پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا چەندە و بەغدا چەندی ناردووە؟

08-09-2023
مستەفا گۆران
مستەفا گۆران
زیاتر لە 30 رۆژە رێنوێنییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە، بەڵام تائێستا ئەو رێککەوتنەی لەنێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کراوە لەسەر پشکی ھەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە جێبەجێ نەکراوە.
زیاتر لە 30 رۆژە رێنوێنییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە، بەڵام تائێستا ئەو رێککەوتنەی لەنێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کراوە لەسەر پشکی ھەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە جێبەجێ نەکراوە.
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان بەگوێرەی خشتەکانی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023، دەکاتە 16 تریلیۆن و 498 ملیار دینار کە مانگانە یەک تریلیۆن و 375 ملیار دینارە، بەڵام حکومەتی عێراق تەنیا 500 ملیار دیناری مانگانە بە قەرز دەداتە هەرێمی کوردستان. 
 
ئەو 500 ملیارە مانگانەیە بۆ هەر سێ مانگەکانی ئەیلوول، تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمە، بەو پێیەش مووچەی مانگەکانی تەممووز و ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەنووسی بە نادیاری دەمێنێتەوە. 
 
نەھرۆ رواندزی، ئەندامی لیژنەی نەوت گازی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی گوت، "بابەتەکان زیاتر سیاسین نەک یاسایی.. ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت هەبوو، شکێندراوە."
 
پشکی ھەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەدا بە 12.67٪ دیاریکراوە، بەڵام عێراق ئامادە نییە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکات لەگەڵ ئەوەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش ئاماژەیان بەوەکردووە بەتەواوی پابەندی داواکارییەکان بوون لە رادەستکردنی داهات.
 
زیاتر لە 30 رۆژە رێنوێنییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە، بەڵام تائێستا ئەو رێککەوتنەی لەنێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کراوە لەسەر پشکی ھەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە جێبەجێ نەکراوە.
 
رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا پێش پەسندکردنی یاسای بودجە بە جۆرێک بوو کە رۆژانە هەرێمی کوردستان 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات، داهاتە فیدراڵییەکانی وەکو داهاتی فڕۆکەخانە، دەروازە سنوورییەکان، نشینگە و پاسپۆرت لەگەڵ نیوەی داهاتی نانەوتی بدرێتە حکومەتی عێراق، لە بەرامبەریشدا وەزارەتی دارایی 12.67٪ـی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە رەوانە بکات. 
 
حوسێن موئنیس، پەرلەمانتاری چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە رووداوی گوت: "بە راشکاوانە دەیڵێم؛ ھەندێک پابەندبوون لەسەر وەزیری دارایی عێراق ھەبوون ئەویش ئەوەبوو لەگەڵ پەسندکردن و جێبەجێکردنی بودجە ئەم کێشەیەی ھەرێمی کوردستان چارەسەر دەکات، تائێستا چاوەڕوانی چارەسەرکردنی ئەم بابەتەین، ئێمە رازی نابین مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بوەستێت و گوشاری زۆریشمان لەسەرە، ئێمە سوورین لەسەر چاودێریکردنی ئەم بابەتانە." 
 
گرنگترین خاڵی ناکۆکیی نێوانیان ھەولێر و بەغدا داھاتی نانەوتی و کرێی کۆمپانیاکانە لە دەرھێنانی نەوت، عێراق دەیەوێت وەک پارێزگاکانی نێوەڕاست و خوارووی عێراق مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دا بکات بەڕادەستکردنی 100٪ـی داھاتی نانەوتی، ئەمەش لەلایەن ھەرێمی کوردستانەوە رەتکراوەیە.
 
بۆ حەقدەستی کۆمپانیا نەوتییەکانیش، بەغدا بۆ کۆمپانیا نەوتییەکان لە ھەرێمی کوردستان بڕی چوار بۆ پێنج دۆلار کەمتر بە بەراورد بە کۆمپانیاکانی نێوەڕاست و خوارووی عێراق پارەی تەرخانکردووە، هەنگاوێک کە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوتیش لێی ناڕازین و دەڵێن، پەنا دەبەنە بەر دادگەی لەندەن

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک ئاماژەیە بۆ جیابوونەوە

لە 8 مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا زیاتر لە 48 هەزار هاوژین لە عێراق جیابوونەتەوە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، مانگی رابردوو زیاتر لە 16 هەزار 600 گرێبەستی هاوسەرگیری کراون و زیاتر لە 5 هەزار و 400 جیابوونەوەش هەبووە. لە 8 مانگی رابردووشدا زیاتر لە 200 هەزار هاوسەرگیری و 48 هەزار جیابوونەوە تۆمار کراون.