لە بەغدا خێزانێک کوڕە ئالوودەبووەکەیان رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی بنبڕکردنی مادەی هۆشبەر دەکەن

09-11-2023
هەستیار قادر
ئالوودەبوویەکی ماددەی هۆشبەر
ئالوودەبوویەکی ماددەی هۆشبەر
نیشانەکردن مادەی هۆشبەر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

خێزانێکی دانیشتووی بەغدا کوڕەکەیان ئالوودەی مادە هۆشبەرەکانە، خۆیان رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی بنبڕکردنی مادەی هۆشبەر و کاریگەرییە دەروونییەکان دەکەن، چونکە دەیانەوێت لەبری سزادان کوڕەکەیان چارەسەر وەربگرێت. 
 
خوشکی ئالوودەبووەکە باسی دۆخی براکەی دەکات و دەڵێت، "ئێمە خێزانێکى ناسراوین، هاتووین بۆ ئێرە بۆ ئەوەى کێشەکەمان بخەینەڕوو بۆ ئەوەى چارەسەرێکمان بۆ بدۆزنەوە، براکەم ئالوودەى مادەى هۆشبەرە و دەمانەوێت لەسەر ئەم رێگەیە لایبدەین، بەڵام دەمانەوێت سزا نەدرێت و بەند نەکرێت."
 
بەپێى یاسای بنبڕکردنى مادەى هۆشبەر، تاوانى بەکارهێنانى ئەو مادەیە دەگاتە سێ ساڵ بەندکردن، بەڵام ئەگەر بەکارهێنەرەکە خۆى رادەست بکات، سزا نادرێت، بەڵکو چارەسەر وەردەگرێت. 
 
لە عێراق هەشت ناوەندى شیاندنەوە و چارەسەرى ئالوودەبووانى مادەى هۆشبەر لەعێراق هەن، کە سێ لەو ناوەندانە لە بەغدان، تاوەکو کۆتایی 2023 دوو ناوەندى دیکە لە نەجەف و سەڵاحەدین دەکرێنەوە.
 
بەگوێرەى دوایین ئامارەى وەزارەتى تەندروستى عێراق زیاتر لە 4500 ئالوودەبووى مادەى هۆشبەر لەو ناوەندانە چارەسەرکراون 
 
لیوا ئەحمەد زرگانی، بەڕێوەبەرى بنبڕکردنى مادە هۆشبەرەکان گوتی، "ئێمە دەتوانین وەک پێویست چارەسەرى بکەین، هەوڵدەدەین بیکەینەوە بە مرۆڤێکى چاکەخواز و بیگەڕێنینەوە بۆ رێگە دروستەکە، لە کۆتاییدا ئاڵودەبووى مادەى هۆشبەر قوربانییە، دەبێت دامەزراوەکانى دەوڵەت لەو تەنگژەیە دەریبهێنێت."
 
بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى ناوخۆ لە 10 مانگى یەکەمى ئەم ساڵدا 11 هەزار کەس لەسەر مادەى هۆشبەر دەستگیرکراون، 4500 یان بازرگان و فرۆشیارى ئەو مادانە بوون و 6500 کەسیش بەکارهێنەر بوونە. هەر لەو ماوەیەدا 13 بازرگانى مادەى هۆشبەر کوژراون و دەستیش بەسەر سێ تۆن مادەی هۆشبەردا گیراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

سوودانى: مەترسییەکانمان لەسەر عێراق دوورخستنەوە

سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند: حکومەتەکەى توانیویەتى مەترسییەکان لەسەر عێراق دوور بخاتەوە و داواى لە فەرماندە سەربازییەکانى نەینەوا کرد، جگە لە پیشەیی بوون مامەڵە بەهیچ پێوەرێکى دیکە نەکەن لە دابەشکردنى بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکاندا.