دادگەی فیدراڵیی عێراق بڕیاردانی لەبارەی سکاڵاکانی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواخست

03-09-2023
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن پەرلەمانی کوردستان دادگای باڵای فیدراڵی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق سێ سکاڵای تایبەت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و تەواوبوونی وادەی یاسایی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ رۆژی 12ـی ئەیلوول دواخست.
 
سەرۆکی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کە یەکێکە لە سکاڵاکاران دەڵێت، "گەشبینین لەبەرژەوەندیی ئێمە، بڕیار دژی یاسای هەڵبژاردن بدرێت."
 
چوار سكاڵا دواخران
 
بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 3-9-2023) دادگەکە بۆ تاوتوێکردنی شەش سکاڵا لەبارەی چەند دۆسیەیەک لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
 
دادگەکە بڕیاری دواخستنی بڕیاردانی لەسەر چوار سکاڵا دا، کە سێیان دژی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و درێژکردنەوەی وادەی یاسایی ئەنجوومەنی پارێزگاکان تۆمارکرابوون.
 
یەکێک لەو سکاڵایانەی بڕیاردان لەبارەیەوە بۆ رۆژی 12ـی ئەیلوولی 2023 دواخرا، لەلایەن سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە ژمارە 124/فیدراڵی/2023 تۆمارکراوە. سکاڵاکاران داوا دەکەن دادگەکە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی مادەی دووی یاسای ژمارە 2ـی هەموواری یەکەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ژمارە سێی ساڵی 2009 بدات و ئەنجوومەنەکان هەڵبووەشێنێتەوە.
 
یەکێکی دیکە لەو سکاڵایانەی بۆ رۆژی 12-9-2023 دواخرا، لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعوون، سەرۆکی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە. 
 
سکاڵایەکی دیکە کە دواخراوە لەلایەن ئامانج نەجیب شەمعوون، سەرۆکی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە و تێیدا ناوبراو داوا دەکات دادگەکە بڕیاری نادەستووریبوونی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە یەکی ساڵی 1992 و هەموارەکانی بدات.
 
هەروەها سکاڵای شاخەوان لوقمان حەکیم کە بە ژمارە 178/فیدراڵی/2023 تۆمارکراوە، بۆ رۆژی 12-9-2023 دواخرا. سکاڵاکار لەو سکاڵایەیدا داوا دەکات دادگە بڕیار لە نادەستووریبوون و هەڵوەشاندنەوەی یاسای ژمارە 42ـی ساڵی 2004ـی پەرلەمانی کوردستان بدات، کە یاسای هەمواری یاسای سزادانی عێراقییە و شوێنەوارەکانی پووچەڵبکرێتەوە.
 
رۆژی یەکشەممە 3-9-2023، ئامانج نەجیب شەمعوون لەبارەی دواخستنی سکاڵاکانەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دادگە بڕیاردانی لەبارەی سکاڵاکانمانەوە دواخستووە بۆ ئەوەی کاتی زیاتری لەبەردەم بێت بۆ تاوتوێکردن و راڤەکردنی زیاتر. ئێمە گەشبینین بەوەی بڕیار لەبەرژەوەندیی ئێمە بێت."
 
دوو سکاڵا رەتکرانەوە
 
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق دوو سکاڵاشی رەتکردەوە. یەکێکیان لەلایەن هەژار حەمەغەریب رەشید بە ژمارە 189/فیدراڵی/2023 تۆمارکرابوو.
سکاڵاکار داوای لە دادگە کردبوو بڕیاری ژمارە 29ـی کۆبوونەوەی ژمارە 9ـی ئەنجوومەنی باڵای ئابووریی هەرێمی کوردستان کە لە رۆژی 8-2-2010 کراوە و هەردوو نووسراوی ژمارە 74ـی 4-1-2010 و 1747 لە 16-2-2010 هەڵبووەشێنێتەوە.
 
هەروەها دادگەکە سکاڵای ژمارە 159/فیدراڵی/2023ـی رەتکردەوە کە لایەن لوقمان حەکیم دەروێشەوە تۆمارکرابوو. سکاڵاکار داوا دەکات دادگەکە بڕیار بە نادەستووریبوونی هەمواری ئێستای سەر مادەی 408ـی یاسای سزادانی عێراق ژمارە 111ـی ساڵی 1969‌ـی هەموارکراو بە یاسای ژمارە 42ـی ساڵی 2004ـی پەرلەمانی کوردستان بدات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق.

فوئاد حوسێن: داعش لە سووریا چەکى نوێى دەستکەوتووە

وەزیرى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، خوازیارن پرۆسەیەکى سیاسی لە سووریا بونیاد بنرێت کە بەرهەمى گەلى سووریا بێت؛ "رێکخراوى داعش لە سووریا گەشەى کردووە و چەکى نوێی دەست کەوتووە."