زیاتر لە 10 رۆژە پەرلەمانی عێراق بێ سەرۆکە؛ کورد و شیعە دەیانەوێت کێ ببێتە سەرۆکی پەرلەمان؟

25-11-2023
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
.
.
نیشانەکردن محەممەد حەلبووسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

زیاتر لە 10 رۆژە پەرلەمانی عێراق بێ سەرۆکە، شەش پەرلەمانتاریش ناویان دەهێنرێت بۆ جێگرەوەی محەممەد حەلبووسی، هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ رێککەونتێک لەوبارەوە نەکراوە. بەڵام کورد و شیعەکان دەیانەوێت ئەو کەسەی دیاری دەکرێت بە سەرۆکی پەرلەمان لەلایەن زۆرینەی سوننەکانەوە دیاری بکرێت.
 
کورد و شیعە بەو مەرجە بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان دەکەن کە لەلایەن زۆرینەوەی سوننەکانەوە دیاری کرابێت.
 
موعین کازمی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە رووداوی گوت، "هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان پرسێکی گرنگ و هەستیارە بەتایبەتی دوای تێپەڕبوونی دۆخی ئەم دواییە، ئێمە هیوامان وایە قۆناخێکی نوێ بێتە ئاراوە، قۆناخی راستکردنەوە و گەڕانەوەی پێگەی پەرلەمان، لەهەمان کاتدا راستکردنەوەی کارەکانی و ئەنجامدانی کۆبوونەوەی بەیانیان لەکاتی خۆی و بەشێوەیەکی جدی، هەروەها تەواوکردنی یاسا گرنگەکان لەوانە یاسای نەوت و گاز، یاسای حەشدی شەعبی، یاسای دەرکردنی هێزە بیانییەکان و چەندین یاسای دیکە." 
 
بەشێکی پەرلەمانتاران بە تایبەتی سەربەخۆکان کە زیاتر لە پەنجا پەرلەمانتارن، هەر کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکەکەی بە نایاسایی دەزانن، داوایان لە  دادگەی فیدراڵیی عێراق کردووە چارەسەرێک بۆ ئەم دۆخە بدۆزێتەوە.
 
عامر عەبدولجەبار، ئەندامێکی دیکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانە دەڵێت، "ئێمە پێمان وایە ئەو کۆبوونەوانەی دەکرێن نایاسایین، چونکە پێچەوانەی پەیڕەوی نێوخۆیە و ماددەی 12 برگەی 3یە، چارەسەر ئەوەیە دەچینە دادگەی فیدراڵیی تا ئەو پرسە لەنێوانمان یەکلایی بکاتەوە." 
 
زیاتر لە 60 پەرلەمانتاری سوننەکان هەر یەکە لە محەممەد حەلبووسی و خەمیس خەنجەریان سەر پشک کردووە بۆ ئەوەی لەسەر ناوێک رێککەون، رێکەوتنی ئەم دوانە کۆتایی بەو پرسە دەهێنێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

سوودانى: مەترسییەکانمان لەسەر عێراق دوورخستنەوە

سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند: حکومەتەکەى توانیویەتى مەترسییەکان لەسەر عێراق دوور بخاتەوە و داواى لە فەرماندە سەربازییەکانى نەینەوا کرد، جگە لە پیشەیی بوون مامەڵە بەهیچ پێوەرێکى دیکە نەکەن لە دابەشکردنى بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکاندا.