جەنگی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا؛ مژاری سەرەکیی هەڵبژاردنی پێشوەختەی کەنەدایە

20-04-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەنەدییەکان سەرۆکوەزیرانێکی نوێ هەڵدەبژێرن، رووبەڕووبوونەوەی رێکارە نوێیە بازرگانییەکانی ئەمریکا، خاڵی گەرم و سەرەکیی بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی کەنەدایە.
 
لە رۆژی هەینی 18ی نیسانەوە دەنگدانی پێشوەختەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی کەنەدا دەستیپێکردووە، تاوەکو ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت، بڕیاریشە رۆژی 28ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی فیدراڵی بەڕێوەبچێت.
 
لە یەکەم رۆژی هەڵبژاردنی پێشوەختە، لانیکەم دوو ملیۆن کەس دەنگیان داوە، ئەمەش بەراورد بە چوار ساڵ لەمەوبەر، 36% زیادیکردووە، لە دوایین هەڵبژاردن کە ساڵی 2021 بەڕێوەچوو، 27 ملیۆن و 400 هەزار کەس دەنگیان دابوو.
 
بەگوێرەی دوایین راپرسی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەم ساڵ؛ سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری کەنەدی مارک کارنی کە بەربژێری پارتی ئازادیخوازەکان "لیبڕاڵەکان"ە، پێشبینی کراوە بە بەدەستهێنانی 44%ی دەنگەکان براوەی هەڵبژاردنەکان بێت، هەروەها رکابەرەکەی پێری پۆلیڤێرا لە پارتی پارێزگارانی کەنەدا، پێشبینی دەکرێت 38%ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت.
 
براوەی هەڵبژاردنەکان؛ جێگەی جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی کەنەدا دەگرێتەوە، کە لە ساڵی 2015وە سەرۆکوەزیرانی کەنەدا بوو و لە سەرەتای ئەم ساڵ دەستی لەو پۆستە و سەرۆکایەتیی پارتی لیبراڵەکان کێشایەوە.
 
بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردنەکانی کەنەدا، هاووڵاتییانی کەنەدی راستەوخۆ دەنگ بە سەرۆکوەزیران نادەن، بەڵکو دەنگ بە بەربژێری پارتەکان دەدەن بۆ ئەو ناوچەیەی تێیدا دەستنیشان کراون، دواتر ئەو دەنگە راستەوخۆ بۆ بەربژێری پارتەکان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی کەنەدا هەژمار دەکرێت.
 
بۆ هەڵبژاردنی ئەم ساڵ، 343 بازنەی هەڵبژاردن هەیە و بەگوێرەی ئاماری فەرمیی حکومەتی کەنەدی، ئەو هەڵبژاردنە زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت.
 
بەڕێوەچوونی ئەم هەڵبژاردنە لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رێکاری نوێی بازرگانی بەرامبەر کەنەدا گرتووەتەبەر و پێناسی گومرگی بەسەر بەرهەمی کەنەدیدا سەپاندووە. ئەمەش جگە لەوەی چەندین جار ترەمپ، کەنەدای وەکو 51مین ویلایەتی ئەمریکا ناوهێناوە و سەرۆکوەزیرانەکەشی وەکو حاکمی ویلایەت ناوبردووە، نەک سەرۆکوەزیران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کیم جۆنگ ئوون، رێبەری کۆریای باکوور و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا. وێنە: ئەرشیڤ/ AFP

پووتین سوپاسی کیم جۆنگ ئوون دەکات لە یارمەتیدانی رووسیا بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی کورسک

سەرۆکی رووسیا سوپاسی سەرۆکی کۆریای باکوور دەکات لە بەرامبەر ئەوەی کە بە یارمەتیی سەربازانی وڵاتەکەی، هەرێمی کورسکی رووسی لە دەستی هێزەکانی ئۆکراینا دەرهێندراوە