خزمەتی شارەکەت بکە

08-10-2023
نیشانەکردن ئەنجوومەنی پارێزگاکان
A+ A-
نزیکەی 132 شار لە هەرێمی کوردستان هەن، کە لە رووی ئیدارییەوە وەک ناوچەیەک پێناسە دەکرێن و لەلایەن بەڕێوەبەری ناوچەکەوە بەڕێوەدەبرێن. ناوچەکان لە رووی ژمارەی گوند، ژمارەی دانیشتووان و ماڵەکانیانەوە جیاوازن. ئامارەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابیندەکرێن و دەتوانرێت بەدەستبهێنرێن. لەکاتی سەردانیکردنی ناوەندی هەندێک لە ناوچەکان، دانیشتووانەکەی سکاڵا لە کەمیی خزمەتگوزاری دەکەن و بەڕێوەبەرەکانیان لە کەمیی سەرچاوەی دارایی. دۆخەکە خراپتر دەبێت بەهۆی پێواری شەفافیەت لەلایەن دامەزراوەکانی حکومەتەوە لەلایەکەوە و بەکارهێنانی ئازار و ناڵاندنی خەڵک لەلایەکی دیکەوە. لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا، دۆخەکە خراپتر دەبێت، کە دەبێتە هۆی یاخیبوون و مانگرتن و هاوشێوەکانی.
 
لەم وتارەدا دەمەوێت جەخت لەسەر گرنگی بەشدارییکردنی هاووڵاتیانی شار بکەمەوە لە خزمەتکردنی شارەکەیاندا؛ لە رێی ئەنجوومەنێکەوە کە لەلایەن هاووڵاتییانەوە دادەمەزرێت. ئەو ئەنجوومەنە دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ کێشە و کاروبارەکانی شارەکەدا بکات و کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر جۆری خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی شارەکە هەبێت.
 
هەر شارێک تایبەتمەندیی خۆی لە رووی دانیشتوان، دۆخی ئابووری و کولتووری هەیە، بۆیە بەهۆی  تایبەتمەندی و کێشەکانییەوە شارێک لە شارێکی دیکە جیاوازە. شارەکانی کفری، هەڵەبجە، رانیە، سۆران، ئاکرێ و زاخۆ هەموویان کەلەپوورێکی کولتووریی جوانیان هەیە، بەڵام کێشەی تایبەت بەخۆیان هەیە، بۆیە تەنها دانیشتوانەکەیان دەتوانن لە رووی کولتوورییەوە نوێنەرایەتییان بکەن و کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
 
زۆر رێگە هەن کە هاووڵاتییەکی دڵسۆز و سادە دەتوانێت بەهۆیەوە خزمەتی شارەکەی بکات، لەوانە: بەشداریکردن لە ژیانی کۆمەڵگە بە چوونەپاڵ ئەنجوومەنە ناوخۆییەکان یان لیژنە خۆبەخشەکان؛ بەشداریکردن لە گفتوگۆکردن لەسەر کێشە ناوخۆییەکان و دەربڕینی بۆچوون و بایەخەکان وەک هاووڵاتی، خۆبەخش بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری لە شارەکە و یارمەتیدانی ئەوانەی پێویستیان پێیەتی؛ دابینکردنی شارەزایی بۆ پێشکەوتنی شارەکە؛ بەشداریکردن لە فیستیڤاڵە گشتییەکان؛ بەشداریکردن لە پشتگیریکردنی ئابووریی ناوخۆ؛ نوێنەرایەتیکردنی شارەکەت بەشێوەیەکی شارستانی. هاووڵاتی دەتوانێت لەڕێی خۆیەوە یان رێگەی رێکخراوە ناحکومییەکانەوە ئەنجامی بدات، کە رێکخراوەییترە، وەک دەزانرێت ئەنجامەکانی چالاکی بەکۆمەڵ زیاتر بەردەوامن لە کاری تاکەکەسی. نابێت رێکخراوێکی ناحکومی خۆی لە جیاتی حکومەت یان لە جیاتی کۆمەڵگە دابنێت، بەڵکو نێوەندێکە لەنێوان هەردووکیان کە هەوڵدەدات پێداویستییە بنەڕەتییەکانی دانیشتووانی شارەکان دابین بکات، وەک پەروەردە، چاودێریی تەندروستی، ئاوی پاک و خۆراک، کە لە ئەنجامدا یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی جۆری ژیان و تەندروستی لە کۆمەڵگەدا. رێکخراوە ناحکومییەکان دەبێت خزمەتگوزارییەکانیان بەشێوەیەکی پیشەیی و بێ حزبیکردن و گرووپی ئایدۆلۆژی پێشکەش بە دانیشتووانی شارەکە بکەن. 
 
بۆ ئەوەی رێکخراوێکی ناحکومی لە شارێکدا سەرکەوتوو بێت، پێویستە ئەندامانی ئەو شارە نیشتەجێی ناوچەکە بن و شارەکەیان خۆشبووێت و بە گەندەڵی ئیداری یان دارایی تۆمەتبار نەکرابن. پێویستە رێکخراوەکە ژمارەکان لەبارەی شارەکەیەوە لە دەسەڵاتە فەرمییەکان کۆبکاتەوە و راستییەکان لەگەڵ دەنگۆکان تێکەڵ نەکات. هەروەها پێویستە رێکخراوەکان بەشداری لە چارەسەرکردنی کێشەکانی شارەکە یان پەرەپێدانی لە رێگەی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و شارەزاییە نێودەوڵەتییەکانەوە بکەن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەو شارەزاییە نێودەوڵەتییە سەرکەوتوویی خۆی سەلماند. هەروەها رێکخراوەکان نابێت بەدوای قازانجی داراییدا بگەڕێن، هەروەک چۆن نابێت رێکخەرەکانیان بەدوای قازانجی کەسیدا بگەڕێن.
 
سەرکەوتنی رێکخراوێکی ناحکومی لە خزمەتکردنی شارەکە یارمەتیی هاووڵاتی دەدات راستەوخۆ نوێنەرایەتی و خزمەتی شارەکەی بکات، زیادبوونی شەفافیەت و هەماهەنگی دەزگا حکومییەکان؛ چارەسەرکردنی کێشە و پێشکەوتنی شارەکە، دەوڵەمەندکردنی کولتوور و کەلەپوور؛ لە کۆتاییدا هەستکردن بە رەزامەندی دەروونی و خاوەنداریێتی ئەو شارەی ئینتمای بۆی هەیە و تێیدا دەژی.
 
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: کنێر عەبدوڵڵا

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دڵنیا رەحمان

جیهان لە چاوی کامێرای کوردستان دا

کچێکی کوردی سنەییم، کۆڵەپشتی رۆژنامەڤانیم لە پشتە، دەچم بۆ نێو جەرگەی شەڕێکی گەورەی نێوان بە رواڵەت دوو دەوڵەت، بەڵام تۆ وادابنێ دوو جەمسەری جیهان. هەرچەند رووماڵی شەڕ مەترسیدارە، بەڵام کارەکە هەستێکی تایبەتم پێدەدات، لەبەرئەوەی ئێمەی کورد زۆر کارەساتمان بەسەر هاتووە و گلەییمان هەبووە کە راگەیاندنی دنیا وەک پێویست بایەخی پێنەداون، کە کۆڕەوی بەهاری 1991ی باشووری کوردستانیش روویدا، هەر راگەیاندنی جیهان بوو، کردییە رۆژەڤی گەورە و جیهانی لێ ئاگادارکردەوە، کەواتە کورد لە بایەخی میدیا تێگەیشتووەو، ئێستا خۆی خاوەنی دەزگایەکی میدیایی ئەوتۆیە کە رووداوەکانی جیهان بە زمانی کوردی دەگوازێتەوە و بە زمانی دیکەش لەگەڵ جیهان دا بەشی دەکات.