لە سلێمانی هیچ سەنتەرێکی راهێنانی پیشەیی بۆ منداڵانی ئۆتیزم نییە

08-08-2023
نزار جەزا
منداڵێکی ئۆتیزم لە سلێمانی
منداڵێکی ئۆتیزم لە سلێمانی
نیشانەکردن ئۆتیزم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە سلێمانی خێزانێک لە ترسی کەوتن و رۆیشتن بۆ ماڵە دراوسێکانی، سەربانیشیان لە منداڵە ئۆتیزمەکەیان تەلبەند کردووە. بەهۆی گەورەبوونی تەمەنیەوە، لە سەنتەری ئۆتیزمی حکومی بۆ راهێنان وەرناگیرێت، ئەمە بووەتە گرفت بۆ خۆی و هەموو ئەوانەی ئۆتیزمیان هەیە و تەمەنیان لە سەروو 12 ساڵەوەیە.
 
نەهرێن تاهیر، دایکی منداڵەکە بە رووداوی گوت، "منداڵەکەم لە سەنتەرێکی ئەهلییە ئێستا، بەڵام بۆ راهێنان پێویستی بە سەنتەری حکومییە، چونکە توانامان نییە بینێرین بۆ ئەهلی، لەبەرئەوەی مانگانەکەی زۆرە، لە سەنتەرە حکومییەکە بووایە زۆر باشتربوو، یان سەنتەرێکی پیشەیی بۆ تەمەن گەورەکان بکەنەوە زۆر باشە."
 
سەرۆکی لقی سلێمانیی کۆمەڵەی ئۆتیزمیش کوڕەکەی تەمەنی 27 ساڵە و بەردەوام لەگەڵ خۆیەتی، داوا دەکات سەنتەرێکی پیشەییان بۆ دروستبکرێت.
 
ئاراس عوسمان، سەرۆکی لقی سلێمانیی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان گوتی، "داوامان لە هەموو کابینەکانی حکومەت کردووە کە ئێمە پێویستمان بە سەنتەرێکی راهێنانی پیشەیی هەیە بۆ ئەو منداڵانەی تەمەنیان دەگاتە سەروو 12 ساڵ، بۆئەوەی فێری پیشیەک بن و بەهرەکانیان بدۆزنەوە و لە دوای نەمانی خۆمان بەردەوام پێویستیان بە هاوکاری نەبێت."
 
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە جێگەی سەنتەر، بە پێویستی دەزانێت ئەو منداڵانە بنێردرێنە قوتابخانەى تایبەت.
 
ناجی عەلی، سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆتیزم لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "خۆی دەبێت منداڵ تاوەکو تەمەنی شەش ساڵی لە سەنتەر بێت، دواتر بچێتە قوتابخانە، بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستا قوتابخانەی تایبەتی حکومی نییە، تەنیا یەک دانە لە هەولێر هەیە، پێویستە وەزارەتی پەروەردە قوتابخانەی تایبەت بە منداڵی ئۆتیزم دروستبکات."
 
بەپێی دوایین داتاکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 40 سەنتەری تایبەت هەن، نزیکەی دوو هەزار کەس کە ئۆتیزمیان هەیە لە سەنتەرە ئەهلی و حکومییەکان هەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.