دوو یانەی باکووری کوردستان پێشەنگی خولی تورکیان

19-10-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن وان سپۆر ئامەد سپۆر خولی پلە دووی تورکیا باکووری کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رکابەرییەکانی خولی پلە دووی تورکیا بەردەوامن، دوو یانەی باکووری کوردستان پێشەنگی هەردوو کۆمەڵەی سپی و سووری خولەکە دەکەن و بە ئاستێکی بەرزەوە دەردەکەون.
 
لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی سپی، کە کۆمەڵەی یەکەمی خولی پلە دووی تورکیایە، یانەی وان سپۆری باکووری کوردستان، پێشەنگی ریزبەندی خولەکەیە و لەسەرەتای ئەم وەرزەوە بە ئاستێکی بەرزەوە دەردەکەوێت و چاوی لەوەیە بۆ وەرزی داهاتوو لە خولی پلە یەک یاری بکات.
 
وان سپۆر لە 9 یاریی سەرەتای ئەم وەرزەی خولەکەدا، 8 یاریی بردووەتەوە، دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی ئافجێت ئافیۆنسپۆر بەدەستهێنا.
 
لە 9 گەڕدا وان سپۆر تەنیا 1 یاریی دۆڕاندووە، 24 خاڵی کۆکردووەتەوە، 12 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵی لێکراوە، تیپەکەی باکووری کورستان پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەی سپیی گرتووە و 3 خاڵ لە یانەی ئەرۆک سپۆری دووەمی ریزبەندەوە دوورە.


لە کۆمەڵەی سوور کە کۆمەڵەی دووەمی خولی پلە دووی تورکیایە، یانەیەکی دیکەی باکووری کوردستان پێشەنگی ریزبەندی خولەکەیە، ئەویش یانەی ئامەد سپۆرە.
 
ئامەد سپۆر لە دوایین یارییدا لە رکابەرییەکانی گەڕی هەشتی خولی پلە دووی تورکیادا، بەرامبەر یانەی کارامان ئێف کەی یارییکرد و یانەکەی باکووری کوردستان یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
 
تیپە کەسک و سوورەکەی باکووری کوردستان، لەم وەرزەی خولی پلە دووی تورکیادا، لە کۆی 8 یاری 7 یاریی بردووەتەوە و لە یارییەکدا یەکسانبووە.
 
بەم بردنەوەیە ئامەد سپۆر بووە خاوەنی 22 خاڵ و لە پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەی سووری خولەکەدایە، تیپەکە 16 گۆڵی تۆمارکردووە و تەنیا 4 گۆڵی لێکراوە.


 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە