باڵیۆزی نانیشتەجێی تایلەند لە عێراق دەڵێت، کاتی قبووڵکردنی ڤیزای وڵاتەکەی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە، بەشێوەیەک کە پێشتر لەوانە بوو 30 بۆ 60 رۆژ و بگرە 90 رۆژیشی بخایاندایە، "بەڵام ئێستا کەمتر لە 30 رۆژی پێدەچێت."
لە میانی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ توونس، سەرۆککۆماری توونس دیارییەکی پێشکەشی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، کە شیعرێکی شاعیری کورد، مەعرووف رەسافییە لەبارەی توونس و عێراق نووسیویەتی.
ماکس لوکس، ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئامانجی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان ئەوەیە "رێگە نادەین هاوپەیمانەکانمان لەم هەرێمەدا تەنیا بن، لەگەڵ ئەم هەرێمە و حکومەتەکەی و کۆمەڵگەکەیدا پێکەوە بەردەوام دەبین لە کارکردن." هەروەها گوتی، "دەمانەوێت هەندێک جووڵەش لە حکومەتی ئێرەوە ببینین، وەکو بەهێزکردنی میدیا و ئازادیی رۆژنامەڤانی، بۆ باشتربوونی دۆخی مافەکانی مرۆڤ."
ئەو کێشە جیهانییەی تووشی کۆمپیوتەرەکان بووە کە ئەمڕۆ هەینی کاریگەری کردووەتە سەر فڕۆکەخانەکان، بانکەکان و چەندین بازرگانی و سێکتەری گەورەی جیهان، وا دەردەکەوێت هۆکارەکەی ئەپدەیتێکی سۆفتوێر بێت کە لەلایەن کۆمپانیایەکی گەورەی ئەمریکیی بواری ئاسایشی سایبەری بە ناوی کراودسترایک بڵاوکراوەتەوە.
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لۆمەی لایەنی سێیەم دەکات بۆ کێشە ئەلیکترۆنییەکان و دەڵێت چارەسەر لە ئان و ساتدایە.
کۆمپانیای کراودسترایک کە تایبەتە بە ئاسایشی ئەلیکترۆنی، رایگەیاند کێشەکەی دەستنیشان کردووە و جیای کردووەتەوە و چارەسەرێکی خستووەتە کار بۆ کێشەکە.
هەفتەی داهاتوو لیستی ناوەکانیان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا دەنێردرێت.
کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئۆکراینا لە عێراق دەڵێت، ئۆکراینا بە بایەخەوە دەڕوانێتە بازاڕی هەرێمی کوردستان، "کۆمپانیا ئۆکراینییەکان خواستی کارکردنیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق زۆرە."
ئەو بەشەی عێراق کە زیاتر لە هەمووان بە دەست نەبوونی چارەسەرەوە لە رووی ئابوورییەوە دەناڵێنێت حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بەغدا ناتوانێت باری سەرشانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵبگرێت، چونکە ئەم ململانێیە چارەسەر نەکراوە، هەر بۆیە ناردنی پارە لەلایەن بەغداوە لە بودجەی ناوەندی بردنەوەی بەغدایە، ئەگەر دەتەوێت پارەناردنەکە بەپێی رێککەوتن و بە رێکخراوی و بەردەوامی بێت، ئەوا دەبێت سەرەتا ئەو رێککەوتنە جێبەجێ بکەن، هاوکات بەغدا دەتوانێت بڵێت، "ئەمە گرفتی کورد و حکومەتی هەرێمی کوردستانە و هەر کاتێک ئامادەی سازش بوویت، تکایە ئاگادارمان بکەرەوە، بەڵام بڕیار نییە ئێمە باری سەر شانی کوردستان هەڵبگرین." ئەگەر بەغدا کوردستان نەبینێت، ئەوا کوردستان باجەکەی دەدات.
جێگری سەرۆکی ئینستیتیوتی توێژینەوەی سیاسیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، "نێچیرڤان بارزانی وەکو دەنگێکی زۆر گرنگی ژیری و دانایی لە کوردستان و تەواوی عێراق دەبینین. کەسایەتییەکەی، ژیری و داناییەکەی، هەستە مرۆییە گرنگ و ناوازەکەی بەڕاستی جێگەی سەرنجە."
گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەڵێت، بانگەشەیەکی چڕی هەڵبژاردن دەکەن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیادا سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستبهێنن.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی وان دەڵێت، پارێزگای وان دیمەنی سەرنجڕاکێشی هەیە، بەڵام نەبوونی ژێرخان و ئاگادارنەبوونی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان و شوێنەکانی دیکەی تورکیا و جیهان وایکردووە، گەشتیاری زۆر رووی تێنەکەن.
بەربژێرەکەی ئاکپارتی ئاماژەی بەوە کرد کوردە و شانازی بە کوردبوونییەوە دەکات و گوتی، "چوومە بەلجیکا و گوتم کوردم و لە هەڵبژاردن دا لەسەر لیستی ئاکپارتی سەرکەوتنم بەدەستهێناوە، بەڵام بڕوایان نەدەکرد".
بەپێی ئامارەکانی حکومەت، لە بواری بێکاریدا لەسەر ئاستی تورکیا، شرنەخ و جۆلەمێرگ لە پلەی یەکەمدان. سەرۆکی ژووری پیشەسازی شرنەخ دەڵێت، دەیانەوێت لە سلۆپی، لەنزیک دەروازەی سنووریی خابوور، دوو هەرێمی پیشەسازیی سڤیل بکەنەوە. هەروەها بە پێویستی دەزانێت کە لە سلۆپی و زاخۆ تەماتە بەرهەم بهێنن
پارێزەرانی محەممەد شیاع سوودانی دەڵێن، دادگەی فیدراڵیی عێراق دادگەیەکی دەستوورییە و چاودێریی دەستووریبوونی یاساکان دەکات، دەسەڵاتی ئەوەی نییە دەسەڵاتی جێبەجێکردن پابەند بکات بە ئەنجامدانی کارێک.
رۆبەرت فۆرد، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا لە هەڤپەیڤینێکی رووداوی ئەمڕۆ گوتی: بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و سەرکردە جیاوازەکان هەڵەیەکی زۆر گەورە دەکەن ئەگەر پشت بە پاراستنی ئەمریکا ببەستن، حکومەتی ئەمریکا نەیتوانی یارمەتی سوپای ئازادی سووریا بدات، ئەمریکا نەیتوانی یارمەتی حکومەتی کاتیی سووریا بدات لە جەرابلوس، واشنتن نەیتوانی یارمەتی تیمی دانوستانکاری سووری بدات لە ئەستانە، گوشار یان قەڵەمڕەوی ئەمریکا لە سووریا بە گشتی زۆر بچووکە، بۆیە گرنگە کە سەرکردەکان لە قامشلۆ بزانن کە پێویستە لە دانوستاندنەکاندا سازش پێشکەشی حکومەتی سووریا بکەن.
شێڵ تاریەر دەڵێت، بۆ پێدانی مافی پەنابەرێتی جیاوازی لەنێوان کوردی پارچەکانی کوردستان دا ناکەین.
ئەم پڕۆژەیە لەلایەن حکومەتی دانیمارکەوە پارەدار دەکرێت و لە هەرێمی کوردستان و عێراق لەلایەن دەزگای روانگەوە جێبەجێ دەکرێت، تاوەکو ساڵی 2026 بەردەوام دەبێت.
باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەڵێت، دواخستنی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان "مایەی نیگەرانییانە و نیگەرانن هەرێمێک نەتوانێت پرۆسەیەک ئەنجام بدات کە کۆڵەکەی سەرەکیی کۆمەڵگەی دیموکراتییە." هاوکات دەڵێت، چاکسازییەکانی پێشمەرگە پرۆسەیەکی درێژخایەنە و هیواخوازن وڵاتەکەیان بتوانێت بەردەوام بێت لە هاوئاهەنگی و هاریکاریی هێزەکانی پێشمەرگە
سەرۆکی شاندی دیپلۆماسی عێراق لە ئازەربایجان سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ باکو بە "گرنگ" دادەنێت و دەڵێت، "کاریگەری گەورەی دەبێت و جێگەی بایەخپێدانە لەلایەن ئازەربایجانەوە."
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، پێداچوونەوە بە گرێبەستەکانی نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت. دەشڵێت، راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان کاریگەریی "ئەرێنی" لەسەر جێگیرکردنی نرخی نەوت هەبووە و "بە خێر شکاوەتەوە بۆ عێراق."
وەزیری نەوتی عێراق لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو باس لە چارەنووسی نەوتی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنەوەی بۆ بازاڕەکانی جیهان دەکات، ئاشکراشی دەکات لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆدان لەبارەی پلانێکی جێگرەوە ئەگەر نەوتەکە هەناردە نەکرێت.