هاونیشتمانییەک لە رواندز بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا
هاونیشتمانییەکی دانیشتووی سۆران، ئەمڕۆ لە بەرزاییەکانی چیای (رۆڵە) لە سنووری رواندز مینی پێدا تەقییەوە. خێزانەکەی بۆ گیانلەدەستدانی هاونیشتمانییەکە شین دەگێڕن.
هاونیشتمانییەکی دانیشتووی سۆران، ئەمڕۆ لە بەرزاییەکانی چیای (رۆڵە) لە سنووری رواندز مینی پێدا تەقییەوە. خێزانەکەی بۆ گیانلەدەستدانی هاونیشتمانییەکە شین دەگێڕن.
کچێکی تەمەن 15 ساڵ لە سۆران ئیفلیجیی مێشکی هەیە و ناتوانێت بە پێی خۆی بڕوات. بەوهۆیەوە لە خوێندنیش دابڕاوە. خێزانەکەی هەرچی لەدەستیان هاتووە، کردوویانە و لە رووی داراییەوە، چیدی توانای چارەسەرکردنی کچەکەیان نەماوە.
ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆکە دەردەکەوێت، زانکۆی سۆرانە. دوای 16 ساڵ لە بنیاتنانی تاوەکو ئێستا خاوەنی یەک ژووریش نیە بۆ مانەوەی قوتابییانی. دوو هەزار قوتابی زانکۆیەکە بەسەر 19 خانوو و باڵەخانە دابەشکراون و هەموویان بەکرێگیراون.
قایمقامیەتی سۆران لیژنەیەکی تەندروستی پێکهێناوە و دەچنە نێو هەموو نۆرینگە، دەرمانخانە و تاقیگەیەک، دەرمان بە دەرمانی نێو نۆرینگە و دەرمانخانەکان دەپشکنن.
گۆڕینی بیرۆکەکان بۆ پڕۆژەی کاریگەر و گرنگیدان بە پەرەپێدانی هێزی کار و سامانە نێوخۆییەکان، تەوەرە سەرەکییەکانی دووەمین کۆڕبەندی پەرەپێدانی هێزی کار بوون کە لە زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو.
بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو هاوژین لە گۆمی فێڵاو رەوە گورگ دەوریان دابوون، دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمێکیان چوونەتە شوێنەکە و رزگاریان کردوون.
ئەو وەرزشڤانانەی لەم ڤیدیۆیەدا دەردەکەون، 150 یاریزانی نێودەوڵەتی و نزیکەی 200 یاریزانی نێوخۆی کوردستانن، لەنێو سروشتی بە بەفر داپۆشراوی گوندی وێزێ لە چۆمان نمایشی خلیسکێنەی سەر بەفر دەکەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ هاونیشتمانییەکی دانیشتووی خەلیفان بە ناوی (جەواد زوبێر) بەهۆی سۆپای گازەوە گیانی لەدەستدا.
دانیشتووانی شاری خەلیفان باسی مەترسیەکانی ئەو ئاوەڕۆیە دەکەن کە بە بەردەم ماڵەکانیان دا دەڕوات و لە هاوینان بۆنی ناخۆش و لە زستانان دروست بوونی لافاوی لێدەکەوێتەوە.
گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێک بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی قوتابخانەکەی لە چۆمان، دەنگی ناڕەزایی خانەوادەکەی و کەسوکاری قوتابییانی بەرزکردووەتەوە و، داوا دەکەن "زیاتر خەم لە کەرتی پەروەردە لە سنوورەکەیان بخورێت."
گەنجێکی کوردی دانیشتووی ئیدارەی سۆران لە پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتیی هونەرە جەنگییەکان لە ئیمارات بەشداریی کرد و پلەی یەکەمی بەدەستهێنا؛ لەکاتی گەڕانەوەشی لەلایەن کاربەدەست و وەرزشکارانی سۆرانەوە پێشوازیی لێکرا
لە گوندی گەزنەی سنووری ناحیەی سمیلان لە قەزای چۆمان، مووشەکێکی نەتەقاوە دۆزرایەوە.
نەخۆشییەکی کوشندە یەخەی ماڵێکی گوندێکی دوورەدەستی سنووری هەریری گرتووە؛ مەجلیس و قسەی باوک لەگەڵ منداڵەکانی هەر باسی نەخۆشی و چارەسەرە. ئەو باوکە دوو لە منداڵەکانی هێزیان لەبەر بڕاوە و نیشانەکانی لە سێ منداڵی دیکەشی دەرکەوتوون
پارچە شکاوەکانی پردی زارگەلی چاککرانەوە، بەڵام تێشکانی پردەکە زیانی بە خاوەن چێشتخانەکان گەیاندووە. خاوەن چێشتخانەیەک دەڵێت: "شکاندی پردەکە رۆژانە زیانی ملیۆنێک دیناری لێداوین."
حەسۆ کانیەلنجی، ئەو پێشمەرگەیەی لە ساڵی 1961ـەوە چەکی کردە شان و لە شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان دا، تاوەکو شەڕی دژی داعشیش خەباتی کرد. ئەمڕۆ لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
کاکەمین عەزیز، هاونیشتمانییەکی گوندەکەیە، لە ماڵەکەی خۆیدا قسەی بۆ رووداو کرد، گوتی: لە ماڵی ئەوان هەندێکجار هێڵەکان بە ئەستەم دەتوانرێت پەیوەندییان لەسەر وەربگیرێت. ئەوەش بووەتە کێشە بۆیان. "فەقێیەک لە گوندەکەمان باوکی مردبوو، چەندێک هەوڵیان دابوو تەلەفۆنی بۆ بکەن، بێسوود بوو، رۆژی دواتر زانی کە باوکی مردووە."
محەممەد نەبی گەنجێکی خەڵکی گوندی ناوەندەی سەر بە قەزای چۆمانە لە سنووری پارێزگای هەولێر. تەمەنی 22 ساڵە و ئێستا لە قۆناخی 10ـی زانستییە، قوتابخانەکەیشی لە قەزای سۆرانە. ئەو دوای چەندین ساڵ دابڕان لە خوێندن، ئێستا لەپاڵ کاری شوانییەتی، دەستی بە خوێندن کردووەتەوە
گەڵاڕێزانە و هۆگرانی سرووشت و پاییزدۆستان لە باڵەکایەتی کۆبوونەتەوە. 37 گرووپی گەشتیاری لە باشووری کوردستان و عێراق لە بناری شاخی سێ کێلی چۆمان 300 خێوەتیان هەڵداوە
وەرزی درووێنەی برنجە، بارانی زۆریش بەرهەمی جووتیارانی دەشتی هەریر و باتاسی دووهێندەی ساڵانی رابردوو زیاد کردووە.
ڕێگەی هامڵتۆن قەرەباڵخ و جەنجاڵە، لە یەک خولەکدا لە کیلۆمەترێکی دیاریکراوی رێگەکە، زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێل دێن و دەچن، ئەمە لە کاتێکی ئاسایی و رۆژێکی ئاساییدا، بەڵام لە رۆژانی پشوو ژمارەکە بۆ دووهێندە زیاتر دەبێت.
وەرزی تەکاندنی گوێزە و گوندنشینان لە دەڤەری باڵەکایەتی دەستیان پێکردووە. ئەو دارگوێزانەی زیاتر لە سەدەیەک تەمەنیانە، ئەم ساڵیش بەریان گرتووە، بەڵام بەرهەمەکە بە بەراوردی ساڵانی رابردوو، کەمە و بەدڵی باخەوانان نییە.
53 ساڵ بەسەر هەوڵی تیرۆرکردنی مەلا مستەفا بارزانی دا تێدەپەڕێت. هەواڵەکە زوو سنوورەکانی جیهان دەبڕێت، بەجۆرێک رۆژنامەی بەنێوبانگی تایمزی بەریتانی دەنووسێت: 50 بۆمب نەیانتوانی سەرۆکی کوردان بکوژن.
لە کوێستانی سنین لە دەڤەری برادۆست هاونیشتمانییەک "بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە بۆسەر پێگەکانی پەکەکە"، گیانی لەدەستدا
ژمارەیەک دەرچووی ساڵانی 2011 بۆ 2023ـی بەشەکانی دەروونناسی و کۆمەڵناسیی زانکۆی سۆران دەڵێن، لە کەرتی گشتی و تایبەت لە سنوورەکە کاریان دەستناکەوێت.
بەدرێژایی دوو کیلۆمەتر مریشکی مرداربوو لە لێواری رووباری گەورەی چۆمان - سۆران کەوتوون و کەڵەکە بوون. زیاتر لەوانەی لە لێوارەکە کەوتوون، ئاوی رووبار بردوونی. بۆنە پیسەکەشی هاونیشتمانییانی هەراسان کردووە.
دەزگای روانگە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران یارمەتیی 50 کەس دەدات بۆ ئەوەی ببنە خاوەن بزنسی سەربەخۆی خۆیان.
کەڵەکەبوونی زبڵ و خاشاک رۆژ بە رۆژ لەسەر رێگەی گشتیی نێوان سۆران - رواندز بەرزتر دەبێتەوە و رۆژانە زبڵ و پاشماوەی سنووری پێنج شارەوانیی لێ فڕێدەدرێت، کە شوێنی فڕێدانی زبڵ و خاشاکەکە نزیکە لە ئاوەدانی و بۆنی ناخۆشی پاشماوەکان دەگاتە ماڵی هاونیشتمانییان
لە گوندی (ساوا) لە سنووری قەزای خەلیفان کچێکی تەمەن 15 ساڵ خنکا. بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو کچەی خنکاوە لەگەڵ سێ خوشکی دیکەی چوونەتە سەر ئەو رووبارەی بەنێو گوندەکەدا تێدەپەڕێت، ویستوویانە مەلەوانی بکەن و یەکێکیان خنکاوە
نزیکەی 5000 پورەهەنگ لە کوێستانەکانی دۆڵ سیبەر لە حاجی ئۆمەران دانراون، بەڵام هەنگەوانان باس لەوە دەکەن، بەراورد بە ساڵانی رابردوو، ئەم ساڵ شانە هەنگوینەکان نیوەیان پڕ بوون لە هەنگوین
ئەمشەو "بەهۆکارێکی نادیار" ئاگر لە پووش و پاوانی دەوروبەری فڕۆکەخانەی هەریر کەوتەوە و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەریر و باسرمەوە کۆنترۆڵکرا.
تیپی مۆسیقای پاشای گەورە، بەبۆنەی 48ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی، کۆنسێرتێکی لە رواندز سازکرد و گوڵبژێرێک لە ئاواز و گۆرانی کوردی پێشکێشکران.
پێشنیوەڕۆی هەینی 12ی تەممووز، لەکاتی تۆپبارانی تورکیادا هاونیشتمانییەکی دەڤەری برادۆست پارچەیەک تۆپ بەر قۆڵی کەوت و بریندار بوو، بۆ چارەسەرکردن هاونیشتمانییەکە گەیێندرایە نەخۆشخانەی سیدەکان
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەمڕۆ کوێستانی لۆلان و بناری چیای شەکیویان لە دەڤەری برادۆست لەلایەن سوپای تورکیاوە تۆپباران کراوە؛ بەهۆیەوە دوو هاونیشتمانی بریندار بوون.
دووكەڵی سووتانی زبڵ و خاشاک لە حاجی ئۆمەران تێکەڵ بە سرووشتە جوان و دڵگیرەکەی دەبێت. لەسەر ئەو رێگە گشتییەی هەرێمی کوردستان بە ئێرانەوە دەبەستێتەوە، کەڵەکەی زبڵ و پاشماوەکان رۆژ بە رۆژ بەرز دەبنەوە؛ بە تەنیشتی زبڵخانەکەوە خەڵک لەبەر بۆنی پیس داد و بێدادیانە
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هاوینەهەواری بێخاڵ منداڵێک لە باوەشی باوکی دەکەوێتە خوارەوە بۆ نێو ئاوی تاڤگەی بێخاڵ و دەخنکێت
ئەو باخچە و پارکانەی سۆران کە پارەی زۆر لە دروست کردنیان خەرج کراوە، ئیستا هیچیان بەسەر هیچەوە نەماوە. دیوارەکان روخاون، دارەکان شکێندراون، کورسی و کەپرەکانیش هێندەی توانراوە تێک دراون و بەشێکیشیان دزراون.
نائارامیی ناوچە سنوورییەکان بەهۆی بۆردوومانی تورکیا بۆسەر پێگەکانی پەکەکە، بەشێک لە خەڵکی، بەتایبەت جووتیاران و ئاژەڵدارانی ناچار کردووە لە شوێنێکی دیکەی خوار کوێستانی کێلەشین بنەو بارگەیان دابنێن
درووێنەی گەنم بە مەلەغانە، یەکێک لە شێوازە کۆنەکانی درووێنەکردنە، کارێکی گرانە بەڵام دانیشتووانی گوندەکانی دۆڵی رۆست، بە زەوق سەلیقە و بەدەم گۆرانیگوتنەوە، ئەنجامی دەدەن.
نەخۆشی لە دارگوێزەکانی دەڤەری باڵەکایەتیی داوە و بەشێک لە باخەکانی گوێز هیچ دارگوێزێکی تێدا نابینیت تووشی نەخۆشی نەبووبێت، بە شێوەیەک کە گوێزەکان خاڵی رەشیان لەسەر دروستبووە و توێکڵەکانیان گەنیوە
پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانی لە عێراق، فێستیڤاڵێکی میوزیکی لە چۆمان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ قایمقامیەت و ناوەندی کولتووریی چۆمان سازکرد. لە فێستیڤاڵەکەدا هاونیشتمانییان لە پارکێکی بچووکی شارەکە ئامادەبوون و ژمارەیەک بەرهەمی میوزیکی و گۆرانی پێشکێشکران.
تەرمی گەنجێک لە هاوینەهەواری پڕژێ لە گوندی وێزێی قەزای چۆمان دۆزرایەوە و تائێستا ناسنامەی دیارنییە و نازاندرێت کێیە
دیمەنی حاڵەتێکی دەگمەنی 'گیانلەدەستدان" و زیندووبوونەوەی هاونیشتیمانیێکی هەریر لە کامێراکانی نەخۆشخانەی گشتیی ئەو شارە تۆمارکراوە، تێیدا هاونیشتمانییەک دوای راگەیاندنی مردنی، زیندوو دەبێتەوە.
بۆ یەکەمجار بەشێوەیەکی فەرمی پێشبڕکێی ئۆفرۆد لە شاری سۆران بەڕێوەدەچێت. 30 ئۆتۆمبێل بەشدارن و راستەوخۆ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
ئەو شوێنەوارناسانە لە رێگەی ئەو پارچە بەردەوە کە تەمەنی زیاتر لە حەوت هەزار و 500 ساڵە، دەیانەوێت پەیوەندیی نێوان نیشتەجێیانی ئەو سەردەمە لەو ناوچەیە لەگەڵ ناوچەکانی دیکەیان بۆ پشتڕاست بکاتەوە.
لە گۆڕەپانێکی سەوزایی و کەشێکی بەهاریدا لە بناری چیای کارۆخ، فێستیڤاڵێک بۆ 30 ئەسپسوار رێکخرا.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووباری گەورەی چۆمان و لە نزیک شارۆچکەی گەڵاڵە، باوک و کوڕێکی خەڵکی هەولێر کە بە مەبەستی گەشتکردن چووبوونە سنوورەکە خنکان.
رۆژانە نزیکەی نزیکەی 60 تۆن زبڵ و خاشاک لەو قەزایە فڕێ دەدرێت و دوای چەند رۆژێک جارێکی دیکە بار دەکرێتەوە و دەبردرێتە سۆران.
بارهەڵگرەکان لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ریزیان بەستووە، کاڵا و خۆراک لە ئێرانەوە دەگەیێننە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق. مەیدانەکە قەرەباڵخ و پڕ جموجووڵە، بەڵام هێشتاش نەگەیشتووەتەوە ئاستی سێ ساڵ پێش ئێستا کە رۆژانە، 600 بارهەڵگر پێیدا تێدەپەڕین
خراپیی دۆخی دارایی و کاریگەریی سۆشیاڵ میدیا و تەمەن لە کاریگەرترین هۆکارە دەستنیشانکراوەکانی زۆربوونی لێک جیابوونەوەن، هاونیشتمانییان هۆکاری دیکەش باس دەکەن کە بوونەتە هۆی جیابوونەوەی هاوژینان.
چاڵی سەر رێگە شۆفێران لە دەروازەی شاری سۆران ناچار دەکات پێچەوانەی شەقام رێبکەن، رێگەکە هێندە چاڵی تێدایە، کە یەک جار ئۆتۆمبێل بکەوێتە نێویان، بێ زیان لێی دەرناچێت.
لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا ئەوە دووەم هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستانە بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە گیانلەدەست دەدات.
ژنێکی نەخۆش لە گوندێکی سنووری رواندز ماوەی دوو ساڵە لەنێو چوار دیواری ژوورێکدا لەسەر پشتە و لەسەر قەرەوێڵەیەک لەگەڵ ئازارەکانی، ژیان بەڕێدەکات.
لەنێو خانوویێکی کۆنی گەڕەکی قەندیل لە سۆران، خێزانێکی حەوت کەسی لە ژیانێکی زەحمەتدا دەژین، بەهۆی نەخۆشکەوتنی منداڵێکیانەوە قەرزار بوون و سەرجەم منداڵەکانیشیان لە خوێندن بێبەش بوون.
دایکی منداڵەکان دەڵێت، "شەش کەسین لە ماڵەوە. لە حکومەت هیچ مووچەیەکمان نییە، ژیانمان سەختە. کەسی خاوەن مووچە ژیانی سەختە، ئەی ژیانی ئێمەی بێ مووچە دەبێت چەند سەخت بێت، خانووەکەم کرێیە. ئەگەر لەبەر خێرخوازان نەبا دەبووایە چووباینە بەر دەرگای خەڵک بگەڕاباین، بەڵام سوپاس بۆ ئەوانەی دەرگە لەسەر منداڵی بێ باوک دەکەنەوە."
عامری دووکاندار، سەختترین رۆژەکانی کار و کەسابەتی بەڕێدەکات، بێ بازاڕی نزیکی کردووەتەوە لەوەی دەستبەرداری پیشەیەک بێت، کە 22 ساڵە خەریکییەتی.
بانگبێژێک لە هەریر بە زمانی کوردی کەباری پارشێوان دەکات و شێوازی کەبارکردنەکەی لە شارەکە و سۆشیاڵ میدیاش دەنگی داوەتەوە.
رووداوێکی هاتووچۆ لە نزیک گوندی مامەجەلکە لە سنووری قەزای شەقڵاوە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویدا. تەندروستی شەقڵاوە دەڵێت، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
قوربانیانی رووداوەکە سێ کەسن؛ ژنێکی تەمەن 30 ساڵ لەگەڵ منداڵێکی تەمەن هەشت مانگ و منداڵێکی دیکەی تەمەن شەش ساڵ، کە ئەویان دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە و رێژەی 80٪ـی جەستەی سووتاوە.
لە هەرێمی کوردستان 16 زانکۆی حکومی و 18ـی تایبەت هەن. ساڵانە 40 هەزار خوێندکار تێیاندا دەبنە خاوەنی بڕوانامە، بۆ دەرچوون لە قەیرانی دەرچووان، سەرۆکی زانکۆکان پێشنیازیان هەیە.
لە بەرزییەکانی سنووری گوندی شیوەڕەش لە سنووری حاجی ئۆمەران هێزەکانی پاسەوانیی سنووری ئێران، تەقەیان لە دوو کۆڵبەری کوردیی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد و برینداربوون.
کەشی بەفرینی زینی وەرتێ سەرنجی گەشتیارانی بەلای خۆیدا راکێشاوە و خێزانەکان بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش سەردانی دەکەن. هاونیشتمانییان داوا دەکەن پەرە بە شوێنەکە بدرێت و خزمەتگوزاریی بۆ ببدردرێت بۆ ئەوەی زیاتر سەرنجی گەشتیاران بەلای خۆیدا رابکێشێت.
10 یاریزانی نێودەوڵەتی و زیاتر لە 20 یاریزانی کورد لە بەرزاییەکانی پڕژێ و وێزێ لە سنووری پارێزگەی هەولێر تواناکانیان نیشاندا؛ یاریزانێکی دانشتووی چۆمان توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.
ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانەی کاڵا و کەلوپەلی هاوردەکراوی ئێران لە رێگەی دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەرانەوە دەگەیێننە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و، عێراق بە ریزی دوورودرێژ لە نۆرەدا وەستاون.
چەند رۆژێکە بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، بەفربارینەکە بازاڕی ناوچە گەشتیارییەکانی گەرم کردووە، گەشتیارێکی زۆر روویان لە چیای کۆڕەک کردووە و بۆ گەیشتن بە لووتکەی شاخەکە نۆرەیەکی دوورودرێژیان گرتووە.
دوای 100 ساڵ لە بەناحیەبوون و یەک ساڵ لە بەقەزابوونی، یەکەم پارک لە هەریر دروستکرا و هاونیشتمانییانی ئەو شارە لە رۆژی یەکەمدا بە کۆمەڵ چوونە نێو پارکەکە. منداڵانی هەریریش بە راکردن چوونە نێو پارکەکە کە بۆ لەمەودوا دەتوانن لەجیاتی سەر جادە و کۆڵان، لە ژینگەیەکی خاوێن یاری بکەن
بارانبارینی رابردوو ئاو و رووبارەکانی لە هەرێمی کوردستان بووژاندووەتەوە، تاڤگەی کانی ماران، دوای نزیکەی لە سەدەیەک تەنانەت بەر لە دەستپێکردنی زستان، تاڕادەیەک بووژاوەتەوە و دیمەنێکی ناوازەی بە نێوچەکە بەخشیوە.
قوتابییانی گوندێکی سیدەکان رۆژانە دەبێت یان بەنێو ئاودا یان بەسەر پردێکدا کە هیچ مەرجێکی سەلامەتی تێدا نییە، هاتووچۆ بکەن.
لە گەڕەکی بەختیاریی سۆران، 41 خانووی هاونیشتمانییان بەر شەقامێکی 40 مەتری دەکەوێت، کە تازە دەست بە دروستکردنی کراوە.
ماڵی حوسێن حوزنی موکریانی لە رواندز رووخاوە و دوای 10 ساڵ لە بڕیاری نۆژەنکردنەوەی، تائێستا دەست بە چاککردنی نەکراوە. ماڵەکە بە جۆرێک رووخاوە و شێواوە، مەگەر تەنها تەختکردن و سەرلەنوێ دروستکردنەوەی, سیمای ماڵ و خانووی بۆ بگێڕێتەوە.
ساتی سەرەتای رووداوی ئاگرەکەی ئەو باڵەخانەی سۆران کە تێیدا 14 کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون، ئەوە بوو بەشێکی قوربانییەکان بەهۆی بوونی دووکەڵی چڕ لەنێو شوقەکان، هاواریان دەکرد تاوەکو زوو بەهانایانەوە بچن، بەڵام کارەسات روویدا.
ئەم شەوی هەینی ئاگر لە باڵەخانەیەک لە قەزای سۆران کەوتەوە، کە شوێنی نیشتەجێبوونی ژمارەیەک مامۆستا بووە، تائێستا بەهۆیەوە 14 کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسیش بە برینداری لە نەخۆشخانەن.
دەیان شوێن لە سنووری باڵەکایەتی هەڵدەکەندرێن و دەگوترێت، دەستێکی نادیار لە شەواندا بۆ مەبەستی دۆزینەوەی زێڕ و پارچەی شوێنەوار هەڵیان دەکەنن
پردی بەرسیرین لە گوندی بەرسیرینی سنوری قەزای رواندز لە پارێزگای هەولێر، تەمەنی 200 ساڵە و مەترسیی رووخانی لەسەرە.
چەند سەرچاوەیەک بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، ئەمشەو "دەنگێکی بەهێز" لە فڕۆکەخانەی سەربازیی هەریر لە هەولێر بیستراوە؛ دواتر دووکەڵ لە فڕۆکەخانەکە بەرزبووەتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە چیای حەسەن بەگ لە سنوری ئیدارەی سۆران، ئۆتۆمبێلێک بە چوار سەرنشینەوە وەرگەڕا. یەکێکیان گیانی لەدەستدا و سیانیان بریندار بوون.
بەفربارین بۆ هاونیشتمانییانی حاجی ئۆمەران سوپرایز نییە، بەو پێیەی ساڵانە شارۆچکەکە بەفری زۆر و زستانی سەخت بەخۆیەوە دەبینێت. ئێستا لە پاڵ گەڵا زەردەکانی پاییز، بەفر باڵی کێشاوە بەسەر بەرزاییەکان و سەربانی خانووەکاندا.
ئەگەرچی هیچ جموجۆڵێکی تێدا نابینرێت، بەڵام هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەربازیی هەریر بەردەوامن و، دوایینیشیان نیوەڕۆی دوێنێ بوو؛ هێرشەکان بوونەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری خەڵکی ناوچەکە.
گەشتی پاییزەی باڵەکایەتی هاوشێوەی فێستیڤاڵێکی بچووکە و دوو ساڵە لەو سنوورە ئەنجام دەدرێت. بڕیارە گەشتەکە دوو رۆژ بەردەوام بێت و رێکخەرانی دەڵێن، بۆ راکێشانی زیاتری سەرنجی گەشتیاران، لە ساڵانی داهاتووشدا رێکیدەخەن.
هاونیشتیمانییەک ئەمشەو لە سۆران بە دوو گوللە کوژرا، بە گوتەی دراوسێکانی بۆ رووداو "لەلایەن براکەیەوە کوژراوە.''
لە شەش گەڕەکی سۆران پرۆژەی قیرتاوکردنی کۆڵانەکان لە وادەی دیاریکراو بۆ تەواوکردنیان دواکەوتووە و لە یەکێک لەو گەڕەکانەش بەهۆی تەواونەبوونی قیرتاوکردنی کۆڵانەکان و باران بارینەوە ئاو چووەتە نێو ماڵی هاونیشتمانییان و زەرەرمەند بوون. ئیدارەی قەزای سۆرانیش دەڵێت، لە هەفتەکانی داهاتوودا ئەو پرۆژە تەواونەکراوانە تەواو دەکرێن.
پڕۆژەی پەروەردەیی ڤیژن ئیجوکەیشن لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران راگەیێندرا. پرۆژەکە لەلایەن ئیدریس نێچیرڤان بارزانییەوە دامەزرێندراوە. بەڕیوەبەری پرۆژەکەش دەڵێت، ئامانجی سەرۆکی ڤیژن دروستکردنی ژینگەیەکی لەبار و تەندروستی فێربوون و خوێندنە بۆ هەموو قوتابییانی کوردستان، بێ جیاوازی.
ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە گوندی هەڤنکا لە دەڤەری بارزان وەرگەڕا و دواتر گڕی گرت و بەتەواوی سووتا. قایمقامی مێرگەسۆریش دەڵێت، ئافرەتێک بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
پرۆژەی کۆنکرێتکردنی کۆڵانەکانی گەڕەکی بادلیان لە سۆران لە دوای 11 ساڵ لە وەستانی، جارێکی دیکە کاری تێدا دەکرێتەوە. پڕۆژەکە بەهۆی درەنگکەوتنی تەواوکردنی لە بەڵێندەرێک وەرگیرایەوە و دراوەتە بەڵێندەریکی دیکە.
لە دەڤەری سۆران وەرزی پێگەیشتنی گێوژە. جووتیارێک باسی جۆرێکی گێوژ دەکات کە سەروو هەزار درەختی لێ چاندوون. فرۆشیارێکیش دەڵێت، ئێستا نرخی کیلۆیەکی گێوژ لە 16 هەزار دەستپێدەکات تا 30 هەزار دینار.
لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆنسێرتی ئۆپێرا بەڕێوەچوو. کۆنسێرتەکە کۆنسوڵخانەی چیک لە هەرێمی کوردستان بە هاوئاهەنگیی وەزارەتی رۆشنبیری و بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەریی سۆران رێکخرابوو
پۆلیسی سۆران دەڵێت، منداڵێکی 11 ساڵ لە سنووری قەزاکە بە خنکاوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.
کچێکی تەمەن 12 ساڵ لە سۆران کە هەر لە سکماکەوە یەکێ لە گوێچکەکانی نەبووە، لەڕێگەی نەشتەرگەرییەوە و لە کڕکڕاگەی پەراسووەکانی گوێچکەیەکی دیکەی بۆ دروستکرا.
لە سۆران گەورەترین کۆگەی خواردنەوە کحولییەکان ئاگری گرت و بە تەواوی سووتا، بەشێوەیەک تەنانەت یەک بووتڵیش بە ساخی دەرنەچوو، خاوەنی کۆگەکەش دەڵێت، "10 ملیۆن دۆلار زیانم کردووە و هیچم بۆ دەرنەچوو."
بۆنی پیسی ئاوەڕۆی گەڕەکی زۆسک لە سۆران، هاونیشتمانییانی دانیشتووی گەڕەکەکەی نیگەران کردووە و دەڵێن، مەترسیی تووشبوونیشیان بە نەخۆشی لەسەرە. ماوەیەک پێش ئێستاش منداڵێک کەوتە نێو ئاوەڕۆکە کە سەری دانەپۆشراوە.
لە سۆران لە فێستیڤاڵی بەرهەمە کشتوکاڵییەکاندا بەرهەمی سپیایی، بەروبوومی کشتوکاڵی، هەنگوین و کارە دەستییەکان نمایش کران.
زۆریی زبڵ و خاشاک خەریکە سرووشتی جوانی خەرەندی رواندز دەشێوێنێت، بەشێک لە هاونیشتمانییان دەڵێن، بۆنی پاشەڕۆ و زبڵ و خاشاک هاووڵاتییانی ناوچەکەی بێزار کردووە و بەشێک لە ماڵەکانی ناچار بە "داخستنی دەرگای ماڵەکانیان کردووە
لە گەڕەکی کانی لە سۆران، خێزانێکی هەشت کەسی لەژێر خێوەتێکدا دەژین کە بە نایلۆن داپۆشراوە. خاوەن ماڵ پیشمەرگەیە و پێشتر کرێچی بووە، بەهۆی نەبوونییەوە خانووەکەی چۆل کردووە. سەرەڕای هەژاری و کەمدەرامەتی، ویستوویەتی ژوورێک لە جێی ئەو نایلۆنە دروستبکات، بەڵام دەڵێت، رێگەی پێنەدراوە.
لە دوێنێوە دەنگۆی جوڵاندنی هێزی پێشمەرگەی پارتی و یەکێتی لە بەرزاییەکانی چیای هەورێ و کلاو قاسم لە سنووری خەلیفان و بالیسان بڵاوبووەتەوە، بەڵام بەرپرسانی بالیسان و خەلیفان رەتیدەکەنەوە
دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە سنووری سیدەکان بەئامانج گرتووە و بەهۆیەوە بەرپرسێک و دوو چەکداری پەکەکە گیانیان لەدەستداوە
لە کوێستانەکانی بناری چیای هەڵگورد دەیان کەس هەنگ بەخێودەکەن. هەموو ساڵێک لەوێ هەنگەکان بەرهەمی باشیان هەبووە، بەڵام ئەم ساڵ بە دڵی هەنگەوانان نییە.
لە بەرزاییەکانی دەوروبەری ناحیەی گەڵاڵە لە دەڤەری باڵەکایەتی، لەماوەی مانگێکدا 10 جارە رووداوی ئاگرکەوتنەوە روودەدات و هەر جارەی رووبەرێکی فراوانی لێ دەبێتە خەڵووز، خەڵکی ناوچەکە دەڵێن 'ئاگرەکان بە دەستی ئەنقەست دەکرێنەوە.''
گوندی وێزێ لە سنووری قەزای چۆمان بە کەشە فێنکەکەی نێوبانگی دەرکردووە. دانیشتووانی گوندەکە خاوەنی کانیاوی خۆیانن و لە وەرزی هاویندا فێنککەرەوە بەکارناهێنن. ئەو گوندە کۆتا گوندی نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانە.
داربەڕوویێکی دەگمەن بە ناوی مەکرانسێرا لە هەرێمی کوردستان مەترسی لەنێوچوونی لەسەرە و تەنها 10 دانەی ماوە، دوای ئەوەی لە پاییزی رابردوو تۆڕی میدیایی رووداو بەرنامەیەکی لەسەر دەگمەنیی ئەو دارە پەخشکرد، ئێستا چالاکڤانان هەوڵی پاراستنی دەدەن و دەوریشی تێلبەند دەکەن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە دانیشتووانی گەڕەکی کانی لە سۆران بە هەواڵی کوژرانی دوو ژن لە خەو هەستان کە لەلایەن پیاوەکەیانەوە بە گولـلەی تاپڕ کوژران. دراوسێیەکیان دەڵێت، "یەکێک لە ژنەکانی سووتاندبوو". مامی یەکێک لە ژنە کوژراوەکانیش داوا دەکات تۆمەتبار "لەسێدارە بدرێت."
تائێستا 13 هەزار و 557 کەس لە هەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانی مین و پاشماوە جەنگییەکان، لەو ژمارەیە نزیکەی 6 هەزاریان گیانیان لەدەستداوە و ئەوانی دیکەیان برینداربوون و هەندێکیشیان نیڤشکان بوون.
ئەو دەروازە سنوورییەی ئەمڕۆ بڕیاری کردنەوەی درا لە سنوری قەزای سیدەکانە و ناوی دەروازەی کێلەشین دەبێت، بەوەش سۆران دەبێتە خاوەن سێیەمین دەروازە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
دەنگ و لەرزینەکە کاژێر 21:45 خولەک بوە و تەنیا لەو دوو شارەدێیە هەستی پێکراوە و لە قەزاکانی سۆران و چۆمان هەستی پێ نەکراوە.
ئەمڕۆ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چوار رووداوی هاتووچۆ روویاندا و بەهۆیانەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 10 کەسی دیکەیش بریندار بوون.
لە نەخۆشخانەکانی سۆران گرفتی کەمیی دەرمان دروستبووە. یەکێک لەو نەخۆشخانانە، نەخۆشخانەی ئاشتییە کە نەخۆش و سەردانکەری زۆرن، بەڵام دەرمانی کەمە. بەشێک لە نەخۆشەکان چەند دەرمانێکیان پێدەدرێت و هەندێکیشیان بەبێ وەرگرتنی دەرمان دەگەڕێنەوە
ماوەی دوو رۆژە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی دەڤەری برادۆست دەکەن؛ ئێوارەی دوێنێ چیاکانی (شەکیو و بیرکمە) و ئەمڕۆش چیای کونەکۆتر و بن قەڵات بۆردوومان کران
لە کۆی 26 گوندی سنووری سیدەکان کە کێشەی کەمئاوییان هەیە، 20 گوندیان سەرچاوەکانی ئاویان وشکبووە. یەکێک لەو گوندانە بەناوی "شیوان" تەواوی سەرچاوە ئاوییەکانی وشک بوون و بەشێک لە خەڵکیش بەو هۆیەوە کۆچ دەکەن
نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە دەشتی هەریر کەوتەوە و بەهۆیەوە دەیان دۆنم زەوی لەو دەشتە و باتاس و باسرمە کە دەکەوێتە دەورووبەری فڕۆکەخانەی هەریر، سووتان و هیچ شتێک بێ زیان لێی دەرنەچوو.
هەریەک لە گەڕەکەکانی دێڵزیان، بادلیان، کانی، دیانای کۆن و کەورین کە لە قەرەباڵخترین گەڕەکەکانی سۆرانن، کێشەی نەبوونی ئاوی خواردنەوەیان هەیە و دابینکردنی ئاو بە تانکەر بۆیان چارەسەر نییە. ئەو گەڕەکانە هەفتەی یەک جار بە تانکەر ئاویان پێدەدرێت، ئەویش بە کۆبۆن و 1000 لیتر ئاو بەشی هەر خێزانێکە لە هەفتەیەکدا
لە دەیان کێڵگەی مینڕێژکراوی سنووری سۆران، کارکردنی تیمەکانی مینلابەری تێیاندا راگیراوە، هۆکارەکەش نەبوونی ئۆتۆمبێلە بۆ گواستنەوەی کارمەندانی دەزگای مین
چیرۆکی کۆڵنەدان و بەردەوامبوونی مەجید دەنگدانەوەی زۆری دروست کرد، ئەوەش دوای ئەوەی کە توانیی بە 12 ساڵ قۆناخی 12ی ئامادەیی ببڕێت
بەگوێرەی ئامارەکانی گەشتوگوزاری سۆران، لە رۆژانی یەکەم و دووەمی جەژن زیاتر لە 70 هەزار گەشتیار چوونەتە شوێنە گەشتیارییەکانی سنووری سۆران، رواندز و چۆمان.
چوار پێشمەرگە کە ماوەی ساڵێک و دوو مانگ لە ئێران دەستگیرکرابوون، ئەمڕۆ ئازاد کران و گەڕانەوە بۆنێو کەسوکاریان؛ لەکاتی گەیشتنەوەشیان شادی و گریانی پێشمەرگەکان و کەسوکاریان تێکەڵی یەکدی بوون
هاوینەهەواری پڕژە لە باڵەکایەتی، دیمەنێکی جوان و سەرنجڕاکێشی هەیە و لە هاویندا گەشتیارێکی زۆر سەردانی دەکەن، بەڵام رێگەی گەیشتن بەو هاوینەهەوارە وێرانە و گەشتیاران گلەیی لە خراپیی رێگەکە دەکەن، خاوەن پڕۆژە گەشتیارییەکانیش دەڵێن، زیان دەکەن.
تیمی رووداو چوونەتە مەیدانی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵە لە سۆران و بەدواداچوونیان کردووە، دەردەکەوێت گرانیی نرخی ئاژەڵ، وایکردووە لەو رۆژانەی پێش جەژنی قوربان، مەیدانەکە کەم سەودای کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵی تێدا بکرێت.
لە کوێستانی مێرگەدرێژان لە سنووری حاجی ئۆمەران هاونیشتمانییەک کە پیشەی شوانکارەیە مینی پێدا تەقییەوە و گیانی لەدەستدا
تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران لە گەڕان بەدوای تەرمی هەڵوێست شاکر بەردەوامن، ئەو گەنجەی کە دوێنێ لەگەڵ براکەی لە رووباری کانی ماران خنکا.
دوو گەنج لە رووباری گەلی عەلی بەگ خنکان کە تەرمێکیان دۆزراوەتەوە و گەڕان بۆ تەرمەکەی دیکە بەردەوامە.
هاونیشتمانییەکی گوندی سرێشمەی سنووری شارۆچکەی خەلیفان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
لەم چەند رۆژەی دواییدا گەنجێک دوای ئەوەی بۆ جاری دووەم ژیانی هاوژینی پێکهێنا، پرۆسەکەی بووە جێی باسوخواسی خەڵك و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، چونکە هاوژینی یەکەمی خۆی رەزامەندی داوە و هەموو کارەکانیشی بۆ رێکخستووە. پەیامنێری رووداو چووەتە ماڵی سیروان و چیرۆکەکەی دەگێڕێتەوە.
پڕۆژەی دووسایدکردنی رێگەی چۆمان - حاجی ئۆمەران 13 ساڵ پێش ئێستا دەست بە دروستکردنی کرا، بەڵام تاوەکو ئێستا تەواو نەکراوە. کۆمپانیایەک بە 40 ئامێر هەوڵی زوو تەواوکردنی کارەکە دەدات، بەڵام هیشتا جێی رەزامەندیی حکومەت نییە و ئەگەری زۆرە ئەو کۆمپانیایەش کارەکە بە تەواونەکراوی بەجێبهێڵێت.
400 خۆبەخشی خاوەن بڕوانامە و ئەزموون لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی سۆران کاردەکەن، بڕیارە ئیدارەی سۆران 100 کەسیان دابمەزرێنێت، ئەوانی دیکە بێ مووچە و بە خۆبەخش، بمێننەوە، رووداو چووەتە نەخۆشخانەی ئاشتی، 175 کارمەندیان خۆبەخشن، ئەوانەن کە لە سەردەمی کۆرۆنادا شەڕی ڤایرۆسەکەیان کرد و تووشبووەکانیان لە مردن رزگارکرد.
هێرشی کولـلە بۆسەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی سنووری سۆران و دەورووبەری، زیانی زۆری لە جووتیاران داوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە جووتیاران بەپەلەن لە چاندنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، بەڵام کولـلە لەناویان دەبات.
چوار گەڕەک لە قەزای رەواندز چەند ساڵێکە کێشەی کەمیی ئاویان هەیە، خەڵکی یەکێک لەو گەڕەکانە قسەیان بۆ رووداو کرد و باسی ئەوە دەکەن هەفتەی یەک جار ئاویان بە کۆبۆن بۆ دێت و بەشیان ناکات.