گەڕانەوەی پێنج کورسیی کۆتاکان؛ یەکێتی ناڕازییە و بەرەی تورکمانی رەتیدەکاتەوە

21-05-2024
مستەفا گۆران
مستەفا گۆران
هەڵوێستی لایەنەکان لەبارەی گەڕانەوەی پێنج کورسیی کۆتاکان
هەڵوێستی لایەنەکان لەبارەی گەڕانەوەی پێنج کورسیی کۆتاکان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دادگەی فیدراڵیی عێراق دیسان گۆمەکەی شڵەقاند، ئەو دادگەیەی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی لە 111 کورسییەوە کردە 100 کورسی و 11 کورسی کۆتاکانی لابردبوو، ئەمڕۆ 100 کورسی دەنگدانی گشتیی پەرلەمانی کردە 95 کورسی و پێنجەکەی دیکەی بۆ تورکمان و کریستیانەکان دانا.
 
بەرپرسانی تورکمان، کلدان، سریان و ئاشووری لەگەڵ وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لەسەر ئەو پرسە کۆبوونەوە، ئەوان نیگەران و ناڕازین و بڕیاری گەڕانەوەی 5 کورسیی کۆتا نەیتوانیوە رازییان بکات.
 
ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان بە رووداوی راگەیاند، "ئێمە ئەو پێنج کورسییەی دانراوە و لەسەر ئەساسی جوگرافیاش دابەشکراوە، رەتی دەکەینەوە و قبووڵ نییە، چونکە ئەمە کەمکردنەوەیە لە بەهای پێکهاتەکان، بوونی تورکمان زۆر گرنگە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، پێکهاتەکانی دیکەش زۆر گرنگن، وەک سریان، کلدان و ئاشوور."
 
بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی جگە لە ناڕەزایەتیی پێکهاتەکان، ناڕەزایەتیی زۆرینەی لایەنە سیاسییەکانیشی لێکەوتووەتەوە، تەنانەت یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش کە بەهۆی سکاڵاکەی ئەوانەوە 11 کورسیی کۆتاکان لابرا، لەو بڕیارە ناڕازییە.
 
تەلار لەتیف، لێپرسراوی کاروباری یاسایی یەکێتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێمە لە شێوازی دابەشکردنەکە ناڕازین، بەدڵنیاییەوە کورسیی کەم بۆ سلێمانی دانراوە، دەبێت سەیری دانیشتووان بکەین نەک بابەتی سیاسی، سیاسیش نابێت کاریگەری هەبێت لەسەر بڕیارەکانی دادگە، دەبێت رێژەی دانیشتووان لەبەرچاو بگیرێت لە کاتی دابەشکردنی کورسییەکان."
 
هادی عەلی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش دەڵێت: ئەو پێنج کورسییە کە لە بەشی 100 کورسییەکەیە، زیان بە کۆی گشتیی بەشەکەی دیکەی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەگەیێنێت. 
 
دوای بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی، پێویستە ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کۆببێتەوە و کاتی سەر لەنوێ تۆمارکردنی ناوی بەربژێران، لیست و قەوارەکان دیاری بکات.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".