رووداو دیجیتاڵ
لە دەروازەیەکی سنووری و فڕۆکەخانەی بەسرە، دوو گەشتیار دەستگیرکران کە یەکێکیان مادەی هۆشبەری لەنێو کێک حەشاردابوو، ئەوەی دیکە لە کۆمی.
دەستەى دەروازە سنوورییەکانى عێراق ئەمڕۆ (1-1-2024) لە راگەیێندراوێکدا ئاشیکرای کرد، بە هاوئاهەنگیى بەڕێوەبەرایەتیی مادە هۆشبەرەکانى بەسرە، گەشتیارێکى عێراقییان بە 330 گرام مادەى هۆشبەر لە جۆری کۆکایین دەستگیرکردووە.
دەستەى دەروازە سنوورییەکان ئاماژەى بەوەش داوە ئەو گەشتیارە "لێزانانە" مادە هۆشبەرەکەى لە کێکدا شاردووەتەوە.
لە رووداوێکی دیکەی حەشاردانی مادەی هۆشبەر، کە تاڕادەیەک سەیرە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بنبڕکردنى مادەى هۆشبەر و کاریگەرییە دەروونییەکانى عێراق رایگەیاند؛ گەشتیارێکى ڤەنزوێلییان لە فڕۆکەخانەى بەسرە دەستگیر کردووە کە مادەى هۆشبەرى جۆری کۆکایینى لە چەند کیسەیەکدا خستووەتە کۆمیەوە و شاردووەتییەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەى بەوەش داوە لەدواى دەستگیرکردنى ئەو گەشتیارە، مادە هۆشبەکەرەکە لە کۆمیدا دەرهێندراوە، کە بەنیازبوو لە دواى گەیشتن بەو شوێنەى دەیەوێت، دەریبهێنێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ