کۆنفرانسی یاسای باری کەسیی کریستیانەکانی عێراق لە هەولێر بە سێ راسپاردە کۆتایی هات

31-05-2024
مستەفا گۆران
مستەفا گۆران
کۆنفرانسی یاسای باری کەسیی کریستیانەکانی عێراق لە هەولێر.
کۆنفرانسی یاسای باری کەسیی کریستیانەکانی عێراق لە هەولێر.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بە بەشداریی نوێنەرای کریستیانەکانی لوبنان، سووریا و ئوردن یەکەم کۆنفرانسی یاسای باری کەسی کریستیانەکانی عێراق لە هەولێر کۆتایی هات، سەرۆکی دیوانی کریستیان، ئێزدی و سابیئەی عێراق پێیوایە ئەنجامی ئەم کۆنفرانسە پێوسیتی بە رێککەوتنی سیاسی هەیە.
 
رامی جوزیف، سەرۆکی دیوانی کریستیان، ئێزدی و سابیئەی عێراق دەڵێت: "هەوڵدەدەین هیچ بەربەستێکی سیاسی دروست نەبێت لەبەردەم ئەم داوایەی کریستیانەکان، ئەوەی دەمێنێتەوە پڕۆژەیاساکە پێشنیازبکەین و هیوادارین گوێ ساخ هەبێت گوێی لێمان بێت."
 
کریستیانەکانی عێراق لەپاڵ داواکاریی یاسای باری کەسی تایبەت بەخۆیان، هاوشێوەی وڵاتانی دیکە داوای دادگەیەکی تایبەت دەکەن، بۆ ئەوەی پرسە کۆمەڵایەتی و ئاینییەکانیان تێدا یەکلایی بکرێتەوە.
 
خەلدون سەیلایتە، کریستیانی ئوردنە و دەڵێت: "ئەوەی پەیدەندیدارە بە میرات و هاوسەرگیریی نێوان ئایینەکان، ئێمە وەک کریستیانەکان پێمان وایە کە مافی تەواومان پێنەدراوە، بۆیە داوامان ئەوەیە یاسایەکی تایبەت بە کریستیانەکان هەبێت، یانیش لە پەرتووکی پیرۆز بڕیاری لەسەر بدات." 
 
محەممەد نوقەڵ، کەسایەتییەکی ئایینییە لە لوبنان، دەڵێت: "یاسای باری کەسیی کریستیانەکان لە سوریا، لوبنان و ئوردن هەیە و عێراقیش پێویستی بەو یاسایە هەیە، ئەم کۆنفراسە بۆ ئەوەیە چۆن ژیانی کریستیانەکان لە وڵاتان پارێزراوبێت، بۆ ئەوەیە کە پێویستە سوودی لێ ببینین."
 
کۆنفراسەکە بە سێ راسپاردە کۆتایی هات: یەکەم، داوا لە سەرۆکی تەواوی تایفەی کریستیان دەکرێت بۆ کارکردن لەسەر دانانی یاسای باری کەسیی تایبەت بە کریستیانەکانی عێراق؛ دووەم، پێکهێنانی لیژنەیەک بە نووسینەوەی رەشنووسی یاسای باری کەسیی تایبەت بە کریستیانەکان؛ سێیەم، داوا لە زانکۆی کاسیۆلیک کرا بۆ کۆنفرانسی داهاتوو، بانگهێشتی لایەنەکاننی خاوەن بڕیار و پەیوەندیدار بکات. 
 
دوای چوار رۆژ لە کۆنفرانسی یاسای باری کەسیی تایبەت بە کریستیانەکان، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی لیژنەیەکی 11 کەسی پێکبهێنن و رەشنووسی پڕۆژە یاساکە بنووسنەوە، بەڵام ئەوەی لەم کۆنفراسەدا جەختی لەسەر کرایەوە، ئەوەیە کەوا دەبێت لایەنە سیاسییەکانی نێو پەرلەمانی عێراق رازی بکرێن لە کاتی گەیشتنی ئەو رەشنووسە بۆ پەرلەمان دەنگی لەسەر بدەن.
 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".