جیهان

پیاوێکی برینداری ئۆکراینی بەتانییەکی لەخۆی لولداوە و بەنێو پاشماوەی هێرشێکی رووسیا بۆ سەر خارکیڤدا دەڕوات. وێنە: AFP
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، لە چەند رۆژی داهاتوو بڕیار دەدەن لەسەر ئەوە دەدەن ئایا ئاگربەستی ئۆکراینا دەکرێت یان نا. دەشڵێت، ئەگەر نیشانەی پێشکەوتن لە ئاگربەستەکە نەبێت، ئەوا ترەمپ ئامادەیە لێی بکشێتەوە.
رۆژی هەینی 18ـی نیسانی 2025، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەکاتی گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی لە فڕۆکەخانەی پاریس بە رۆژنامەڤانانی رایگەیاند، دەبێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بزانین کە ئەمە [ئاگربەستەکە] لە ماوەیەکی نزیکدا دەکرێت یان نا.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی: "ترەمپ هێشتا ئارەزووی هەیە ئاگربەستی ئۆکراینا بکرێت، بەڵام سەرقاڵی چەندین پرسی دیکەیە لە جیهان و ئەگەر هیچ نیشانەیەکی پێشکەوتن لە ئاگربەستەکەدا نەبێت، ئەوا ئامادەیە لێی بکشێتەوە." روبیۆ گوتیشی، ئەمریکا دەیەوێت هەریەکە لە بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا رۆلیان لە ئاگربەستەکەدا هەبێت و رایگەیاند، ئەوان "دەتوانن لەم بابەتە یارمەتیمان بدەن و لە چارەسەرێک نزیک ببینەوە."
جەنگی رووسیا و ئۆکراینا زیاتر لە سێ ساڵە بەردەوامە و هەوڵەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپیش بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە بەردەوامن، بەڵام سەرەڕای دانوستاندنی بەردەوامی نێوان بەرپرسانی رووسیا و ئەمریکا، نەیتوانیوە هیچ سازشێکی گەورە بە کرێملین بکات.
پێشتریش ترەمپ نیگەرانیی خۆی لە ئاستی هێواشی دانوستاندنەکانی ئاگربەست دەربڕیبوو و مانگی رابردوو رایگەیاند، لە هاوتا رووسییەکەی "تووڕەیە."
لەو کاتەوەی ترەمپ لە کانوونی دووەمەوە گەڕاوەتەوە کۆشکی سپی، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دوو کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین لە رووسیا کردووە.
مانگی رابردوو رووسیا پێشنیازێکی ئەمریکای بۆ وەستاندنی بێ مەرجی جەنگ لە ئۆکراینا رەتکردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ