سەرۆکی ئەمریکا چۆن یەکلایی دەکرێتەوە؟

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

 

هەڵبژاردنی ئەمریکا هەموو چوار ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت، ئەمە خولی 60ـەمە و تێیدا 47ـەم سەرۆکی ئەمریکا هەڵدەبژێردرێت. یەکەم هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ساڵی 1788 بەڕێوەچوو، تێیدا جۆرج واشنتن وەکو یەکەم سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرا.
 
هەموو هەڵبژاردنێک لە یەکەم سێشەممەی مانگی 11 دا دەکرێت، بۆ ئەم ساڵ بەروارەکەی کەوتە 05-11-2024. بە گشتی دوو جۆرە دەنگدان هەیە لە ئەمریکا، پێشوەختە و ئاسایی. 
 
دەنگدانی پێشوەختە لە 20-09-2024 دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستا نزیکەی 80 ملیۆن کەس دەنگیانداوە. لەوانەش، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و کامالا هاریس، جێگری سەرۆک و بەربژێری دیموکراتەکان.
 
ئەی سەرۆک چۆن هەڵدەبژێردرێت؟
 
رکابەریی گەرم لە نێوان دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان (پارتی سوور) و کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان (پارتی شین)ـە.
 
لە ئەمریکا 50 ویلایەت هەن، هەر ویلایەتێک کۆمەڵێک کەس لەخۆ دەگرن کە پێیان دەگوترێت کۆمەڵەی هەڵبژاردن (electoral college)، بۆ ئاسان تێگەیشتن ئێمە (خاڵ) بەکار دەهێنین. 
 
بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووانی هەر ویلایەتێک، خاڵ دادەنرێت. هەموو ویلایەتەکانی ئەمریکا 538 خاڵیان هەیە. بۆ نموونە، کالیفۆرنیا 54 خاڵی هەیە و زۆرترینە ئەمەش لەبەرئەوەی 38 ملیۆن و 970 هەزار کەس لەو ویلایەتە دەژین. ئەمەش واتا بەهای هەر ئەندامێکی کۆمەڵەی هەڵبژاردن 721 هەزار و 666 کەسە.
 
ویلایەتی وایۆمینگ تەنیا سێ خاڵی هەیە، دانێشتووانەکەی 580 هەزار و 202 کەسن. 
 
بۆ نموونە، دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا 5 ملیۆن دەنگ دەهێنێت، کامالا هاریس 5 ملیۆن و 1 دەنگ دەهێنێت، لەو حاڵەتە کامالا هاریس هەر 54 خاڵەکە دەباتەوە و دۆناڵد ترەمپیش 0 خاڵ بەدەستدەهێنێت. ئەمەش درووشمی هەڵبژاردنی ئەمریکایە کە دەڵێت: "براوە هەموو خاڵەکان دەبات The winner takes all."
 
ئەی هەر بەربژێرێک 270 خاڵی پێویستە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی چوار ساڵی داهاتووی ئەمریکا.
 
بەگوێرەی راپرسییەکان، ئێستا ترەمپ 219 خاڵ و هاریسیش 211 خاڵی مسۆگەر کردووە. هەموو شەڕەکە لە ویلایەتە یەکلانەبووەوەکانە کە 108 خاڵیان لەسەرە. 
 
کەواتە ترەمپ پێویستە 51 خاڵی دیکە بەدەستبهێنێت و هاریسیش 59 خاڵ، ئینجا گرنگ نییە لە کام ویلایەت، بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆر یەکلاکردنەوەی ئەو 51 خاڵ و 59 خاڵە لە ویلایەتە یەکلانەبووەوەکان دەبێت.
 
ئەگەر تەنانەت ترەمپ 270 خاڵ و هاریس 269 خاڵ بەدەستبهێنێت؛ ئەوا هەر ترەمپ دەبێتە سەرۆکی ئەمریکا.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نۆرەگرتنی دەنگدەرانی ئەمریکی لە بنکەیەکی دەنگدان لە پێنسلڤانیا. وێنە: AFP

دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا هۆشداری لە دەستوەردانی رووسیا و ئێران لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەدەن

دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا هۆشداری لە دەستوەردان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەیان دەدەن و دەڵێن، "رووسیا چالاکترین هەڕەشەیە. ئەکتەرە کاریگەرەکانی ئێرانیش رەنگە هەوڵی دروستکردنی نێوەڕۆکی میدیایی ساختە بدەن."