رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی بەسرە لێکۆڵینەوە لە کێچەڵى سێکسی و شەڕێک دەکات، کە لە یەکێک لە سەیرانگەکانى ئەو شارە روویداوە و چوار کەس دەستگیر کراون.
رووداوەکە سێشەممە 1ى نیسانی 2025 لە سەیرانگەى بەسرەلاند روویداوە و دیمەنەکانى لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە.
سەرچاوەیەکى ئەمنى لە پارێزگاى بەسرە بە رووداوى گوت، "سەرەتا گێچەڵى سێکسی بە چەند کچێک کراوە، دواتر بەهۆیەوە شەڕ و دەمەقاڵێ روویداوە."
بەرەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە 2ى نیسانى 2025 فەرماندەیی پۆلیسی بەسرە راگەیێندراوێکى لەبارەى ئەو رووداوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەدواى بڵاوبوونەوەى ئەو دیمەنانە رێوشوێنى یاسایی بەرامبەر بەو کەسانە گیراوەتەبەر کە بەشداربوون لە شەڕەکەدا.
لیوا عەبدولـلەتیف رەزا، فەرماندەى پۆلیسی شارەکە فەرمانی داوە بە گرتنەبەرى رێوشوێنى تووند بۆ بنبڕکردنى دیاردەى گێچەڵ لە سەیرانگە و شوێنە گشتییەکان.
سەرچاوە ئەمنییەکەى رووداو لە بەسرە گوتیشی، "چوار کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ