بۆچی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراقییەکان گرنگە و چی لەبارەیەوە دەڵێن؟

05-11-2024
هەستیار قادر
شەقامێکی بەغدای پایتەختی عێراق
شەقامێکی بەغدای پایتەختی عێراق
نیشانەکردن هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کاریگەریى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیى ئەمریکا لە بەغداش رەنگی داوەتەوە، هاووڵاتییان بەسەر دوو بەربژێرە رکابەرەکەدا دابەش بوون؛ بەشێکیان پێشبینیی سەرکەوتنی ترەمپ و بەشێکیش پێشبینیی سەرکەوتنی هاریس دەکەن.
 
قەیس نەجم، دانیشتووى بەغدا دەڵێت، "ئێمە وەکو هاووڵاتییانى عێراق بە شێوەیەکى بەهێز چاودێریى ئەم هەڵبژاردنە دەکەین، هەڵوەستە لەوە دەکەین کە کێ دەیباتەوە، هەمیشە ترس و دڵەڕاوکێمان هەیە، ئەگەر هاریس دەربچێت، لەسەر هەمان رێچکەى سەرۆکى ئێستاى ئەمریکا دەڕوات، چونکە تەواوکارى هەمان رێچکەیە؛ بەڵام ئەگەر ترەمپ دەربچێت، کەسێکە کە زۆر جار قسەى راستى نییە، ئەگەر هەیە هەڵسوکەوتێکى شێتانەى هەبێت کە جیهان بەرەو جەنگێک ببات کە لەوەى ئێستاى بەهێزتر بێت."
 
6ى تشرینی دووەم دواى راگەیاندنى ئەنجامى بەرایی، عێراقییەکان دەزانن مامەڵە لەگەڵ کێ دەکەن وەکو سەرۆکى ئەمریکا.
 
ئەنوەر موسەوى، دانیشتووى بەغدا ئاماژە بەوە دەکات، "ئەگەر ترەمپ بیباتەوە، پێموایە بەگوێرەى سیاسەتەکانى، ئەگەر هەیە بەبێ سازشکردنى ئەمریکا، کار لەسەر راگرتنى جەنگ بکات، ئەگەر هەیە جەنگ لە رۆژهەڵاخى نێوەڕاست بوەستێت و مامەڵەیەکى ھێورتر لەوەى ئێستا بکرێت."
 
ناردنى دۆلار بۆ هاووڵاتییان و بوونى سەربازانى ئەمریکا لە عێراق بۆ حکومەتەکەیان پرسی سەرەکی دەبێت لە مامەڵەى ئیدارەى نوێى واشنتن.
 
ئەگەر دۆناڵد ترەمپ ببێتە 47ـەمین سەرۆکى وڵاتەکەى، چارەنووسى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق بۆ بەغدا روون نابێت.
 
پاتریک مارا، سەرۆکی پارتی کۆمارییەکان لە واشنتن بە رووداوی گوت، "ئەوە بابەتێکى سەربازییە و بە بڕواى من ترەمپ کار لەسەر ئەوە دەکات، هەرچەندە فەرماندەی هێزە چەکدارەکان دەبێت، بەڵام ئەو راوێژکاری هەیە و هەنگاوێک دەنێت بۆئەوەی هەرچی پێویست بێت لە بەرژەوەندیی ئەمریکا و هاوپەیمانەکەی بێت ئەنجامی بدات. لەوانەیە لە هەندێک شوێن ئەگەر پێویست بێت، هێز بکشێنێتەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەو کشانەوەیەی لە ئەفغانستان روویدا، لەبەرچاو دەگیرێت."
 
21 ساڵ بەسەر گۆڕینى سیستمى حوکمڕانى لە عێراق تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا پارەى شادەمارى ئابووریى عێراق، کە نەوتە، لەژێر هەژموونى ئەمریکادایە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە