681 کەسی دیکە لە کەمپی هۆلەوە گەڕێندرانەوە عێراق

02-04-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ژمارەیەکی دیکەی ژن و منداڵانی چەکدارانی پێشووی داعش لە کەمپى هۆڵەوە گەڕێندرانەوە عێراق.
 
عەلى جەهانگیر، گوتەبێژى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "ئەو کەسانەی گەڕێندراونەتەوە، 681 کەسن لە چوارچێوەی 168 خێزاندا". 
 
ئەوە 24ـەمین کاروانى کەسوکاری عێراقییەکانى چەکدارانى پێشووی داعشە لە کەمپى هۆلەوە دەگەڕێندرێنەوە؛ 12ـی ئادار کاروانى ژمارە 23ـیان گەڕێندرایەوە.
 
نزیکەى 16 هەزار کەس لە کەسوکارى چەکدارانى پێشووی داعش لە کەمپى هۆل ماون. کەمپەکە لە رۆژئاوای کوردستانە و لە ژێر دەسەڵاتى هێزەکانى سووریاى دیموکرات (هەسەدە)ـدایە.
 
تاوەکو ئێستا، زیاتر لە سێ هەزار خێزانى عێراقى کەسوکارى چەکدارانى پێشووی داعش لە کەمپەکەوە گەڕێندراونەتەوە، کە نزیکەی 13 هەزار کەس بوون. 
 
ئەو کەسانە دەبردرێنە کەمپى جەدعە لە پارێزگای نەینەوا بۆ شیاندنەوە، بەر لە گەڕانەوەیان بۆ زێدى خۆیان لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەنگدەرێک لە دەنگدانی پێشووتر پەنجەی مۆر دەکات. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

کۆمیسیۆن بۆ رووداو: ئەو دەنگدەرانەى پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە، وێنەى چاویان وەردەگیرێت

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، بەردەوامن لە رێوشێنەکانیان بۆ ئەو رۆژەی ئەنجوومەنی وەزیران دیاری دەکات. راشیگەیاند، بۆ گەرەنتیکردنى بەشدارى ئەوانەى پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە، پشت بە وێنەى چاو دەبەسترێت.