دی ماریا داهاتووی خۆی دیاریکرد

23-03-2025
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن ئانخێل دی ماریا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ


ئانخێل دی ماریا، یاریزانی ئەرجەنتینی یانەی بێنفیکای پۆرتوگالی دەنگۆی گواستنەوەی بۆ یانەی کلەب ئەمەریکا رەتکردەوە


ناوەڕاستکارە ئەرجەنتینییەکەی بێنفیکا، ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە گواستنەوەی هاوینەی بۆ یانەی کلەب ئەمەریکا دەکەن و هەمووانی بەدرۆخستەوە.

ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە، کە گرێبەستەکەی لەگەڵ بێنفیکا لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو کۆتایی دێت، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وەڵامی ئەو هەواڵانەی دایەوە و رایگەیاند "جارێکی دیکە ئێمە بەدرۆ دەست پێدەکەین. شەرمە لەخۆتانەوە شتێک دروست بکەن".

ئەو دەنگۆیانە لەکاتێکدا بڵاوبوونەوە، کە باس لەوە دەکرێت یانەی کلەب ئەمەریکا لەجیاتی یانەی کلەب لیۆنی مەکسیکی بەشداری لە جامی جیهانی یانەکانی 2025 دەکات.

هەندێک لە راپۆرتەکان ئاماژەیان بەوەداوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە یانەی کلەب ئەمریکا سپۆنسەرەکەی دەگۆڕێت بۆ ئەدیداس، براندەکە دەتوانێت رۆڵێک لە دابینکردنی دارایی گواستنەوەی ئەگەری دی ماریا بگێڕێت.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ئەستێرە 37 ساڵییە رایگەیاندووە کە ئەم دەنگۆیانە هیچ راست نین.

دی ماریا، لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی لەگەڵ بێنفیکا پیشانداوە و 32 جار لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری کردووە، 14 گۆڵی تۆمارکردووە و 8 ئەسیستی هەیە.

لەکاتێکدا داهاتووی نادیارە، ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان بەردەوام سەرنجی لەسەر یانەکەیەتی و لەگەڵیدا ئاسوودەیە.

دی ماریا، لەدوای بردنەوەی کۆپا ئەمریکای 2024 وازی لە یاریکردن لە ئاستی نێودەوڵەتی هێنا، ژیانی وەرزشی پڕە لە دەستکەوت، ئەو 145 یاری و 31 گۆڵ و 37 نازناوی گەورەی بەجێهێشت، لەنێویاندا جامی جیهانی 2022 و نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا.

یانەی کلەب ئەمریکا سەرنجی لەسەر خولی ناوخۆیی خۆیەتی، بە 27 خاڵ پێشەنگی خولی مەکسیکی گرتووە و خۆیان بۆ یاریی داهاتوویان بەرامبەر تیگرێس ئامادە دەکەن.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە