وەزارەتى دادى عێراق: نزیکەى 500 بەندکراو بە یاساى لێبووردن ئازاد کراون

01-04-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژى وەزارەتى دادى عێراق راگەیاند: تاوەکو ئێستا نزیکەى 500 بەندکراو بە یاساى لێبووردنى گشتى ئازاد کراون، دەشڵێت، لە قۆناخى داهاتوودا رێکارەکانى جێبەجێکردنى ئەو یاسایە خێراتر دەبن و حوکمدراوانى زیاتر دەگرێتەوە. 
 
رۆژی سێشەممە، 1ـى نیسانى 2025، ئەحمەد لعێبى، گوتەبێژى وەزارەتى دادى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، تاوەکو ئێستا نزیکەى 500 بەندکراو لە گرتووخانەکانى سەر بە وەزارەتەکەى ئازاد کراون کە یاسایى لێبووردنى گشتى گرتوونیەتیەوە.
 
ئەو حوکمدراوانە بە گوێرەى هەموارى دووەمى یاساى لێبووردنى گشتی ئازادکراون، کە لە 21ـی کانوونى دووەمى 2025 لە پەرلەمانى عێراق دەنگى لەسەر درا.
 
ئەحمەد لعێبى پێشبینی کرد رێوشوێنەکانى جێبەجێکردنى ئەو یاسایە لە قۆناخى داهاتوودا خێراتربن و ژمارەیەکى زۆرترى حوکمدراوان ئازاد بکرێن. 
 
گوتەبێژى وەزارەتى دادى عێراق ئاماژەى بەوەدا، ئازادکردنى حوکمدراوان لە گرتووخانەکانى ئەو وەزارەتە دواى ئەوە دەبێت کە  لەلایەن دادگاوە بە گوێرەى یاسای لێبووردنى گشتى بڕیارى ئازادکردنیان دەدرێت و وەزارتەکەى نووسراو لە بارەى دۆخى یاسایی ئەو حوکمدراوانە بەرز دەکاتەوە بۆ ئازادکردنیان بەو مەرجەى دۆسیەى تاوانى دیکەیان لەسەر نەبێت. 
 
بۆ ئەوەى ئەو یاسایە بیانگرێتەوە، پێویستە حوکمدراوان داواکارى پێشکێشی دادگەکان بکەن بۆ ئەوەى لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بکرێت.
 
لێبووردنەکە چەند تاوانێکى دیاریکراو دەگرێتەوە، لەوانە ئەو کەسانەى لەسەر بنەماى زانیاریى هەواڵدەر یان دانپێدانانى کەسانى دیکە بە تۆمەتى تیرۆر دادگایی کراون، ئەوانەى کەمتر لەپێنج گرام مادەى هۆشبەریان پێ گیراوە، ئەو تاوانبارانەى لایەنى تاوانلێکراو لێى خۆشبووە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هاوئاهەنگی

چوارچێوەى هاوئاهەنگى: کەس مافى دواخستنى هەڵبژاردنى نییە

چوارچێوەى هاوئاهەنگیی شیعەکانی عێراق رایگەیاند، گرنگە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق لە وادەى دیاریکراوى خۆیدا بکرێت، کە کۆتایی ئەم ساڵە. راشیگەیاند، هیچ لایەنێک مافى دواخستنى هەڵبژاردنی نییە