رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانیدا بۆ یاریی داهاتوویان لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا بەرامبەر بەرازیل، یارییەکی خێرخوازیی بەرامبەر تیپی خوار 20 ساڵانی هەڵبژاردەکە ئەنجامدا.
لە مەشقەکانی هەڵبژاردەی بەرازیلدا لە بۆینس ئایرێس، یارییەکی دۆستانەی خێرخوازی لەنێوان تیپی یەکەمی ئەرجەنتین و تیپی خوار 20 ساڵانی هەڵبژاردەکە بەڕێوەچوو و ئامانج لێی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ بۆ نەخۆشخانەی باهیا بلانکا لە هۆراکان.
بەهۆی ئەو دۆخە نەخوازراوەی رۆژی 7ـی ئەم مانگە نەخۆشخانە تووشی بوو و نزیکەی هەموو ژێرخانەکەی تێکچوو، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین بڕیارییدا ئەم یارییە ئەنجامبدرێت، بۆ ئەوەی داهاتەکەی بداتە نەخۆشخانەکە وەکو هاوکارییەک بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دەست بە کارەکانی بکاتەوە.
لە یارییەکەدا هەزاران هاندەر ئامادەبوون، سەرەڕای ئەوەی تەنیا یارییەکی نمایشکاری بوو و ئامانج لێی کۆکردنەوەی زۆرترین داهاتوو بوو بۆ هاوکارییکردنی ئەو نەخۆشخانەیە.
یارییەکە 40 خولەک بوو و هەر نیوەیەک 20 خولەک بوو، تیپی یەکەمی ئەرجەنتین هەر بە درێسی مەشقەکانەوە یارییەکەی ئەنجامدا و تیپی یەکەمی ئەرجەنتین یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
ئەم یارییە خێرخوازییە بەشێکبوو لە ئامادەکارییەکانی ئەرجەنتین بۆ یاریی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە بەرامبەر هەڵبژاردەی بەرازیل.
لە یاریی داهاتوویاندا ئەرجەنتین بەبردنەوە و یەکسانبوون، راستەوخۆ سەرکەوتنی بۆ مۆندیالی 2026 یەکلادەکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ