ماوەی دوورکەوتنەوەی بەهادین بەکر ئاشکرابوو

10-03-2025
سیڤەر بێستوون
نیشانەکردن خولی نایابی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
بەهادین بەکر، یاریزانی یانەی هەڵۆ بەهۆی پێکانەوە شەش بۆ هەشت هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت. 
 
بەهادین، لە دوایین ئامادەکارییەکانی یانەکەی و لەکاتی مەشقەکاندا بەر یەکێک لە یاریزانەکان دەکەوێت و بەو هۆیەوە راستەوخۆ دەگوازرێتەوە نەخۆشخانە و لە سلێمانی نەشتەرگەری ئەنجام دەدات. 
 
راپۆرتە پزیشکییەکان دەریانخستووە ماسوولکەیەک لە بڕبڕەی پێنجەمی پشتی یاریزانەکە تەقیوە، بۆ دوو هەفتە تەنانەت نابێت پشتی بچەمێنێتەوە، دواتریش قۆناخ بە قۆناخ دەبێت دەست بە مەشقە سەرەتاییەکان بکاتەوە. 
 
گۆڵکەرە دێرینەکەی هەڵەبجە، لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا لە یانەی سیروانی نوێووە پەیوەندی بە یانەی هەڵۆی بەشدار لە خولی پلەیەکەکانی کوردستاندا کرد تەنیا لە دوو یارییدا بەشداری کردووە.
 
بەهادینی تەمەن 35 ساڵان، یاریی بە هەریەک لە یانەکانی هەڵەبجە، بەختیاری،پێشمەرگەی سلێمانی، نەورۆز، سیروانی نوێ و هەڵۆ کردووە و خاوەن خێراترین سوپەرهاتریکە لە مێژووی خولی نایابی کوردستان لە ساڵی 2021 لەگەڵ یانەی سیروانی نوێ کە بە 11 خولەک چوار گۆلی تۆمارکرد. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە