وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق: ئەمڕۆ بەغدا بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت

02-08-2023
مستەفا گۆران
مستەفا گۆران
بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە، نیشتەجێکردن و شارەوانییەکانی عێراق
بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە، نیشتەجێکردن و شارەوانییەکانی عێراق
نیشانەکردن بودجەی 2023 مووچە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری ئاوەدانکردنەوە، نیشتەجێکردن و شارەوانییەکانی عێراق دەڵێت، لەسەر هەندێک ژمارە لێکتێنەگەیشتن لەنێوان هەولێر و بەغدا دروستبووە و وەزارەتی دارایی عێراق بڕە پارەیەکی بۆ ئەم مانگەی هەرێمی کوردستان دیاریکردووە و هەرێمی کوردستانیش داوای سێ ئەوەندەی ئەو پارەیە دەکات.
 
رۆژی چوارشەممە 2ـی ئابی 2023، بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە، نیشتەجێکردن و شارەوانییەکانی عێراق بە مستەفا گۆران، پەیامنێری رووداوی راگەیاند، "دوێنێ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی وەزیری نەوت و وەزیری دەرەوە و وەزیری دارایی عێراق کۆبووینەوە؛ هەندێک کێشەی تەکنیکی لە ژمارەکان هەیە، لێکتێنەگەیشتنێک لەسەر ئەم بابەتە دروستبووە".
 
لەبارەی ناردنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە، بەنگین رێکانی گوتی، "ئەمڕۆ شتێک دەنێرن. وەزارەتی دارایی (عێراق) دەڵێت 'دەبێ ئەم مانگە ئەوەندە بێت.' و ئێمە دەڵێین 'دەبێ سێ ئەوەندە بێت.' ئەمڕۆ دیسان دەبێ شاندی هەرێمی کوردستان بێن بۆ بەغدا و لەگەڵیان کۆببنەوە".
 
مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگەکانی حوزەیران و تەمموزیان وەرنەگرتووە. حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، بەگوێرەی یاسای بودجەی عێراق، لەمەودوا مووچەی هەرێمی هەرێمی کوردستانیش لە ئەستۆی حکومەتی عێراقدا دەبێت.
 
وەزیری ئاوەدانکردنەوە، نیشتەجێکردن و شارەوانییەکانی عێراق  دڵنیایی دەداتە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە کێشەی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە بەردەوام نابێت و دەشڵیت، "ئەوە یەکەمجارە هەرێمی کوردستان و عێراق بەم شێوەیە بەیەکەوە کاردەکەن؛ یەک مانگ بکەوێتە سەر سکە، ئیدی دووبارە نابێتەوە".
 
رۆژی سێشەممە یەکی ئاب، محەممەد شیاع سوودانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە گوتی، بەشێک لە پشکی هەرێمی کوردستانیان لە بودجەدا ناردووە و ئاماژەی بەوەشکرد، ناردنی پارەکە لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتیی عێراقدایە.
 
هاوکات باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی تۆڕی میدیایی رووداودا ئاماژەی بەوە کرد، سوودانی بڕیاری خەرجکردنی پارەکەی داوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گفتوگۆی میوانەکان لە بەرنامەی بەرپرسیار

چیرۆکی ژمارەیەک هاونیشتمانیی بێسەروشوێن؛ کەسوکاریان داوای کاری زیاتر دەکەن بۆ دۆزینەوەیان

دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، جارێکی دیکە هیوا بۆ چەندین خێزان لە باشووری کوردستان گەڕایەوە کە ونبوویێک یان زیاتریان هەیە. بەشێکی زۆری ئەو خێزانانە پەیوەندییان بە تۆڕی میدیایی رووداو کردووە و داوا دەکەن حکومەت و رێکخراوەکان بەدواداچوونی زیاتر لە هەرێمی کوردستان و زیندانەکانی سووریا بکرێ بۆ دۆزینەوەی رۆڵەکانیان.