زانکۆی هارڤارد لەبەردەم هەڵبژاردنێکی سەختدایە؛ 'دەبێت داوای لێبوردن بکەیت'

18-04-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
 ترەمپ دەڵێت، پابەندی مەرجەکان نەبێت، دەبێت باج بدات.
ترەمپ دەڵێت، پابەندی مەرجەکان نەبێت، دەبێت باج بدات.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

زانکۆی هارڤارد، کۆنترین دامەزراوەی تایبەتە بە خوێندنی باڵا لە ئەمریکا. ناوبانگێکی گەورەی ئەکادیمی هەیە و هەشت سەرۆکی ئەمریکا تێیدا بڕوانامەیان بەدەستهێناوە.
 
ئێستا ئیدارەی ترەمپ کۆمەڵێک مەرجی بۆ زانکۆکە داناوە و دەڵێت، پابەندیان نەبێت، باج لە زانکۆکە دەسەنێت.
 
کارۆلین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی لەبارەی پرسەکەوە دەڵێت، "لەسەر زانکۆی هارڤارد، سەرۆک بە روونی قسەی خۆی کردووە. دەبێت ئەوان پابەندی یاسا فیدراڵییەکان بن. هەروەها سەرۆک دەیەوێت هارڤارد داوای لێبوردن بکات، هارڤارد دەبێت داوای لێبوردن بکات بۆ ئەو هەڵمەتەی دژی خوێندکارە جووەکانی کەمپەکەیان کردوویانە."
 
ئیدارەی ترەمپ زانکۆکە بەوە تۆمەتبار دەکات کە نەیتوانیوە رووبەڕووی هێرشی دژە جووەکان بێتەوە و لە رێگەی پرۆگرامی "هەمەچەشنی، یەکسانی و بەشداری"، کە بە (DEI) ناسراوە، پەرە بە لایەنداری سیاسی دەدات.
 
بەرپرسانی کۆشکی سپی داوا لە زانکۆکە دەکەن، گۆڕانکاری لە شێوازی دامەزراندنی مامۆستایان و شێوازی وانەگوتنەوە بکەن و رێگە بە گوتاری دژی جووەکان نەدەن.
 
زانکۆکە رەتیدەکاتەوە ملکەچی داواکارییەکانی کۆشکی سپی ببێت و دەڵێت، داواکارییەکانی ئیدارەی ترەمپ مافە دەستوورییەکانی زانکۆ پێشێل دەکەن و دژی "ئازادی رادەربڕین" و "ئازادی ئەکادیمی"ـن.
 
داریەس هانسن، قوتابی زانکۆی هارڤاردە و باس لەوە دەکات، "ئەوەی هارڤارد دەیکات زۆر باشە، پێموایە شتێکی سەرسوڕهێنەرە و دەبێت زانکۆکانی دیکەی ئەمریکاش هەمان شت بکەن. ئەمە ئەوە نیشان دەدات کە تۆ ملکەچ نابیت و رێگە نادەیت ئازادی رادەربڕین نە لە زانکۆ نە لە خوێندکاران و نە لە هیچ کەسێک زەوت بکرێت."
 
ترەمپ دەڵێت، رێگە نادات ئەو 2.2 ملیار دۆلارەی کە حکومەت وەکو پاڵپشتی بە زانکۆی هارڤاردی دەدات، خەرج بکرێت.
 
هەڕەشەی ئەوەش دەکات، لە ئەگەری ملکەچ نەبوونی زانکۆکە بە داواکارییەکان، یارمەتییە داراییە فیدراڵییەکان رادەگرێت و رێگەش نادات خوێندکارانی بیانی لە زانکۆکە بخوێنن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی پارتەکە لە کۆنفرانسی پارتەکان لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا گیراوە. وێنە: AFP

هەواڵگریی ئەڵمانیا پارتی 'AfD' وەکو گرووپێکی راستڕۆی تووندڕۆ ناساند

دەزگای هەواڵگریی ناوخۆیی ئەڵمانیا پارتی "AfD" وەکو گرووپێکی راستڕۆی تووندڕۆ دەستنیشان کرد، کە دوای کریستیانەکان خاوەن زۆرترین کورسیی پەرلەمانن. ئەمەش دەسەڵاتێکی زیاتر دەداتە دەزگا هەواڵگری و ئەمنییەکان بۆ چاودێریکردنی حیزبەکە.