گالەری

06-11-2024
39 Photos
 
وێنە: AFP 

ئەمڕۆ بە ملیۆنان هاووڵاتیی ئەمریکی لە 50 ویلایەت چوونە سەر سندووقی دەنگدان بۆ ئەوەی سەرۆکی چوار ساڵی داهاتوویان هەڵبژێرن. 
 
ئەمریکییەکان کاتێک دەچنە سەر سندووقی دەنگدان، پەڕەیەکیان دەدرێتێ بۆ ئەوەی بەربژێری دڵخوازی خۆیان هەڵبژێرن. بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا کۆمەڵێک شتی دیکە هەڵدەبژێرن. 
 
گرنگترین هەڵبژاردن، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییە. 
 
لە هەمان کاتدا هەر 435 ئەندامەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەش هەڵدەبژێردرێن. 
 
هەروەها لە کۆی 100 ئەندامی ئەنجوومەنی پیران، 34یان هەڵدەبژێردرێن. 
 
11 ویلایەت حاکمی نوێ هەڵدەبژێردرێن. 
 
78٪ی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیرانی ویلایەتەکان هەڵدەبژێردرێن کە بە پەرلەمانی ویلایەتەکان دادەنرێن. 
 
لە 41 ویلایەت و واشنتن دی سیی پایتەختی وڵاتەکە، 150 پرسیار دەخرێنە گشتپرسییەوە کە پەیوەستن بە:
 
مافی لەباربردنی منداڵ: یاسا و رێسای پەیوەندیدار بە لەباربردنی منداڵ لە ویلایەتەکانی وەک کۆلۆرادۆ، ماریلاند و نیڤادا. 
 
هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن: ئالاسکا و ویلایەتەکانی دیکە گشتپرسی لەسەر یاسای هەڵبژاردن دەکەن. 
 
مافەکانی دەنگدان: بەشێک لە ویلایەتەکان دەنگ لەسەر ئەوە دەدەن کە ئایا کۆچبەران و پەنابەرن مافی دەنگدانیان پێ بدرێت یان نا.