یادی کیمیابارانی هەڵەبجە لە پەرلەمانی سوێد بەرز راگیرا

15-03-2025
رووداو @Rudawkurdish
پەرلەمانی سوێد
پەرلەمانی سوێد
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پەرلەمانی سوێد 5 رۆژ پێش یادی کیمیابارانی هەڵەبجە، پەرلەمانتارانی سوێدی و کوردستانی و دامەزراوەکانی دیاسپۆرای کوردی ئەو یادە دەکەنەوە. چریکەی هەورامییە دیاسپۆرانشینەکان یادکردنەوەکە کاریگەرتر دەکات.
 
دوو سبەی یادی کیمیابارانی هەڵەبجەیە؛ پێش ئەوە، ئەم هەفتەیە لە سوێد بیرئانینێکی هەژیی ئەو یادە بەڕێوەچوو. لە شاری ستۆکهۆڵم و لەنێو تەلاری پەرلەمانی سوێد یادەکە کرایەوە.
 
نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوێد، بە هاوکاریی تۆڕی سوێدی و کوردیی نێو پەرلەمانی سوێد و فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکانی سوێد، یادەکەیان کردەوە.
 
هۆڵێكی پڕ لە سیاسەتمەدارانی سوێدی و کوردستانی، لەگەڵ هەندێک لە رزگاربووانی کیمیابارانی هەڵەبجە و نوێنەرانی دامەزراوەکانی دیاسپۆرای کوردی لە سوێد، گوێیان بۆ لاواندنەوەکانی هونەرمەندانی هەورامان شل کرد، کە لە یادکردنەوەکەدا بەشداربوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە