پێشمەرگەیەکی بێ ئۆتۆمبێل بووە خاوەنی خەڵاتە تایبەتەکەی پاشیڤی رووداو

30-03-2025
رەنجە جەمال
رەنجە جەمال
مەرجی بردنەوەی ئۆتۆمبێلەکە ئەوە بوو لە کۆمێنت بنووسرێت "پاشیڤی رووداو"
مەرجی بردنەوەی ئۆتۆمبێلەکە ئەوە بوو لە کۆمێنت بنووسرێت "پاشیڤی رووداو"
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پێشمەرگەیەکی بێ ئۆتۆمبێل، براوەی خەڵاتە تایبەتەکەی پاشیڤی رووداو بوو. ژاپۆنییەکان سوویچی تایبەتی ئۆتۆمبێلەکەیان پێ بەخشی.
 
مەرجی بردنەوەی ئۆتۆمبێلەکە ئەوە بوو، لەسەر پۆستی هەژمارەکانی فەیسبووکی رووداو بنووسرێت "پاشیڤی رووداو" کە لە یەکەم رۆژی رەمەزانەوە تاوەکو ساتی تیروپشکەکە، 574 ملیۆن کۆمێنت نووسرابوون.
 
شەمسەدین عومەری 34 ساڵ براوەی خەڵاتەکەبوو، ئەو، رۆژانە زیاتر لە 150 جار لە کۆمێنت "پاشیڤی رووداو"ـی نووسیبوو. 
 
شەمسەدین عومەر دەڵێت، "بەڕاستی زۆر دڵخۆشبووم، رۆژانە 100، 150 تاوەکو 200 کۆمێنتم دەنووسی و ئۆتۆمبێلیشم نییە."
 
شەمسەدین 9 ساڵە ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و باوکی سێ منداڵە، ئەو بڕیاریداوە بە ئۆتۆمبێلەکەی پاشیڤی رووداو بڕوات بۆ جەژنەپیرۆزەی خزم و کەسوکاری.
 
هاوڕێ و هاوپیشەکانی شەمسەدین زۆر دڵخۆشبوون بە دەرچوونی ئۆتۆمبێلەکە بۆ هاوڕێکەیان. 
 
سەڵاح ساڵح، هاوڕێ و هاوپیشەی شەمسەدینە و دەڵێت، "زۆر زۆر زۆر کەیفخۆشم، ئەوە 11 ساڵە هاوڕێی یەکترین و ئۆتۆمبێلیشی نەبوو."
 
ئۆتۆمبێلەکە جۆری تۆیۆتا ئەیربانکروزەرە و دۆستی ژینگەیە. 
 
سەردار بیبانی، سەرۆکی گرووپی کۆمپانیاکانی سەردار و بریکاری کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی لە عێراق لەبارەی ئۆتۆمبێلەکەوە باس لەوە دەکات، "ئاخر مۆدێلە و ناومان ناوە برا بچووکی لاندکروزەر، ئۆتۆمبێلێکی هاوڕێی ژینگەیە، گێڕ ئۆتۆماتیکە و تایبەتمەندی سەلامەتی زۆری تێدایە و زۆر نایابە."
 
سەردار بیبانی دەشڵێت، "وەکو تۆیۆتا بەشداریمان لە بەرنامەکە کرد و گرنگترین شت ئەوە بوو کەسانی زۆر باشی کوردستانمان ناسی و توانیمان کۆمەڵێک شتی باش بۆ گەنجەکانمان بەدەستبهێنین."
 
جگە لە ئۆتۆمبێل، پاشیڤی رووداو لەسەر ئەرکی سەرمایەداران، 29 ئامێری تەلەڤیزیۆن، شەش تکتی گەشتکردن بۆ تورکیا و 114کورسی خوێنی ماستەری لە دەرەوە بۆ دەرچووانی زانکۆکان تەرخانکرد.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە