فوئاد حوسێن: کۆمیسیۆنی عێراق سەرپەرشتیی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان دەکات

01-06-2023
مستەفا گۆران
مستەفا گۆران
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەولێر و بەغدا نەکردووە. وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، بەغدا مامەڵەی فەرمی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
 
د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پێویستە کارەکان بەردەوام بێت و نابێت بۆشایی جێبەجێکاری دروستبێت لە ھیچ شوێنێک، با پەرلەمانیش نەمێنێت، خۆ حکومەت بەردەوام دەبێت تاوەکو کاتی ھەڵبژاردن، ھەڵبژاردنیش کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنی عێراق سەرپەرشتی دەکات، ئەمە بڕیارێکی روونی دادگەی فدراڵییە."
 
لە ئەگەری پەسندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی، تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە رەوانەدەکرێت و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەسەڵاتی تەواوی هەیە لەسەر وەرگرتن و خەرجکردنی.
 
عەلی تەمر، راوێژکاری یاساییە و باس لەوە دەکات، "بەڵێ، بەشەبودجە بابەتێکی شایستەییە بۆ ھەموو پارێزگاکان لەنێویشیان ھەرێمی کوردستان، دەبێت بنێردرێت و شایستەی شەرعین، بێگومان دەبێت ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی ھەرێم بکرێت، نابێت بۆشایی دەستووری ھەبێت و ھەمووکارێک دەکات، بەڵام نابێت بڕیاری چارەنووسساز بدات وەکو ئەنجامدانی ھەڵبژاردن یان بڕیارێک کە پەیوەست بێت بە داھاتووی ھەڵبژاردن."
 
رۆژی 30ـی ئایار، دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق بڕیاریدا بە "نادەستووریبوون"ی یاسای ژمارە 12ـى درێژکردنەوەى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان کە لە 9ـى تشرینى یەکەمى 2022 دەرکرا و رایگەیاند، تەمەنى پەرلەمانى کوردستان لەگەڵ کۆتاییهاتنى خولى پێنجەم کۆتایی هاتووە و هەر بڕیارێک دواى کۆتاییهاتنى دەرکرابێت لە رووى دەستوورییەوە پووچەڵە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک ئاماژەیە بۆ جیابوونەوە

لە 8 مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا زیاتر لە 48 هەزار هاوژین لە عێراق جیابوونەتەوە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، مانگی رابردوو زیاتر لە 16 هەزار 600 گرێبەستی هاوسەرگیری کراون و زیاتر لە 5 هەزار و 400 جیابوونەوەش هەبووە. لە 8 مانگی رابردووشدا زیاتر لە 200 هەزار هاوسەرگیری و 48 هەزار جیابوونەوە تۆمار کراون.