رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی نیوزلەندا، وەکو دووەم هەڵبژاردە گەیشتە یارییەکانی مۆندیالی 2026 دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەرامبەر هەڵبژاردەی نیو کالێدۆنیای بردەوە.
لە دوایین یاریی پاڵاوتنەکانی مۆندیال بۆ کیشوەری ئوقیانۆس، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەردوو هەڵبژاردە رووبەڕووی یەکبوونەوە، نیوزلەندا یارییەکەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
لە نیوەی یەکەمدا هیچ گۆڵێک نەکرا، لە خولەکی 61 میشێل بۆکسال گۆڵی پێشکەوتنی بۆ نیوزلەندا تۆمارکرد.
دوای پێنج خولەک لەو یارییە کۆستا باربارۆسێس گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد و هەڵبژاردەکەی زیاتر لە گەیشتن بە مۆندیال نزیککردەوە.
لە خولەکی 80 ئیلیا جەست هەڵبژاردەی نیوزلەندای کردە خاوەنی سێ گۆڵ، یارییەکە بهو ئەنجامە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی هەڵبژاردەی نیوزلەندا کۆتاییهات.
هەڵبژاردەکە بەبردنەوەی ئەم یارییە راستەوخۆ وەکو دووەم هەڵبژاردەی جیهان لە دوای ژاپۆن گەیشتە یارییەکانی مۆندیالی 2026.
ئەمە پێنجەم یاریی لەسەریەکە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا دەیباتەوە، هەڵبژاردەکە لە دوایین سێ یارییدا 18 گۆڵی کردووە و هیچ گۆڵێکی لێنەکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ