گوتەبێژی حکومەت: بە زووترین کات مووچە دابەش دەکرێت

27-07-2023
نیشانەکردن مووچە بودجە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، لەگەڵ بەغدا لەبارەی جێبەجێکردنی بڕگەکانی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە گەیشتنە رێککەوتن. گوتەبێژی حکومەتیش گوتی، لە زووترین کاتدا مووچەی فەرمانبەران دابەش دەکرێت.

 

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، 27-7-2023، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی شاندی حکومەت لەگەڵ بەغدا رایگەیاند، لەگەڵ بەغدا باسیان لە ناردنی شایسته‌ داراییه‌‌كانی هه‌رێمی كوردستان کردووە.
 
ئومێد سەباح، کە سەرۆکی شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو بۆ بەغدا، دەڵێت "له‌ ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌، هەردوولا گه‌یشتینه‌ رێککەوتن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان لە یاسای بودجەدا."
 
سەبارەت بە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان ئومێد سەباح رایگەیاند "كۆنووسێكی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو شانده‌كه‌ واژۆ كرا و، بڕیار وایه‌ ده‌ستبه‌جێ تەمویلی هه‌رێمی كوردستان بكرێت."
 
هەروەها پێشەوا ھەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرەبەیانیی ئەمڕۆ رایگەیاند، "ئێستا شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی گەیشتنە رێککەوتن و لەزووترین کاتدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت."
 
پێشەوا ھەورامانی دەستخۆشی لە شاندەکە کرد و گوتی، ھەوڵی زۆریان دا بۆ چارەسەری کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

 

 
سەردانەکەی ئەو شاندە لەدواى سەردانێکى دیکەیان بوو لە هەفتەى رابردوودا بۆ بەغدا، خاڵى ناکۆکى نێوان هەردوو شاندى هەولێر و بەغداش رادەستکردنى داهات و چۆنیێتیى هەژمارکردنى و پارەى کۆمپانیاکانى نەوت و دانەوەى قەرزى بانکى بازرگانیى عێراق بوو لەسەر هەرێمى کوردستان، لەگەڵ خەرجکردنى شایستەى دارایی کۆمپانیاکانى نەوت.
 
یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵانى 2023، 2024 و 2025ـە و قەبارەى پارەکەى بۆ هەر ساڵێک 198 تریلیۆن و 910 ملیار و 343 ملیۆن و 590 هەزار دینارە؛ لەو بڕە 16 تریلیۆن و 609 ملیار 639 ملیۆن و 162 هەزار دینارى پشکى هەرێمى کوردستانە. 
 
بەپێی یاسای بودجە، ئەو پارەیەی بۆ مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و پێشمەرگە بۆ تەواوی ساڵی 2023 تەرخانکراوە، بڕەکەی 10 تریلیۆن و 867 ملیار دینارە، واتە مانگانە 906 ملیار دینار تەرخانکراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی پرۆژەی نیشتمانیی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی پرۆژەی نیشتمانیی عێراقی کرد

رۆژی یەکشەممە، 24ی تشرینی دووەمی 2024، بارەگای بارزانی رایگەیاند، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شێخ جەمال ئەلزاری ئەمینداری گشتی پرۆژەی نیشتمانیی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکهاتبوون لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەریەکە لە خالید سولتان هاشم، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری و حەمید کەسار ئەلزوبعی.