رووداو دیجیتاڵ
کۆمپانیاى هێڵى ئاسمانیى عێراق لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە لەسەر نیشتنەوەى فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەى بەغدا لەبرى فڕۆکەخانەى نەجەف پێکدەهێنێت.
کۆمپانیاکە لە راگەیێندراوێکدا پێکهێنانى ئەو لیژنەیەى لەبارەى ئەو گەشتەوە راگەیاند کە رۆژی 1-4-2025 ئەنجامدرا.
گەشتەکە لە شارى ئیستەنبووڵی تورکیاوە بۆ فڕۆکەخانەى نەجەف بووە، بەڵام فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەى بەغدا نیشتووەتەوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "کۆمپانیاى هێڵى ئاسمانیى عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە کە فڕۆکەکە کێشەى تەکنیکى نەبووە."
لیژنەى لێکۆڵینەوە لەلایەن کارگێڕیی کۆمپانیاوە پێکهێندراوە بۆ زانینى هۆکارى نیشتنەوەى فڕۆکەکە لە بەغدا، لەبرى نەجەف کە سەر بەو کۆمپانیایە بووە.
کۆمپانیاى هێڵى ئاسمانیى عێراق لە 1945 دامەزراوە و تەنیا دامەزراوەى گەشتى فڕۆکەوانى فەرمییە کە سەر بە دەوڵەتە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ