رووداو دەنگی چوارقوڕنەی گەیاند و کێشەکانی چارەسەر دەکرێن

دوێنێ کاژێر 12:37
سیڤەر بێستوون
نیشانەکردن خولی نایابی کوردستان یانەی چوارقوڕنە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کێشە داراییەکانی یانەی چوارقوڕنە چارەسەرکران و بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، یاریزانانی تیپەکە دەست بەمەشقە ئاساییەکانی خۆیان بکەنەوە و مووچە وەربگرن.
 
هەفتەی رابردوو، یانەی چوارقوڕنە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا پاشەکشەکردنی خۆی لە خولی نایابی کوردستان بەهۆی کێشەی دارایی و نەدانی مووچەی یاریزانانەوە راگەیاند. 
 
دواتر رۆژی چوارشەممەی رابردوو، ئارام ئیسماعیل، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەی چوارقوڕنە لەمیانی بەشداریکردنی لە بوڵتەنی وەرزش لە تەلەڤزیۆنی رووداو، لە کاتێکدا مۆری یانەکەی لەسەر شاشە پێشاندا، گوتی ئەگەر کێشەکانمان چارەسەر نەکرێن، دەرگای یانەکە دادەخەین و مۆری یانەکە رادەستدەکەینەوە.
 
ئارام ئیسماعیل، ئەمڕۆ بە رووداوی راگەیاند، بەشێک لە کێشەکان چارەسەرکراون و دەست بەمەشقەکانمان دەکەینەوە.
 
ئەو ئەندامەی کارگێڕیی چوارقوڕنە، رایگەیاند "ئەمڕۆ شەممە، دوای مەشقەکان کۆبوونەوە ئەنجام دەدەین و مووچە بەسەر یاریزاناندا دابەش دەکەین، بەباشترین شێوە خۆمان بۆ یارییەکانی داهاتوو ئامادە دەکەین".
 
ئارام ئیسماعیل، سوپاسی رووداوی کرد و گوتی "رووداو شوێنێکی تایبەتی هەیە لەنێو یانەکەماندا و هاوکاربوو بۆ گەیاندنی کێشەکانی یانەکە و چارەسەربوونی"
یانەی چوارقوڕنە لە نیوەی یەکەمی وەرزەکەدا خاوەنی هیچ بردنەوەیەک نەبوو و لە پلەی چواردەیەمی خولەکەدا بوو، بەڵام رەفیق سەعید بەکۆکردنەوەی 26 خاڵ لە پلەی نۆیەمدایە و خاوەنی پێنج بردنەوەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە