بارهەڵگرێک لە خەلیفان وەرگەڕا؛ دوو کەس بریندار بوون و 42 سەر ئاژەڵ لەنێوچوون

03-07-2023
ئەندام جەبار
ئەو بارهەڵگرەی لە سنووری خەلیفان وەرگەڕاوە.
ئەو بارهەڵگرەی لە سنووری خەلیفان وەرگەڕاوە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ  

لە ئەنجامی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک دوو هاونیشتیمانی  بریندار بوون و 42 سەر ئاژەڵیش مردار بوون
 
ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 3ی تەمووزی 2023، رائید هەلکەوت وەڵاشی، بەرپرسی پۆلیسی خەلیفان بە تۆری میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو دوو سەرنشینەی لە رووداوکە بریندار بوونە، ماوەی کاژێرێک لەژێر ئۆتۆمبێلەکە گیریان خواردبوو. گوتیشی کە کارمەندانی پۆلیس بەرگری شارستانی و خەڵکی سنوورەکە توانییان رزگاریان بکەن و گەیێندرانە نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران. 
 
بەرپرسی پۆلیسی خەلیفان گوتیشی، بارهەڵگرەکە ئاژەڵی بارکردبوو و نزیکەی 42 سەر ئاژەڵ لەو روداوەدا مرداربوون. 
 
لەبارەی دۆخی بریندارەکان ئازاد ساڵح، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران بە رووداوی راگەیاند، هەردوو بریندارەکە دۆخی تەندروستییان جێگیرە و لە نەخۆشخانەن. 
 
هاتووچۆی سۆران لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاند، "ئاگادارکراونەتەوە بە هەبوونی رووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان کە بارهەڵگرێکی جۆری مارسیدس بووە لە رێگای دۆڵی بیاو؛ لە ئەنجامی رووداوەکە دوو کەس برینداربوون." 
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە