دادگەیەکی فەرەنسا 15 ساڵ زیندانی بەسەر قاچاخچییەکی کورد دا سەپاند

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دادگەیەکی شاری لیلی فەرەنسا سزای زیندانی بەسەر 18 قاچاخچیی کۆچبەراندا سەپاند. دیارترینیان هاونیشتیمانییەکی خەڵکی باشووری کوردستانە کە بە 15 ساڵ زیندانی سزادرا. 
 
رۆژی سێشەممە، 5ی تشرینی دووەمی 2024، دادگەیەکی شاری لیلی فەرەنسا بڵاویکردەوە، سزای زیندانی بەسەر گرووپێکی قاچاخچی کۆچبەراندا سەپاندووە. میدیای بەریتانیا دەڵێت، زۆرینەیان خەڵکی باشووری کوردستان و عێراقن.  
 
دادگەکە دەڵێت، ئەو قاچاخچییانە ساڵێک بۆ 15 ساڵ زیندانی سزادراون. 
 
بە گوێرەی بڕیاری دادگەکە، میرخان رەسووڵی تەمەن 26 ساڵ سەرۆکی گرووپەکە بووە و بە 15 ساڵ زیندانی سزادراوە، هەروەها بە پێبژاردنی 200 هەزار یۆرۆش سزادراوە.
 
17 قاچاخچییەکەی دیکە کە یەکێکیان ژنە، بە ساڵێک بۆ 12 ساڵ زیندانی سزادراون. میدیای بەریتانیا دەڵێت، 14 کەس لەو 18 کەسە خەڵکی باشووری کوردستان و عێراقن. ئەوانی دیکە خەڵکی ئێران، پۆڵەندا، فەرەنسا و هۆڵەندان. 
 
بە گوێرەی پۆلیسی فەرەنسا، ئەندامانی ئەو گرووپە ساڵی 2022 لە هەریەک لە وڵاتانی فەرەنسا و بەریتانیا دەستگیرکران و هەرزوو دادگەییکردنیان دەستیپێکرد. 
 
پۆلیسی فەرەنسا باس لەوە دەکات، گرووپەکە نزیکەی 10 هەزار کۆچبەری بردووەتە بەریتانیا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نۆرەگرتنی دەنگدەرانی ئەمریکی لە بنکەیەکی دەنگدان لە پێنسلڤانیا. وێنە: AFP

دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا هۆشداری لە دەستوەردانی رووسیا و ئێران لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەدەن

دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا هۆشداری لە دەستوەردان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەیان دەدەن و دەڵێن، "رووسیا چالاکترین هەڕەشەیە. ئەکتەرە کاریگەرەکانی ئێرانیش رەنگە هەوڵی دروستکردنی نێوەڕۆکی میدیایی ساختە بدەن."