هاواری خێزانی منداڵانی ئۆتیزم: سەنتەری حکومی بەشناکات
ئەحمەد ستار، منداڵێکی ئۆتیزمی 9 ساڵانە، حاڵەتەکەی ئەوەندە تووندە، زیان بە خۆی و دەوروبەرەکەیشی دەگەیێنێت. ئەندامانی خێزانەکەی 7 کەسن، پێنج ساڵە لە ترسی ئازاردانی گیانی، بەنۆرە چاودێری دەکەن.
ئەحمەد ستار، منداڵێکی ئۆتیزمی 9 ساڵانە، حاڵەتەکەی ئەوەندە تووندە، زیان بە خۆی و دەوروبەرەکەیشی دەگەیێنێت. ئەندامانی خێزانەکەی 7 کەسن، پێنج ساڵە لە ترسی ئازاردانی گیانی، بەنۆرە چاودێری دەکەن.
گەشتیارانی عێراق بۆ پشووی جەژن روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە سەدان ئۆتۆمبێل لە بازگەکان ریزیان بەستووە. گەشتیاران دەڵێن، ئەم ساڵ لە بازگەکان کارئاسانی زیاتریان بۆ کراوە.
رێکخراوی سەڵاحەدینی ئەیووبی رێکخراوێکی خێرخوازیی کوردییە لە عەممان. ئەم رێکخراوە لەلایەن سەعد جومعە کوردی لە ساڵی 1970وە دامەزرێندراوە، بەئامانجی یارمەتیدانی خانەوادە هەژارە کوردەکانی شانشینی ئوردنی هاشمی و بەرز راگرتنی ناوی کوردییە لەو شانشینە.
گردە رەشە، بەهۆی سەرژمێرییەوە، لە گوندێکی چۆڵ و ماتەوە بووەتە گوندێکی ئاوەدان؛ ئەگەر رۆژانێک تەنیا دوو ماڵ لەو گوندە ژیابن، ئێستا هەموو دانیشتووانی گەڕاونەتەوە بۆ بەشداری لە پرۆسەی سەرژمێری
خێزانێک بۆ ئەوەی لە سەرژمێریدا لە دەشتی قەراج لە سنووری مەخموور ناویان تۆمار بکەن، گەڕاونەتەوە ناوچەکە و دەڵێن، هەر خێزانێکی دیکە بیەوێت بگەڕێتەوە، شوێنی بۆ دابین دەکەن.
لە کۆیە نزیکەی 3,000 تووشبووی شەکرە هەن، بە تەنیا لە ساڵی 2024، 62 کەسی نوێ تۆمارکراون.
شەهد ئەحمەدی تەمەن 10 ساڵان لەدوای پەلاماردانی لەلایەن کۆمەڵێک سەگەوە، دوای ماوەیەکی کەم گیانی لەدەستدا.
جارێکی دیکە پەرلەمانی عێراق دەنگدان لەسەر یاسای گەڕاندنەوەی زەویی داگیرکراوی جووتیارە کورد و تورکمانەکانی دواخست. زەنگی ئاگادارکردنەوە دوانیوەڕۆی یەکشەممە لێدرا و چارەگێکی پێنەچوو، پەرلەمانتارانی سوننە هۆڵی کۆبوونەوەیان جێهێشت، دەمەوئێوارەش کۆبوونەوەکە بە تەواوی هەڵگیرا.
ژنە کوردێکی فەیلی، گلەیی لە چارەنووسی خۆی و سەدان هەزار کوردی فەیلی دەکات لە عێراقی کۆن و نوێ؛ رژێمی بەعس وڵاتینامە و ماڵ و موڵکی کوردانی فەیلی زەوتکرد و، لە عێراقی نوێش تاوەکو ئێستا مافەکانیان بۆ نەگەڕاوەتەوە و بە یاسای کۆن و وەک بیانی، مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
ماجد 16 ساڵە کاری وەگەڕخستنی موەلیدەیە. رۆژانە 14 بۆ 15 کاژێر بە موەلیدەکەی کارەبا بە دانیشتووانی ئەم گەڕەکێکی رەحمانییەی بەغدا دەدات. دەڵێ تا دێ رەوشی کارەبا بەرەو خراپتر دەچێت.
مام غازی 32 ساڵە لە بۆرسەی هەولێر کاری ئاڵوگۆڕی دراو دەکات، نیگەرانە لەم رەوشە و ترسی لەوەیە پڕووشکی ئاگری شەڕی ئیسرائیل و لوبنان، بە عێراقیش بکەوێت.
دواکەوتنی مووچە بۆ نزیکەی 60 رۆژ، بە تەواوی لە بازاڕ رەنگی داوەتەوە و بازاڕ چۆڵ دەردەکەوێت.
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە هەزار و 700 دووکانی زێڕنگری و 46 كۆمپانیای تایبەت بە بازرگانیی زێڕ هەن و رۆژانە لەنێوان 500 بۆ 600 تۆن زێڕ هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت و زیاتر لە 300 تۆنی هەناردەی تورکیا و ئێران دەکرێت. ئەوەش وایکردووە هەرێمی کوردستان ببێتە ناوەندێکی کۆفرۆشی زێڕ.
سەرۆکی رێکخراوێکی ژینگەیی: "تاوەکو 10 ساڵی دیکە ئەو رەوشە بەردەوام بێت، پێویستە دەمامک ببەستین و ژیانی هاووڵاتییان زیاتر دەکەوێتە مەترسییەوە."
دانیشتووانی گەڕەکی 50 ماڵی لە شاوێس، چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە و زۆرینەیان بە تانکەر ئاو دەکڕن.
لە موسڵ بازارێکی قەرەباڵخ و ئاوەدان هەیە ناوی بازاڕی کوردە، کاتی خۆی زیاتری 80٪ـی دووکاندار و بازرگانانی بازاڕەکە کورد بوون، ئێستا بە دەگمەن کوردێکی تێدا دەدۆزیتەوە. موختاری نەبی یونس دەڵێت، 90٪ی کوردانی ئەم بازاڕە رۆیشتوون و لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بوون.
بە بەشداریی نوێنەرای کریستیانەکانی لوبنان، سووریا و ئوردن یەکەم کۆنفرانسی یاسای باری کەسی کریستیانەکانی عێراق لە هەولێر کۆتایی هات، سەرۆکی دیوانی کریستیان، ئێزدی و سابیئەی عێراق پێیوایە ئەنجامی ئەم کۆنفرانسە پێوسیتی بە رێککەوتنی سیاسی هەیە.
بەرپرسانی تورکمان، کلدان، سریان و ئاشووری لەگەڵ وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لەسەر ئەو پرسە کۆبوونەوە، ئەوان نیگەران و ناڕازین و بڕیاری گەڕانەوەی 5 کورسیی کۆتا نەیتوانیوە رازییان بکات.
حکومەتی عێراق لە بەسرە توونێلێکی ژێر دەریا بە ناوی مەغموور دروست دەکات، توونێلەکە دووسایدە و بەندەری ئووم قەسر و فاو بەیەکدی دەبەستێتەوە.
تائێستا زانیارییەکانی رووداوەکە بەمشێوەیەن: شەوی 8ـی ئەم مانگە لە ناوچەی مەشروع لە گەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای شەتوالعەرەب لە بەسرە پۆلیس ئاگادار دەکرێنەوە کە لە ماڵێکدا 12 کەس کوژراون، هەر زوو پۆلیس لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، "بکوژەکە" ناوی عەباس هەمزە حوسێنە و تەمەن 41 ساڵانە، 11 کەسی لە خانەوادەکەی کوشتوون و دواتر خۆیشی کوشتووە، بەڵام کەسوکاری کوژراوەکان ئەوە رەتدەکەنەوە.
هەندرێن وەرتی، سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر لەبارەی نرخی زێڕ دەڵێ "لەدوورمەودا، من پێموانییە نرخی زێڕ دابەزێت و بشکێت، لە نزیکمەودا رەنگە کەمێك دابەزێت، بەڵام ئاراستەی جیهانیی زێڕ بۆ ئەوەیە؛ رووی لەبەرزییە."
رێوڕەسمی جەژنی سەعانینی کریستیانەکان لە حەمدانیە بەڕێوەچوو، خەڵکی ئەم شارە لە کاتێکدا ئەم جەژنە دەکەنەوە کە شەش مانگ لەمەوبەر بەهۆی ئاگرێک لە هۆڵی هەیسەم 133 کەس گیانیان لەدەستدا.
رێگەیەک کە تەنیا شەش کیلۆمەتر درێژە و نۆ گوندی کوردیی لە ناحیەی عەیازییەی رۆژئاوای پارێزگەی نەینەوا بەیەکدی دەبەستێتەوە، وێرانەیە. هەر رێگەکە نییە، بەڵکو دانیشتووانی ئەو گوندانە دەڵێن بەهۆی کوردبوونیانەوە، جیاکاری دەکرێت و قەرەبووی ئاوارەبوونیان پێنەدراوە.
تەلەعفەر، گەورەترین قەزا لە عێراق، یەکێک لەو قەزایانەی کە پرسی بەپارێزگابوونی لە پەرلەمانی عێراقە و بەستراوەتەوە بە بەپارێزگابوونی هەڵەبجە
کۆمپانیایەک لە هەولێر شەش ملیۆن دۆلاری هاونیشتمانییان دەبات کە بڕیار بووە یەکەی نیشتەجێبوونیان بۆ دروست بکات و یەکێک لەوانەی پارەی لێ براوە دەڵێت، ئەوانەی پارەکانیان بردوون "کەسانی ناسراون و دەستگیر ناکرێن."
نزیکەی 2.3 ملیۆن رەشپێست لە تەواوی عێراق دەژین کە 900 هەزاریان لە قەزای زوبێری سەر بە پارێزگای بەسرەن؛ ئەوان دەڵێن هەست بە جیاکاری دەکەن و خەڵکی "بە چاوی کۆیلە" تەماشایان دەکەن و ئەو دەرفەتانەی بۆ سپیپێستەکان دەڕەخسێت، بۆ ئەوان ناڕەخسێت.
لە پارێزگەی بەسرە بۆ یەکەمجارە یەکەی نیشتەجێبوون لەلایەن وەبەرهێنەرانی کوردەوە دروستدەکرێت، لەو چوارچێوەیەدا هەشت بەڵێندەری کورد دەستیان بە کار کردووە و 22ـی دیکەش چاوەڕوانن پڕۆژەکانیان رەزامەندیی لەسەر بدرێت و دەستبەکار بن.
عامر فایز، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەسمیم لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو لە بەسرە گوتی، هەرێمی کوردستان بەشێکی گرنگی عێراقە و بەسرەش پەیوەندییەکی مێژوویی لەگەڵی هەیە. هەروەها گوتی، ئەو هاوپەیمانێتییە پێداگری لە دانانەوەی ئەسعەد عیدانی وەک پارێزگاری بەسرە دەکات.
لە کەشوهەوایێکی سارد، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە پارێزگای نەینەوا بە گەرمی بەڕێوەچوو و بەبێ تۆمارکردنی هیچ پێشێلکارییەک، کۆتاییهات.
تەرمی چوار لەو قوربانیانەی لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران گیانیان لەدەستدا لە هەولێر بەخاکسپێردران، ئەو چوار قوربانییە ئەندامی یەک خێزان بوون و رێوڕەسمی بەخاکسپاردنیان لەلایەن زانکۆی سۆرانەوە رێکخرا
درەنگانی شەوی رابردوو، چوار درۆن لە نزیک کۆمەڵگەی سێ بیرانی هەولێر بە دووری کەمتر لە 500 مەتر لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون کەوتنە خوارەوە و درۆنێکیش لە رێگەی سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە خرایە خوارەوە.
گۆڕانی کەشوهەوا و پیسبوونی ژینگە بابەتی ئەم جارەی پرۆژەی دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخشی روانگەیە. گرووپی خۆبەخشی پێنج برای دەڤەری سیدەکان، یەکێکە لە پرۆژە سەرکەوتووەکانی ئەم ساڵ، سێ برایان ئامادەن، ئەوان نزیکەی 200 گوندی دەڤەرەکەیان بەسەرکردووەتەوە و لە قوتابخانەکانیش هۆشیاریی ژینگەیی بڵاودەکەنەوە.
لە کامێرای چاودێرییەوە ساتی شکاندن و دزینی کەلوپەلی نێو چەند دووکانێک لە کۆمەڵگای پیرزینی هەولێر تۆمارکراوە. دزییەکە کاژێر 04:00 بووە، دزەکان ئۆتۆمبێلێکی BMWیان پێبووە کە ئۆتۆمبێلەکەش هەر دزراوە.
کێبڕکێیەکی بەهێز لەنێو لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بەدیدەکرێت، بە جۆرێک کە سوننەکان بە نزیکەی 20 حیزب و هاوپەیمانێتی لە کێبڕکێکەدان؛ هاوپەیمانیی تەقەدوم بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی خۆیان بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین کورسیی ئەنجوومەنەکە ئامادە کردووە. دەشڵێن، حکومەتی خۆجێیی داهاتووی نەینەوا کاری لەپێشینەیانە.
سەنگەر سالم گەنجێکی سنووری قەزای مەخموورە و خاوەنی 120 دۆنم زەوییە. سەرەڕای رێگرییەکانی سوپای عێراق لە هێنانی پەیین و بنەتۆ کە ئەوان ناچارن بە پارەی زیاتر بیکڕن، خەریکی کێڵانی زەوییەکەیەتی.
باشیک لە بەرهەمهێنانی زەیتوون لە یەکەمی سەر ئاستی عێراقە. جووتیارانی بەرهەمهێنانی زەیتوون دەڵێن، نەبوونی پاڵپشتی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، وادەکات کێڵگەکانیان جێبهێڵن.
کەسوکاری قوربانییانی ئاگرەکەی هۆڵی هەیسەم لە حەمدانیە لە چلەی ماتەمینیی ئازیزانیان داوای لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی لە رووداوەکە دەکەن. ئەوە لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا 132 کەس بەهۆی رووداوەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
دوای نزیکەی حەوت ساڵ لە نەمانی داعش، یەکەمین پێشانگای نەینەوا بۆ وەبەرھێنان بیناسازی و خانووبەرە لە موسڵ بەڕێوەدەچێت، زۆر بەی بەشداربوونی کۆمپانیاکانی ھەرێمی کوردستانن، دەیانەوێت ئەزموون و پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستان بۆ شارەکانی دیکەی عێراق بگوازنەوە
نەجم جبووری، پارێزگاری نەینەوا لەم هەڤپەیڤینە تایبەتەدا لەگەڵ مستەفا گۆران، نێردراوی رووداو لە نەینەوا "ئەو لێکۆڵینەوەیەی کراوە تەنیا شتەکانی روون کردووەتەوە، ئەوەی پەیوەندیی بە لایەنی ئیدارییەوە هەیە، هەروەها ئەوەی پەیوەندیی بە لایەنی جینائییەوە هەیە.''
خێزانێکی هەژاری حەوت کەسی، نزیکەی 10 ساڵە لە قوتابخانەیەکی کۆنی قەزای خەبات لە هەولێر دەژین، ئێستا کوڕە گەورەیان کە بژێویی خێزانەکەی دابین دەکرد، دەستبەسەر کراوە و بە خێزانەکە گوتراوە 'تاوەکو قوتابخانە کۆنەکە چۆڵ نەکەن، ئازاد ناکرێت.'
ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پابەندبوون و نەبوون بە یاسای بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە. وەزیری دارایی عێراق بە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی گوتووە، هەرێمی کوردستان شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ بە داهاتەکانی نێوخۆ و ئەو پارانەی بۆی نێردراوە 8 تریلیۆن و 61 ملیار دیناری بەردەست بووە. گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، بەغدا تەنیا 2 تریلیۆن و نیو دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، زۆربەی پەرلەمانتارانی شیعە دەڵێن، ناردنی 500 ملیار دینار بۆ فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان وەکو قەرز "بابەتێکی مرۆییە."
پەرلەمانتارێکی عەسائب دەڵێ دژی ئەوەن لە بەغداوە پارە بە قەرزیش بدرێتە هەرێمی کوردستان، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانیش باسی لەوە کرد حکومەتی فیدراڵی ئێستا سەرکێشی دەکات و ئەنجامەکەشی لەئەستۆ دەگرێت.
زیاتر لە 30 رۆژە رێنوێنییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە، بەڵام تائێستا ئەو رێککەوتنەی لەنێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کراوە لەسەر پشکی ھەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە جێبەجێ نەکراوە.
درەنگانی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە گرتە ڤیدیۆیەکی دوور لەبەھا رەوشتییەکانی کۆمەڵگە لەسەر شاشەیەکی رێکلام لە شەقامی عوقبە بن نافیع پەخشکرا، ھەر زوو وەزارەتی ناوخۆ راگەێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند بەشێک لە شاشەکانی بەغدا ھاککراون و دوای نۆ کاژێر ھێزە ئەمنییەکان توانیان ھاککەرەکە دەستگیر بکەن.
ئۆپەراسیۆنەکانی حکومەتی عێراق دژی بازرگانانی مادەی ھۆشبەر، وایانکردووە بازرگانانی ئەو بوارە، رێگەی نوێ بۆ گەیاندنی مادەی ھۆشبەر بۆ نێو بازاڕەکان و ئاڵوودەکردنی خەڵکی زیاتر بدۆزنەوە لەوانەش لەڕێگەی جگەرەی ئەلیکترۆنی، ڤەیپ و نێرگەلە.
شاخەوان عەبدوڵڵا: بە ئامادەبوونی ھادی عامری، کە سەرۆکی لیژنەی جێبەجێکارە و بە ئامادەبوونی ھەموو ئەندامانی لیژنە، بڕیاردرا (لە کەرکووک) سوپا دووربخرێتەوە لە بابەتی رێگرییەکان، چونکە ئەمە پێچەوانەی دەستوورە.
کۆنگرەی نیشتمانیی عێراق تایبەت بە بەڕێوەبردنی ئاو لە بەغدا بەڕێوەچوو؛ وەزارەتی شارەوانیی عێراق خاوەن ماڵە و هاوتاکەی لە هەرێمی کوردستانەوە بەشداریی کۆنگرەکەی کرد. هەرچەندە کۆنگرەکە ئامانجی بوو سەرچاوەکانی ئاو لە ناوچە نیشتەجێبووەکان باش بەکاربهێندرێن و ئاوی پاک بەردەست بێت، بەڵام چاوی هەمووان لە دەرەوەی عێراقە
وەزیری ئاوەدانکردنەوە، نیشتەجێکردن و شارەوانییەکانی عێراق دەڵێت، لەسەر هەندێک ژمارە لێکتێنەگەیشتن لەنێوان هەولێر و بەغدا دروستبووە و وەزارەتی دارایی عێراق بڕە پارەیەکی بۆ ئەم مانگەی هەرێمی کوردستان دیاریکردووە و هەرێمی کوردستانیش داوای سێ ئەوەندەی ئەو پارەیە دەکات.
نەخۆشخانەی رەشادی فێرکاری لە بەغدا، ناوەندێکە بۆ چارەسەری ئەو کەسانەی نەخۆشیی دەروونییان هەیە، بەڵام ئێستا لە گەرمەی وەرزی هاویندا، نەمانی 160 فێنککەرەوەی نەخۆشخانەکە بووەتە هەواڵ.
بازاڕی مریشک لە عێراق کە ئێستا نرخی کیلۆیەکی گەیشتووەتە نزیکەی 4000 دینار، شڵەژاوە و بەشێک لە خاوەن پەلەوەرخانەکانی هەرێمی کوردستانیش نیگەرانن لەوەی ناتوانن وەک ساڵانی رابردوو مریشک هەناردەی شارەکانی عێراق بکەن، بەهۆی ئەوەی حکومەتی عێراق ئێستا پشتگیری لە کۆمپانیایەکی نێوخۆیی دەکات.
هاتنی شاند دوای شاندی هەولێر بۆ بەغدا، سەرەنجام کۆنووسێکی لێکتێگەیشتنی لێکەوتەوە. رووداو لە سەرچاوەی تایبەتەوە زانیویەتی، هەفتەی داهاتوو، بەغدا 906 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات و بەوەش مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مانگێک دوای مووچەخۆرانی عێراق مووچەکانیان وەردەگرن
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی بەدەموچاوێکی گرژەوە پەرلەمانی جێھێشت و بە رووداوی گوت: بەوجۆرە رێککەوتووین هیچ نەڵێین.
ھەزاران لایەنگرانی سەدر لەسەر داوای رێبەرەکەیان بە دەستێکیان قورئان و بە دەستەکەی دیکەش ئاڵای عێراقیان هەڵگرتووە و ناڕەزایەتی دەردەبڕن؛ ئەوان دڵخۆشن بەسوتاندنی باڵیۆزخانەی سوێد لە بەغدا.
لە بەغدا یەکەم کۆبوونەوەی کاراکردنەوەی مادەی 140 بەڕێوەچوو کە بەلای بەشێک لە پەرلەمانتارانی عەرەب بە مردوو ناودەبرا. جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە خۆی کەرکووکییە، سەرۆکایەتیی کاراکردنەوەی لیژنەی مادەی 140 دەکات و دەڵێت، تاوەکو جێبەجێکردنی تەواوی مادەکە ناوەستن.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق نایشارێتەوە کە ھێشتا نەیانتوانیوە پێش لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون بگرن و ھۆشدارییش دەدەن ئەگەر وەزارەتی کشتوکاڵ و ھێزە ئەمنییەکان یارمەتیدەر نەبن، رەوشەکە لە کۆنترۆڵ دەردەچێت
فوئاد حوسێن، سەرۆکی شاندی دانوستاندنکاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراقەوە بە رووداوی راگەیاند "رێککەوتن لەسەر بڕگەی حەوتەمی مادەی 14ـی پڕۆژەیاسای بودجە کراوە".
پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای گشتیی بودجە رۆژی پێنجشەممە 8ی حوزەیران کۆدەبێتەوە، کۆبوونەوەیەک کە زۆربەی پەرلەمانتاران و شەقامی عێراقی چاوەڕوانین. بە گوتەی پەرلەمانتارانی چوارچێوەی ھاوئاھەنگی، رێککەوتن لەسەر تەواوی بڕگەکانی پڕۆژەیاسای بودجە کراوە
لە چەند بەنزینخانەیەکی نێو شاری بەغدا سووتەمەنی بە کارتی ئەلیکترۆنی دەفرۆشرێت، ئەوەش لەدوای بڕیاری حکومەت بۆ دانانی ئامێری پارەدانى ئەلیکترۆنی؛ بەڵام زۆربەی خەڵک هێشتا بە کاش پارە دەدەن، هۆکارەکەشی کەمیی ھۆشیاری و نەبوونی ئامێری ئەلیکترۆنییە لەتەواوی بەنزینخانە و شوێنە گشتییەکان
بڕیارە چوارچێوەی ھاوئاهەنگی، کە زۆرینەن لە پەرلەمان، کۆببنەوە و دوا بڕیاری خۆیان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە گشتی بدەن. ئەوان دەڵێن، نزیکن لە رێککەوتن، بەڵام نایشارنەوە کە بژارەی زۆرینە یەکێکە لە ئەگەرەکانی بەردەمیان
بڕیارە رۆژی شەممە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێرا دەست بە کۆبوونەوەکانی بکاتەوە و ئامادەکاری بکات بۆ رادەستکردنی پڕۆژەیاسای بودجە بە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان. ئەمە لەکاتێکدا هێشتا رێککەوتنی کۆتایی لەبارەی ماددەکانی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا نەکراوە.
بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەولێر و بەغدا نەکردووە. وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، بەغدا مامەڵەی فەرمی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
دوای بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیی عێراق لەبارەی نادەستووریبوونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان، چاوەکان لەسەر کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. گوتەبێژی ئەو کۆمیسیۆنە دەڵێت،
بەرپرسێک لە نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا دەڵێت، رێژەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان لە 375 ھەزار تۆنەوە بۆ 500 ھەزار تۆن گەنم بەرز کراوەتەوە.