داواکاری گشتیی نیویۆرک بۆ ترەمپ: چەند پارەت هەبێت لە سەرووی یاساوە نیت

04-10-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
دۆناڵد ترەمپ لە بەردەم دادگەی نیویۆرک، وێنە : AFP
دۆناڵد ترەمپ لە بەردەم دادگەی نیویۆرک، وێنە : AFP
نیشانەکردن دۆناڵد ترەمپ دادگەی ئەمریکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تەنیا لەم ساڵدا ترەمپ سێ جار بە تۆمەتی جیاجیا دادگایی کراوە، دوایین دادگاییکردنی لەلایەن داواکاری گشتیی نیویۆرکە بەتۆمەتی فێڵکردن لە سامانەکەیدا، ئەگەر دادگە لە دژی ترەمپ بڕیار بدات، ئەوا کۆمپانیاکەی بە بڕی 250 ملیۆن دۆلار سزا دەدرێت. 
 
'لایەنگرانی ترەمپ، بڕیارەکەی دادگەی نیویۆرک، بە بڕیارێکی سیاسی نێودەبەن و ئەوانەشی لە دژی ترەمپن، دەڵێن، 'ئەم کارە جێبەجێکردنی یاسایە.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لەبارەی دادگەییەکەوە دەڵێت، "دادوەر زانیاری زۆر هەڵەی لەبارەی قەبارەی سامانەکەم پێدراوە. بەهای کۆمپانیایەکی تایبەتی، ئەمە نابێت کەس لەبارەی قەبارەی سامانەکەمەوە بزانێت، بەڵام ئێستا هەموو کەس دەزانێت، بەڵام دادوەر زانیاری هەڵەی پێدراوە، لەلایەن داواکارێکی گشتی گەندەڵ و بێتواناوە." 
 
ترەمپ و دوو لە کوڕەکانی بەناوەکانی دۆناڵد جونیەر و ئێریک، تۆمەتبارن بەوەی بەهای موڵکەکانیان "زۆر بەرزە" و لە هەندێ کاتدا نزیکەی دوو ملیار دۆلار بەراورد بە نرخی بازاڕ بەرزترە، ئەوەش  لەپێناو ئەوەی قەرزی زیاتر لە بانک وەربگرن. 
 
لێتیتا جەیمس، داواکاری گشتی نیویۆرکە لەبارەی دۆسیەکەی ترەمپەوە دەڵێت، "دۆناڵد ترەمپ و تۆمەتبارەکانی دیکە، بەشێوەیەکی بەردەوام و دووبارە ساختەکارییان کردووە. ئێمە تۆمەتەکان دەسەلمێنین و پەیامەکەشم ئەوەیە؛ چەند بەهێز بیت و پارەت هەبێت، لە سەرووی یاساوە نیت." 
 
لە ئەگەری دۆڕاندنی کەیسەکە، ترەمپ و کۆمپانیاکەی کە تایبەتە بە کڕینی خانووبەرە، بە ناوی ترەمپ هۆڵدین، 250 ملیۆن دۆلار سزا دەدرێن و کارکردنیشیان لە نیویۆرک لێ قەدەخە دەکرێت.
 
نرخی موڵکەکانی ترەمپ لە نیویۆرک، 720 ملیۆن دۆلارە و بە گشتیش خاوەنی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە. 
 
ترەمپ سێ تۆمەتی دیکەشی لەسەرە، دووانیان پەیوەندییان بە هەوڵەکانی بۆ گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنی 2020 و ئەوی دیکەش پەیوەندی بە بەرتیلدانەوە هەیە. دوایین کەیسیش کە ترەمپی لەسەر دراوە بە دادگە، چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ بەردەوام بێت. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی مۆزەکە لە مەزادخانەی سۆسبی بەریتانی، کە بارەگاکەی لە نیویۆرکە. وێنە: AP

مۆزێک بە 6.24 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

مەزادخانەی سۆسبی بەریتانی، کە بارەگاکەی لە نیویۆرکە بڵاویکردەوە، مۆزێک لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە 6.24 ملیۆن دۆلار [شەش ملیۆن و 240 هەزار دۆلار] فرۆشرا.