رووداو دیجیتاڵ
رۆژی پێنجشەممە 29-06-2023، مێرمنداڵێکی 12 ساڵ لە نزیک ناحیەی کەورگۆسک کەوتە نێو زێی گەورە و ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.
رائید ئامانج محەممەد، ئەفسەر لە بەرگریی شارستانیی قەزای خەبات بە رووداوی راگەیاند، تەرمەکە لەلایەن تیمەکانیان و خەڵکی ناوچەکە بە دووری 500 مەتر لە شوێنی خنکانەکەی لە زێی گەورە دۆزرایەوە.
مێرمنداڵە خنکاوەکە ناوی ئەحمەد خدر رەشید بوو و نەخۆشی ئۆتیزمی هەبووە. رائید ئامانج محەممەد دەڵێت، تەرمەکەی لە دادپزیشکییە و دوای توێکاری رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.
رووداوەکە چۆن روویداوە؟
ئەحمەد لەگەڵ دایک و باوکیدا، بەگوتەی ئەو ئەفسەرە، رۆژی پێنجشەممە کە دەکاتە دووەم رۆژی جەژنی قوربان چوون بۆ ماڵی باپیری لە کەورگۆسک. مێرمنداڵەکە ئەو رۆژە چووەتە زێی گەورە و نەگەڕاوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ