ئیسپانیا بەشێوەیەکی دراماتیکی لە هۆڵەندای بردەوە و گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی

24-03-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن هەڵبژاردەی ئیسپانیا نەیشنسلیگ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە یارییەکی پڕ گۆڵ و رکابەریدا، ئیسپانیا و هۆڵەندا یەکسانبوون و لارۆخا بەلێدانەکانی یەکلاکەرەوە گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی نەیشنسلیگ.
 
لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکەدا، هەردوو هەڵبژاردە لە یاریگەی مێستایا لە ڤالێنسیا رووبەڕووی یەکبوونەوە، دوای هەشت خولەک یارییکردن میکێل ئۆیارزابال بەلێدانی سزا ئیسپانیا پێشخست و نیوەی یەکەم تەنیا ئەو گۆڵەی بەخۆیەوە بینی.
 
لە خولەکی 54 مێمفێس دێپای ئەنجامەکەی بۆ هۆڵەندا یەکسانکردەوە، بەڵام زۆری نەبرد ئۆیارزابال جارێکی دیکە ئیسپانیای پێشخستەوە.
 
لە خولەکی 79 یان ماتسن ئەنجامەکەی بۆ هۆڵەندا یەکسانکردەوە، یارییەکە لە کاتی ئاساییدا بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتاییهات و هەردوولا چوونە کاتی زیادکراو، لامین یامال گۆڵێکی بۆ ئیسپانیا تۆمارکرد و چاڤی سیمۆنزیش بەلێدانی سزا بۆ هۆڵەندا.
 
یارییەکە سێ بە سێ چووە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە، ئیسپانیا بە 5-4 یارییەکەی بردەوە و گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی نەیشنسلیگ، هۆڵەندا ماڵئاواییکرد.
 
لە قۆناخی داهاتووی نەیشنسلیگدا، ئیسپانیای پاڵەوانی ئەورووپا لە یاریی لووتکەدا بەرامبەر فەرەنسا یاری دەکات بۆ رکابەریکردن لەسەر گەیشتن بە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە