هەر پەنابەرێک لە دانیمارکەوە بگەڕێتەوە وڵاتەکەی مافی مانەوەی لێ وەردەگیرێتەوە

07-07-2023
ژنێکی خەڵکی سووریا لە دانیمارک لەسەر تابلۆکەی نووسیویەتی: سووریا سەلامەت نییە بۆ ژیان
ژنێکی خەڵکی سووریا لە دانیمارک لەسەر تابلۆکەی نووسیویەتی: سووریا سەلامەت نییە بۆ ژیان
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەو هاونیشتمانییانەی کە لە دانیمارک دەژین و مافی پەنابەرییان هەیە، لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان مافی مانەوەیان لێ وەردەگیرێتەوە، ئەو بڕیارە ئەو کەسانەش دەگرێتەوە ئەگەر 10 ساڵیش لە وڵاتەکە ژیابن.
 
ئەو بڕیارە زیاتر بۆ ئەوکەسانەیە کە هێشتا نەبوونەتە خاوەنی وڵاتینامەی دانیمارک. حکومەتی دانیمارک دەیەوێت لەمەودوا مافی مانەوە لەوانە بسەنێتەوە کە تەنانەت 10 ساڵیشە لەو وڵاتە دەژین و دەیانەوێت بچنەوە وڵاتی خۆیان. 
 
بڕیارەکە تەنیا ئەوانە دەگرێتەوە کە کاتی خۆی لە کەیسەکانیاندا گوتوویانە ئەگەر بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەبێت. لەسەر ئەو بنەمایەش مافی مانەوەیان لە دانیمارک وەرگرتووە.
 
وەزارەتی کۆچبەرانی دانیمارک دەڵێت: ئەوانەی لەسەر بنەمای دیکە مافی مانەوەیان وەرگرتووە، وەکو کار یان یەکخستنەوەی خێزان یان لەسەر بنەمای مرۆیی، کێشەیان نییە و دەتوانن بگەڕێنەوە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و یان لیپاڤسکی، وەزیری دەرەوەی کۆماری چیک. وێنە: سەرۆکایەتیی حکومەت.

مەسرور بارزانی لە داڤۆس لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردە و شاندی وڵاتان کۆبووەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆککۆماری ئازەربایجان، سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا، سەرۆکوەزیرانی قەتەر، وەزیری دەرەوەی کۆماری چیک، وەزیری وەبەرهێنانی سعودیە، وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات، شاندێکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن و شاندێکی بەحرێن کۆبوویەوە.