وان سپۆر دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات

دوێنێ کاژێر 01:13
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن وان سپۆر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی وان سپۆری باکووری کوردستان، دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات و زیاتر لە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی خولی پلە دووی تورکیا نزیکببێتەوە.
 
وان سپۆر لە رکابەرییەکانی گەڕی 27ـی خولەکەدا، لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا میوانداریی یانەی دیاربەکرسپۆر یاری دەکات و کاژێر 14:00 دەستپێدەکات.
 
تیپەکەی باکووری کورستان، لە دوایین پێنج یارییدا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە و ئەمڕۆ دەیەوێت سوود لە یاریگە و هاندەرانی وەربگرێت، بۆ ئەوەی درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات و سێ خاڵی دیکە بەدەستبهێنێت.
 
سوور و رەشەکانی باکووری کوردستان لە کۆمەڵەی سپی خولی پلە دووی تورکیا یاری دەکات، لە 26 یاریی ئەم وەرزەی خولەکەدا 14 بردنەوە، 6 یەکسانبوون و 6 دۆڕانی هەیە و ئێستا بە 48 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی خولەکەیە.
 
یانەی دیاربەکر تەنیا 4 یاریی بردووەتەوە و لە کۆی 18 یانە لە پلەی 15ـەیەمی ریزبەندی خولەکەیە و مەترسیی دابەزینی لەسەرە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە