لە هەولێر کۆمپانیایەک شەش ملیۆن دۆلاری هاونیشتمانیان دەبات

11-03-2024
مستەفا گۆران
مستەفا گۆران
ئەو زەوییەی دەبوو بکرێتە باڵەخانەی نیشتەجێبوون.
ئەو زەوییەی دەبوو بکرێتە باڵەخانەی نیشتەجێبوون.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کۆمپانیایەک لە هەولێر شەش ملیۆن دۆلاری هاونیشتمانییان دەبات کە بڕیار بووە یەکەی نیشتەجێبوونیان بۆ دروست بکات و یەکێک لەوانەی پارەی لێ براوە دەڵێت، ئەوانەی پارەکانیان بردوون "کەسانی ناسراون و دەستگیر ناکرێن." 
 
ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، زیاد سەعیدە کە یەکێکە لە "قوربانییەکان" و هاتووە سکاڵا لەسەر ئەو کۆمپانیایە تۆمار بکات کە 43 هەزار دۆلاری لێوەرگرتووە، بەناوی پڕۆژەی نیشتەجێبوون و زیاتر لە دووساڵ و نیوە دەستی دەستی پێدەکەن.
 
زیاد سەعید دەڵێت، "ئێمە سکاڵامان لەسەر کۆمپانیای پێکرا تۆمارکردووە، ئەوە سێ ساڵ کەم چەند مانگێکە گرێبەستمان کردووە، دوای گرێبەست پێیان گوتین بە ماوەێ سێ ساڵ ئەو شوقانەتان رادەستدەکەین، ئێمە گرێبەستمان هەیە و پارەی تەواومان داوە. من خۆم نزیکەی چوار دەفتەر و 30 وەرەقەم داوە." 
 
زەوییەکە موڵکی یەکێتیی مامۆستایانی لقی هەولێرە و ساڵی 2004 بۆ دروستکردنی بنکەی تەندروستیی تایبەت بە مامۆستایان، پێیاندراوە. 
 
ساڵی 2021 یەکێتیی مامۆستایان دەسەڵاتی بە لقەکانی دا بۆ ئەوەی بۆ وەبەرهێنان سوود لەو زەویانە ببینن کە موڵکی ئەوانن، بەڵام بەهۆی جێبەجێنەکردنی پرۆژەکە، ئەم لقەی یەکێتیی مامۆستایان هیچ سوودێکی لەو زەویە نەبینیوە.
 
هەینی قادر، سەرۆکی پێشووی لقی هەولێری یەکێتیی مامۆستایان دەڵێت، "سەبارەت بەو گرێبەستە، نزیکەی ساڵێکە پارێزەری تایبەتی خۆمان راسپاردووە کەوا بە کاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرێبەستە هەڵسێت، چونکە کۆمپانیاکە نەیتوانیوە لە ماوەی دیاریکراو بە ئەرکی خۆی هەستێت."
 
هەینی قادر دەشڵێت، "زیانی زۆریشی پێگەیاندووین. زیانی گەورەش ئەوەبوو کە ماوەی هەشت ساڵە ئەو پڕۆژەیە لەو شوێنە ماوەتەوە. ئەگەر تەواو بکرابا وەک داهاتێک بۆ یەکێتیی مامۆستایان دەبووە هاوکارێک سوودی تەواومان لێدەبینی."
 
رووبەری زەوییەکە دوو هەزار و 500 مەتر دووجایە و دەکەوێتە گەڕەکی ئیسکانی هەولێر، لە ساڵی 2016 یەکێتیی مامۆستایان بۆ وەبەرهێنان دەیدات بە کۆمپانیایەک و ئەو کۆمپانیایەش بە ناوی دروستکردنی شوقە نزیکەی شەش ملیۆن دۆلاری لە خەڵک وەرگرتووە، کەچی زەوییەکە هێشتا هەر وەکو خۆیەتی.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".