیە و راپۆرتی کۆتایی ئەنجامی دەنگدان چاپناکەن کە پێوستە لەدوای داخستنی سندووقەکان چاپبکرێت.
مستەفا ئیسماعیلی تەمەن 30 ساڵ و سانا سامحی تەمەن 24 ساڵ کەمتر لە ساڵ و نیوێک بوو هاوسەرگیرییان کردبوو، چاوەڕێ بوون خودا منداڵێکیان پێببەخشێت، بەڵام لەکاتی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران بەهۆی دووکەڵەوە خنکان و خەونەکەیان بردە ژێر گڵ
لە سەربانی ماڵێکدا لە ناحیەی بەحرکەی هەولێر، سەری سەگێک بینرا و ئەوەش تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی سەرقاڵ کرد. هەرزووش دەنگۆیەک بڵاوکرایەوە، گوایە گۆشتی ئەو سەگە لە خواردنگەیەک دەرخواردی خەڵک دراوە، بەڵام هێشتا هیچ بەڵگەیەک نییە راستیی ئەو گومانانە بسەلمێنێت.
ئازاد سدیقی تەمەن 65 ساڵ، لەگەڵ هاوژین و کچە 13 ساڵەکەیدا ماوەی 10 ساڵە ژیان لەنێو خانووەیەکی پڕ لە قوڕلیتە و کۆنە پلاستیک و کارتۆن و ئاسندا دەگوزەرێنن، مام ئازاد بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی خەریکی کۆکردنەوەی کەلوپەلی فڕێدراوە لەسەر شەقامەکان.
ئەو کەسانەی لە دەنگدانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە دەرەوەی سنووری کەرکووکن، لە پرۆسەی دەنگدان تەنیا دەتوانن لە بنکەکانی پارێزگاکە دەنگ بدەن و بۆ دەنگدان پێویستە بگەڕێنەوە پارێزگاکە.
"دەیانگوت پووڵمان دەوێت"
جووتیارانی گەنم لە هەرێمی کوردستان ئێستا خەریکن زەوییەکانیان بۆ باران و پەڵە ئامادەدەکەن، بەڵام کەمی و نەبوونی بنەتۆوی گەنم، مەترسیی بۆ سەر چاندنی ئەمساڵیان دروستکردووە.
حەلیمە محەممەد تووشی پەککەوتنی درێژخایەنی گورچیلە بووە، هەشت مانگە دۆخی تەندروستیی بەوشێوەیەیە و سۆندە لە ملیدایە. هەفتانە دوو جار لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری گورچیلەکانی بۆ دەشۆردرێن، ئێستا پزیشک پێی گوتووە دەبێ چاندنی گورچیلەی بۆ بکرێت.
دواکەوتنی مووچە، جووڵەی بازاڕی سستکردووە و خەڵک بە کەمی بۆ کڕینی پێداویستییەکانیان روو لە بازاڕەکان دەکەن. دووکاندارێک لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەڵێت، هیچ کات بازاڕ وەکو ئەم کاتە چۆڵ و سست نەبووە.
نزیکەی 70 برینداری رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانیە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر و دهۆک. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر دەڵێت، "لێرە شەش برینداریان لە چاودێریی چڕ خەوێندراون و هەموویان دۆخیان ناجێگیرە."
هیچ شەقام و کۆڵانێکی حەمدانییە نییە، لافیتەی پرسەی تێدا نەبێت و، هەریەکەیان چیرۆکێکی تراژیدیی هەیە بەهۆی رووداوی ئاگرەکەی شەوی رابردوو، لەوانەش خێزانێکی پێنج کەسی، کە تەنیا کوڕە بچووکە تەمەن شەش ساڵەکەیان لەو کارەساتە رزگاری بوو.
لقی نوێی کۆمپانیای زەین بۆ پەیوەندیکردن لە هەولێر کرایەوە. لقە نوێیەکەی کۆمپانیاکە بە نوێترین تەکنەلۆژیا و پێداویستییەکان ئامادە کراوە و کۆمپانیا مەبەستیەتی بەرهەمهێنان و کارایی زیاتر بکات، کە رەنگدانەوەی لەسەر کوالێتیی ئەو خزمەتگوزارییانە هەبێت کە پێشکێشی بەشداربووان دەکرێت
ئەحمەد لە یەکەم رۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بە جۆش و خرۆشەوە خۆی بۆ قوتابخانە ئامادە کرد، ئەو تەمەنی بووەتە شەش ساڵ و یەکێک لەو منداڵانەیە، ئەمساڵ لە پۆلی 1ی بنەڕەتی تۆمار کراوە و دەڵێت، "پشتیوان بە خودا دەبمە پزیشک."
بە جەنجاڵیی بەردەم کۆشکەکان دەردەکەوێت، ژنان خواستێکی زۆریان بۆ شێواز و دیزاینی جلوبەرگە میسرییەکان هەیە
"بازاڕی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان سست بووە"، ئەمە گوتەی سەرجەم کۆمپانیا و نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی خانوو و زەوییە. بەراورد بە ساڵانی رابردووش ئەمساڵ کڕینی خانوو و شوقە لەلایەن هاووڵاتییانی عەرەبەوە، بەڕێژەی زیاتر لە 50٪ کەمی کردووە.
یەکەم ژن لە هەولێر وەکو شۆفێری تەکسی دەستبەکاربوو. شەهلا پێشتر راهێنەری شۆفێری بووە و دەڵێت، بە پاڵپشتیی کەسوکارەکەی، توانی وەکو شۆفیری تەکسی کار بکات.
کارگەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێژەی 80٪ پشت بە ئاسنی سکرابی عێراق دەبەستن؛ ئێستا سەرجەم کارگەکانی ئاسن و بەرهەمهێنانی شیش لە هەرێمی کوردستان مەترسیی داخستن و وەستانی کارەکانیان لەسەرە، ئەو کارگانەی نزیکەی 10 هەزار کرێکار بەشێوەیەکی راستەوخۆ تێیاندا کاردەکەن.
کەشوهەوای گەرم و کەمیی کارەبا و خزمەتگوزاری، تەنگی بە ئاوارەکان هەڵچنیوە. کەمپی حەسەن شام لە رۆژئاوای هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، تایبەتە بە ئاوارەکانی عێراق، ئاوارەیەک دەڵێت، "دۆخمان وەکو زبڵخانەیە" و خزمەتگوزارییەکانیان بەشێوەی ئەوتۆ نین
کرێکارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای گەڕانەوە لە کارەکەی، لە هەولێر بووە قوربانیی رووداوێکی هاتووچۆ و گیانی لەدەستدا، ئەو کەسەی بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی پێدا کێشا، مێرمنداڵێک بوو کە بەخێرایی زیاتر لە 160 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا ئۆتۆمبێلی لێدەخوڕی؛ لەو رووداوەدا مێرمنداڵەکەش گیانی لەدەستدا.
کۆتایی مانگی حەوتە و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی شەشیان وەرنەگرتووە.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە هەولێر سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە ئەندامی یەک خێزان بوون. لە کامێرای چاودێری دەردەکەوێت، شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا پیک ئاب بە خێراییەکی زۆر کۆنترۆڵ لەدەستدەدات و دەپەڕێتەوە سایدی بەرامبەر و خۆی دەکێشێت بە ئۆتۆمبێلێکی هیۆندا ئەلنترا کە دوو هاوژین و منداڵێکی تێدا بووە و گیانیان لەدەستدا.
بەشێک لە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دواخراون، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، "هیچ کێشەیەکی ئەمنی و ئیداری لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی نییە و هیچ هێزێکی ئەمنیش جووڵەی پێنەکراوە بۆ ئەو دوو فڕۆکەخانەیە."
کریستیانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان زەنگی ئاگادارکردنەوەیان لێدا و بە سەتان کریستیان لە قەزای عەنکاوەی هەولێر گردبوونەوە، دروشمیان بەرزکردەوە و پەیامی نیگەرانیی خۆیان بۆ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق نارد کە بڕیاری کشانەوەی مەرسومی ناساندنی لویس ساکۆی وەک پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان دابوو.
بافڵ تاڵەبانی و شاندی باڵای یەکێتی بە پێکەنینەوە چوونە لای شاندی پارتی، بەڵام بە تووڕەیی و بەبێ ماڵئاوایی رۆشتن.
رەوەند قادر، سەرۆکی شارەوانی دارەتوو سەبارەت بە دەستپێکردنی هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان دەڵێ "لە گەڕەکی ژین دەستمانپێکرد، بەو هۆکارەی لەو گەڕەکە ژمارەیەکی زۆر سەگ هەن؛ هەڵمەتەکەش تاوەکو کۆکردنەوەی هەموو سەگەکان بەردەوام دەبێت".
سروە کە سێیەمی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان و یەکەمی بەشی زانستیی پۆلی 12ی ئامادەییە لەسەر ئاستی هەولێر، سەرکەوتنە گەورە و نایابەکەی ماندووبوونی لەبیربردووەتەوە
رێواز فایەق، سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەش بە بەشی پەرلەمانی کوردستان گەڕا بۆ ماڵئاوایی لە کارمەند و پەرلەمانتارانی پەرلەمانی کوردستان، دوای گەردن ئازادی بە هەمووانی گوت، "ئەوەی کار نەکات هیچی لەدەست ناقەومێت، بۆیە مرۆڤ کاری باش و خراپیش دەکات."
رۆژی پێنجشەممە 29-06-2023، مێرمنداڵێکی 12 ساڵ لە نزیک ناحیەی کەورگۆسک کەوتە نێو زێی گەورە و ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.
لە سەربڕخانەی هەولێر رێکارەکانی سەربڕینی ئاژەڵان تووندتر کراون و پێش سەربڕین، پشکنین بۆ ئاژەڵەکان دەکرێت، ئەوەش بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی ئاژەڵەکە و نەبوونی گەنە.
کاژێر 11:20 خوولەکی شەوی 19ی ئەم مانگە ئەڤین و خوشکەکەی لەسەر جۆلانەی ماڵی باوکیان دانیشتبوون، هاوژینەکەی ئەڤین بە چەکی کڵاشینکۆڤ هێرشی کردە سەر ماڵی خەزووری، ئەڤینی کوشت و دلڤینی خوشکیشی بە سەختی بریندار کرد
تاوەکو ساڵی 2003 لە هەرێمی کوردستان UNHCR سێ بەشی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە رێگەی وڵاتی ئوردنەوە بۆ ئەوروپا، ئەمریکا و کەنەدا برد، ئەوانەشی ماونەتەوە چارەنووسیان نادیارە و زیاتر لە دوو دەیەیە چاوەڕێن
هاونیشتمانییەک چوار مانگە بەدەست جۆرێک لە نەخۆشیی دڵ دەناڵێنێت، نەخۆشییەک کە پزیشکەکان پێیان گوتووە، لە هەرێمی کوردستان چارەسەری زەحمەتە
بەر لە دەستپێكردنی پەخشی تۆڕی میدیایی رووداو، وەك پەیامنێر وەرگیراوەو بەشداری خولی پەرەوردە و پێگەیاندنی پەیامنێرانی رووداوی كردووە لەلایەن راهێنەرانی ئەوروپاییەوە.
زیاتر لە 1000ڤیتی، هەواڵ، سەدان رووماڵی رووداوە سیاسی، ئابووری، سەربازی، رۆشنبیری و كۆمەڵایەتییەكانی ئەنجامداوە.
رەنجە جەمال، بەر لە هێرشی داعش بۆ سەر موسڵ ، یەكەم ڤیتی لە راگەیاندنی كوردیدا لەسەر جموجۆڵی چەكدارانی داعش لە دەشتی قەراج و سنوورەكانی نێوان پارێزگای نەینەوا، كەركووك و سەڵاحەدین ئامادەكرد .
لە 30ی ئایاری 2016 ڤیتییەكی مەیدانی لەسەر دەستگیركردنی دوو چەكداری داعش لە سنووری گوندە كاكەییەكانی رۆژئاوای قەزای خەبات و چۆنیەتی دەرهێنان و خۆبەدەستەوەدانی دوو چەكدارەكە لەنێو تونێلێك لە ڤیتیەكەدا پیشاندا و، ئەو ڤیتییە لەلایەن زۆر كەناڵی جیهانی و كەناڵە ئەندامەكانی ئینێكس بڵاوكرایەوە.