دادگەی فیدراڵی لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

10-08-2023
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن دادگای باڵای فیدراڵی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەفتەی داهاتوو دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق تاوتوێی سکاڵایەک لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات، کە زیاتر لە حەوت ساڵە راگیراوە. سکاڵاکە لەلایەن پەرلەمانتارێکی عێراقی و فراکسیۆنی نەوەی نوێوە تۆمارکراوە.

 

بەپێی خشتەی دادبینیی دادگەی باڵای فیدراڵی، بڕیارە رۆژی دووشەممە 14-8-2023، دادگەکە تاوتوێی سکاڵایەک لەبارەی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکات، کە لە سەرەتای ساڵی 2016 راگیراوە.

 
سکاڵاکە لەلایەن رێبوار ئەوڕەحمان، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراقەوە تۆمارکراوە.
 
لەو سکاڵایە کە ژمارە 134/فیدراڵی/2023 و لەسەر مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی کوردستانەوە کراوە، سکاڵاکار داوادەکات دادگەی فیدراڵی بڕیار بە نادەستووریبوونی بڕیاری ژمارە 56ـی ساڵی 2015ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بدات، کە بەپێی ئەو بڕیارە، سەرجەم پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان راگیرا.
 
لە هەرێمی کوردستاندا ملیۆنێک و 251 هەزار مووچەخۆر هەن، لەو ژمارەیە 751 هەزار 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین. مانگانە حکومەت بۆ پێدانی مووچەیان، نزیکەی 900 ملیار دیناری پێویستە.
 
رۆژی چوارشەممە 8-9-2023، جەزا محەممەد، سەرۆکی لقی سلێمانیی یەکێتیی فەرمانبەرانی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئێمە، بەنیازبووین لە دادگەی فیدراڵی لەسەر ئەو بابەتە سکاڵا تۆماربکەین، بەڵام رامانگرتووە، چونکە فەرمانبەران پارەیەکی زۆریان دەکەوێتە لای حکومەت، کە زیاتر لە 100 ملیار دینار دەبێت، بۆیە مافی خۆیانە وەریبگرنەوە."
 
سەبارەت بە هۆکاری راگرتنی سکاڵاکە، جەزا محەممەد گوتی "حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای بودجە پارەی بۆ دێت و دەرفەتێکمان داوەتێ، ئەو بابەتە یەکلایی بکاتەوە و لەو پارەیەی بۆی دێت، بەشێکی بۆ دەستپێکردن و دانەوەی پارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بێت."
 
لە دوای شەڕی داعش و بڕینی بەشە بودجەکەی، حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک رێکاری گرتەبەر، لەوانە پاشەکەوتکردنی مووچە، راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، نەدانی پارەی بەڵێندەران و زیادکردنی باج و رسومات.
 
 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

‎گۆڕە بەکۆمەڵەکە لە بیابانێکی دوورەدەستی سەماوەیە لە باشووری عێراق.

گۆڕە بەکۆمەڵەکەی ژن و منداڵانی کورد لە سەماوە هەڵدەدرێتەوە؛ تائێستا نازانرێت خەڵکی کوێی کوردستانن

‎ژن و منداڵەکان تا ئەو کاتەی جاڕی بردن بۆ مردنیشیان درا هەر جلی رەنگاورەنگیان پۆشیبوو و هەندێکیان تەسبیحەکەیان ملوانکەی ملیان بوو؛ ‎بە ئاگا لەوەی دەبێتە دوا بەڵگەی ناسینەوەی دوای مردنیان.