هاریس تەلەفۆن بۆ ترەمپ دەکات و دان بە شکستەکەی دا دەنێت

06-11-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
نیشانەکردن هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان تەلەفۆنی بۆ دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان کرد و پیرۆزبایی بردنەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکای لێ کرد، دواتریش بڕیارە گوتارێک پێشکەش بکات.
 
رۆژی چوارشەممە (6ـی تشرینی دووەمی 2024) ژمارەیەک راوێژکاری کامالا هاریس بە میدیاکان لەنێویاندا تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، کامالا هاریس تەلەفۆنی بۆ ترەمپی رکابەری کردووە و لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا دانی بە شکستهێنانی لە هەڵبژاردنەکاندا ناوە، لەهەمان کاتیشدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە ترەمپ کردووە.
 
بڕیارە کاژێر 12:00ـی ئەم شەو بە کاتی هەولێر، هاریس لە زانکۆی هاوارد لە واشنتن، گوتارێک بۆ لایەنگرانی بدات و لەوێش بە فەرمی دان بە دۆڕاندنی لە هەڵبژاردنەکان و سەرکەوتنی ترەمپ دا بنێت.
 
ئەو هەنگاوەی هاریس لەکاتێکدایە؛ نزیکەی 24 کاژێر بەسەر بڵاوکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تێپەڕیوە و تائێستا، هیچ بەرپرسێکی دیموکراتەکان لێدوانی لەسەر ئەنجامەکان نەداوە. 
 
بەگوێرەی دوایین ئەنجامی بەرایی، ترەمپ ویلایەتێکی دیکەی یەکلانەبووەوە بردەوە، کە ویلایەتی میشیگنە، بەمەش ژمارەی نوێنەرایەتییەکانی ترەمپ گەیشتە 292 نوێنەر لە بەرامبەر بە 223 نوێنەر بۆ کامالا هاریس. 
 
هەروەها تائێستا، لە کۆی 50 ویلایەت و واشنتن دی سی پایتەخت، ترەمپ 28 ویلایەتی بردووەتەوە، بەرامبەر 19 ویلایەت بۆ هاریس لەگەڵ واشنتنی پایتەخت، ئەمە بێجگە لەوەی هێشتا هەر سێ ویلایەتی نیڤادا، ئاریزۆنا و ئالاسکا ماون دەنگەکانیان یەکلاببێتەوە. 
 
بەگوێرەی دوایین ئامارەکان، تائێستا، ترەمپ زیاتر لە 71 ملیۆن دەنگی بەدەست هێناوە بەرامبەر بە زیاتر لە 67 ملیۆن دەنگ بۆ هاریس.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جۆ بایدن و هەنتەر بایدنی کوڕی لە مانگی نۆڤێمبەری ئەم ساڵ. وێنە: AFP

بایدن بڕیاری لێخۆشبوون بۆ کوڕەکەی دەردەکات پێش ئەوەی دادگە سزای بدات

ئەم ساڵ دادگە هەنتەر بایدنی بە تاوانبار ناساند لە بەرامبەر ئەوەی زانیاریی ناڕاستی داوە لەبارەی بەکاربردنی مادەی هۆشبەر لە کاتی کڕینی چەکدا، کە لە ئەمریکا ئەوە بە تاوانێکی گەورە هەژمار دەکرێت. هەروەها دانی بە تاوانێکی دیکەی خۆدزینەوە لە باجدا نا.