چیرۆکی مامۆستایەکی کریستیان لە کۆیە کە بووەتە پرۆفیسۆری زمانی کوردی

21-02-2024
رەنجە جەمال
رەنجە جەمال
هاوژین و کتێب وەکو ماسی و ئاو لێکدانەبڕاون
هاوژین و کتێب وەکو ماسی و ئاو لێکدانەبڕاون
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دەست و قەڵەمی مامۆستایەکی زانکۆیە، ئەو کریستیانە و لە زانکۆ وانەی کوردی دەڵێتەوە. هاوژین سڵێوە، یەکەم کریستیانە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا و نازناوی پرۆفیسۆرە لە زمان و ئەدەبی کوردی.
 
د. هاوژین سڵێوە، لە بەشی کوردیی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وانە دەڵێتەوە، ئەو یەکێکە لە مامۆستا سەرەکییەکانی خوێندنی باڵا بۆ زمانی کوردی.
 
ئەو پرۆفیسۆرە دەڵێت، لە تەمەنی 15 ساڵییەوە هەستێکی ئەدەبی هەبووە بۆ نووسینی شیعر و خوێندنەوەی دیوانی شاعیران. "کاتێک لە پۆلی شەش بووم، گوتم بچمە بەشی کوردی بۆ من باشترە. لە 2004 بەشی کوردیم تەواو کرد، لە 2008 ماستەرم خوێند، 2012ـەش دکتۆرام تەواوکرد و لە 2017 بوومە پرۆفیسۆری یاریدەدەر و لە 2023 بوومە پرۆفیسۆر."
 
سڵێوە کەم رۆژی ژیانی هەیە، بەبێ نووسین و خوێندنەوە تێپەڕێت، وەک ماسی و ئاو لەگەڵ کتێب لێکدانەبڕاون، ئەو بەردەوام پڕۆژەی نووسین، وەرگێڕان، ئامادەکردن و توێژینەوەی کتێبی لە هەگبەدایە و خاوەنی 33 کتێبە. 
 
دکتۆر هاوژینی کریستیان، نووسەری ئەو دێڕە شیعرانەیە کە ناوی زار و شێوەزارەکانی کوردی تێدا کۆکراوەتەوە، ئەو پێشنیاز دەکات شیعرەکەی بکرێتە بەشێک لە پرۆگرامی خوێندنی بنەڕەتی، لەپێناوی ئەوەی هەموو منداڵێکی کوردستان ناوی زار و شێوەزارەکانی زمانی کوردی بزانێت. 
 
ئەو پرۆفیسۆرە تەنیا خۆی نییە، هزری دایکیشی دنیایەکە پڕ لە پەند، مەتەڵ، ئیدیۆم و چیرۆکی کوردی. د. هاوژین ئەوەی لە وێژەی زارەکی بەفرینی دایکی هەیە لە چوارچێوەی لاپەڕەکانی دوو کتێب کۆیکردوونەتەوە.
 
هاوژین سڵێوە لە ساڵی 1979 لە گوندی هەرمۆتەی کریستیانەکان لە کۆیە لەدایکبووە، ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و باوکی دوو کچە، ئەوانیش لە قوتابخانە بە زمانی کوردی دەخوێنن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.