بەڕێوەبەری بەنداوەکان: ئاوی کۆگاکراوی هەرێمی کوردستان 3.7 ملیار مەتر سێجایە

23-03-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەراورد بە هەمان رێکەوتی ساڵی رابردوو، ئەم ساڵ ئاوی کۆگاکراو لە هەرێمی کوردستان کەمیکردووە.
 
رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئێستا ئاوی کۆگاکراو لە هەرێمی کوردستان سێ ملیار و 700 ملیۆن مەتر سێجایە".
 
بەشی زۆری ئاوی کۆگاکراوی هەرێمی کوردستان لە بەنداوەکانی دووکان، دەربەندیخان و دهۆکدایە، کە تەنیا ئەو سێ بەنداوە توانای گلدانەوەی 10 ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە.
 
لەبارەی هۆکاری کەمبوونەوەی ئاو، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو گوتی: "ئەم ساڵ بەشێوەیەکی گشتی باران کەمبوو، ئەوەش کاریگەری لەسەر داهاتی ئاوی بەنداوەکان هەبووە و کۆگاکردن کەمتر بووە لە پار".
 
رەحمان خانی ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەرێمی کوردستان وەرزی بارانبارین تاوەکو مانگی ئایار بەردەوام دەبێت و کۆگاکردنی ئاویش تاوەکو کۆتایی مانگەکە بەردەوام دەبێت.
 
ئەم وەرزەی باران بەراورد بە وەرزی بارینی رابردوو، لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بارانی کەمتر باریوە، بەتایبەت لە هەولێر و دهۆک، کە ئاستی بارانی نەگەیشتووە بە نیوەی وەرزی پێشتر.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو بازاڕەی شارەوانیی کەلار دەڵێت تێکی دەدەن

شارەوانیی کەلار: بازاڕی سەنتەری شار تێکدەدرێ و دووکانداران قەرەبوو دەکرێنەوە

شارەوانیی کەلار 262 دووکانداری بازاڕی سەنتەری شارەکەی ئاگادار کردوونەتەوە، دووکانەکانیان چۆڵبکەن کە بە دووکانی گەنمفرۆشان ناسراون. دووکانداران ناڕازین و دەڵێن، شوێنی نوێ گونجاو نییە بۆ کار. 130 دووکاندار کرێچین و داوا دەکەن بێکار نەکرێن. شارەوانیی کەلار دەڵێت، هیچ دووکاندارێک بێکار ناکرێ و قەرەبوو دەکرێنەوە.