دادگەى فیدراڵى: وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بانکەوە دەدات

12-03-2024
نیشانەکردن دادگەی باڵای فیدراڵی مووچە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق بڕیارەکانى وەزارەتى دارایی عێراقى بڵاوکردەوە بۆ ناردنى 560 ملیار دینار بۆ هەرێمى کوردستان و رایگەیاند، ئەو وەزارەتە چەند رێکارێکى گرتووەتەبەر بۆ جێبەجێکردنى بڕیارى دادگەکە لەبارەى گواستنەوەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بۆ سەر بەغدا.
   
دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوە داوە، وەزارەتى دارایی عێراق چەند رێوشوێنێکى گرتووەتەبەر لەسەر بنەماى بڕیارى  دادگەى باڵاى فیدراڵی لەبارەى مووچەى مووچەخۆرانی هەرێمى کوردستان، کە لە 21ـی شووباتى 2024 دەریکردووە.
 
دادگەى باڵاى فیدراڵى عێراق ئاماژەى بەو نووسراوانە داوە، کە 11ـی ئادار لەلایەن وەزارەتى دارایی عێراقەوە دەرکراون بۆ پاردارکردنى هەرێمى کوردستان لەپێناو دابەشکردنى مووچە. 
 
رۆژی 11ـی ئادارى 2024، وەزارەتی دارایی عێراق بە چوار لیست نزیکەی 560 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بانکى ناوەندیی عێراق.
 
دادگەى فیدراڵى ئاماژەى بەوە داوە؛ بەگوێرەى ئەو رێکارانەى وەزارەتى دارایی بە چوار نووسراوى جیا شایستەى دارایی خاوەن پێداویستیی تایبەت و لە بەڕێوەبەرایەتیی تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى، خانەنشینانى مەدەنى و سەربازى، کەسوکارى شەهیدان و ئەنفاکراوان گرێبەستەکان بۆ مانگى شوبات خەرج کراوە. 
 
وەزارەتی دارایی عێراق بە نووسراوى فەرمى دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە کە خەرجکردنی مووچەی مانگی شوباتی هەرێمی کوردستانی دەستپێکردووە، ''بەوپێیەی میکانیزمی بە بانکیکردنی مووچە پێویستی بە کاتە، بۆیە تەنیا بۆ ئەم مانگە بەم شێوەیە خەرج دەکرێت و مووچەی مانگی ئادار خەرج ناکەین، تاوەکو پێویستییەکانی بە بانکیکردنی مووچە لەلایەن هەرێمەوە تەواو نەکرێت."
 
ئەو دادگەیە رایگەیاندووە وەزارەتى دارایی بڕیاریداوە خەرجکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بۆ مانگى ئادار لە رێگەی بانکەوە دەبێت، واتە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەبێت هەژماری بانکیان هەبێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دۆلاری ئەمریکی.

راوێژکارێکی سوودانی بۆ رووداو: عێراق 69 ملیار دۆلار قەرزدارە

راوێژکارێکی محەممەد شیاع سوودانی دەڵێت، عێراق 69 ملیار دۆلار قەرزدارە کە 9 ملیاری قەرزی دەرەکییە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بەراورد بە دوو ساڵ لەمەوبەر، قەرزی دەرەکیی عێراق نزیکەی 10 ملیار دۆلار کەمبووەتەوە.