فەرەنسا رووبەڕووی شەپۆلێکی بێوێنەی گەرما بووەتەوە

23-08-2023
شەپۆلی گەرما لە کۆتایی ئابدا لە فەرەنسا
شەپۆلی گەرما لە کۆتایی ئابدا لە فەرەنسا
نیشانەکردن فەرەنسا شەپۆلی گەرما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پلەی گەرما لە فەرەنسا بەپێی کەشناسیی ئەو وڵاتە لە چەند رۆژی داهاتوودا ژمارەی پێوانەیی تۆماردەکات و دەگاتە سەرووی 40 پلەی سیلیزی.
 
لە چوار ناوچەی فەرەنسا: رۆن، درۆم، ئاردێش و ئۆت-لواغ باڵاترین ئاستی هۆشداری لە گەرما راگەیێندراوە بۆ ئەوەی بەرپرسان دەستیان کراوە بێت لە پاراستنی خەڵک لە شەپۆلی گەرما.
 
ساندرا مارشال، لە رێکخراوی بۆرژ لێ والێنس دەڵێ "ئێمە لە مانگی شەشەوە بە بیر خەڵک دەهێنینەوە گەرما خەریکە دێت، وریا بن؛ دەبێت ئاو زیاتر بخۆینەوە. راگەیاندنی هۆشداری هاتنی گەرما، وامان لێدەکات دەست بە کردنەوەی شوێنە گشتییە فێنکەکان بکەین."
 
حکومەتی فەرەنسا 19 ناوچەی بە ناوچەی سوور و 37 ناوچەی بە ناوچەی پرتەقاڵی لەڕووی مەترسی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و کاریگەرییە تەندروستی و ژینگەییەکانی راگەیاندووە. لە شەقامەکاندا ئاو دابەشدەکرێت و مەلەوانگەکانیش بێ بەرامبەر کراونەتەوە. 
 
دۆمینیک رۆژ، بەرپرسی مەلەوانگەیەکە لە فەرەنسا، دەڵێ "ئەمە کارێکی زۆر باشە، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی داهاتیان کەمە. ئەوان زیاتر لە باڵەخانەدا دەژین و کردنەوەی مەلەوانگەکان بێ بەرامبەر، ئەو دەرفەتەیان پێدەدات خۆیان لە گەرما بپارێزن."
 
بەرزترین پلەی گەرما، کە لە فەرەنسا تۆمارکراوە، 46 پلەی سیلیزی بووە، کە لە ساڵی 2018 لە گوندی ڤێرارگۆ تۆمارکراوە. پلەی گەرما رۆژی چوارشەممە لە ناوچەی درۆم بۆ 43 پلە بەرزبووەتەوە و لە دۆردۆنیش گەیشتووەتە 42.5 پلە.
 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە