پاڵەوانێتی نێودەوڵەتیی گۆڵبۆڵی نابینایان لە سلێمانی دەکرێت
یانەی وەرزشیی رۆژ وەک ئامادەکاری بۆ پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی، راهێنان بۆ یاری گۆڵبۆڵی نابینایان دەکەن، کە بڕیارە 23ی نیسان بەڕێوەبچێت.
یانەی وەرزشیی رۆژ وەک ئامادەکاری بۆ پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی، راهێنان بۆ یاری گۆڵبۆڵی نابینایان دەکەن، کە بڕیارە 23ی نیسان بەڕێوەبچێت.
سوهەیب، هەر لە منداڵییەوە لەنێو بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی شاگرد بووە، مانگێکە دووکانێکی داناوە و دڵخۆشبوو بە زیادبوونی داهاتی، کە وای دەکرد کرێی خانووەکەی و پێداویستیی منداڵە دوو ساڵانەکەی باشتر دابین بکات، بەڵام ئاگر دڵخۆشیەکەی نەهێشت.
لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزاندا بازاڕەکان پڕدەبن لە شەربەتە رەنگدارەکان، کە شەربەتی ناسرووشتین، پسپۆڕێکی خۆراک رایدەگەیێنێت، شەربەتە رەنگدارەکان ''کارەساتن''.
خونچەی تەمەن 71 ساڵ، ژنێکی بەهێز و خاوەن ئیرادەیە، لە گەنجییەوە خزمەتی دایک و باوکی کردووە و ژیانی هاوژینیی پێکنەهێناوە، پاش مردنیان بە تەنیا لە خانوویەکی کرێدا ماوەتەوە، کە کەمترە لە 50 مەتر؛ زۆر کات بۆ بێکەسیی خۆی دڵی پڕ دەبێت
بەهۆی زیادبوونی بەخێوکردنی ئەسپەوە، پیشەی ناڵبەندی زیادبووە و خاوەن ئەسپەکانیش زۆر گرنگی بە ناڵی ئەسپ دەدەن، دەڵێن، ئەسپ پێنج دڵی هەیە، یەکیان دڵی راستییەتی، چوارەکەی دیکە قاچەکانیەتی
گوندی سەرگەڵوو لە سلێمانی، نزیکەی 700 کەس دانیشتوویەتی و کێشەی سەرەکییان کارەبایە، بەجۆرێک لە شەو و رۆژێکدا نزیکەی شەش کاژێر کارەبایان هەیە.
رێناس محەممەد، خاوەنکارێکی سلێمانییە، نزیکەی 10 ساڵە بڕاندێکی شیرینی دامەزراندووە، لەسلێمانی و لە هەولێر دووکانی کردووەتەوە و هەلی کاری بۆ نزیکەی 25 کەس دابینکردووە، هاوکات لەپەیمانگایەک مامۆستای دروستکردنی شیرینییە.
هاونیشتمانییەک لە سەنتەری شەکرەی سلێمانی یەکێک لە دەرمانە سەرەکییەکانی پێنەدراوە، لەدەرمانخانەکە پێیانگوتوە، حکومەت پارەی دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی نەداوە، کۆمپانیاکانیش بۆمان ناهێنن و بڕۆ لە دەرەوە بیکڕە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ کاژێر 4:00ـی ئێوارە پیاوێکی تەمەن 44 ساڵ لەنێو پارکی سەرچنار بە دەستڕێژی گوللە کوژرا.
پۆلی دووەمی قوتابخانەی ئاوبارەیە لە سلێمانی، پاش نزیکەی دوو مانگ لە بایکۆت دەستیان بەخوێندنی وانەکانیان کردووەتەوە. قوتابییەکان دڵخۆشن بە خوێندنی وانەکانیان.
ئەوەی لە سەرەتای ئەم ڤیدیۆیە دەردەکەوێت، ئۆفیسی کۆمپانیایەکە کە دەگوترێت، نزیکەی 5 ملیۆن دۆلاری کاسبکارانی لایە و دوو رۆژە ئۆفیسەکەی داخستووە. رووداو بۆ سۆراخی بابەتەکە چووە لای دراوسێکەی و ئەو دەڵێت، دوو رۆژە ئۆفیسی دراوسێکەی داخراوە و خاوەنەکەیان نەبینیوەتەوە.
بەڕێوەبەری ناحیەی ئاخجەلەر رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ درۆنێک خوارووی گوندی چنارتووی بۆردوومان کردووە
شەقامی سالم یان سەهۆڵەکە، یەکێک لە شەقامە زیندووەکانی سلێمانی، کە دەیان گەنجی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان کاری تێدا دەکەن و بژێویی ژیانیان لەوێ دابین دەکەن
ئەو کەسەی لە سەرەتای ئەم ڤیدیۆیە دەردەکەوێت، یەکێکە لەوانەی بەئامانجی گەیشتن بە وڵاتی فەرەنسا، بە 20 هەزار دۆلار مامەڵەی ڤیزای لەگەڵ کۆمپانیایەکی گەشتیاری لە سلێمانی کردووە، بەڵام پاش نزیکەی سێ مانگ، نە ڤیزەکەی وەرگرت، نە پارەکەشی وەرگرتووەتەوە.
کێشەی سەرەکیی مامۆستایان ناجێگیریی کاتی دابەشکردنی مووچەیە کە ئەم ساڵیش تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو و مانگی یەکی ئەم ساڵ دابەشنەکراوە.
ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستیپێکردەوە، بە رێپێوان چوونە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە سلێمانی، خێمەیان هەڵدا و مانگرتنیان لە خواردن راگەیاند.
بەهۆی خانەنشینبوونی هەزاران مامۆستاوە، کێشە بۆ پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان دروستبووە و وەزارەتی پەروەردەش لە هەوڵدایە کێشەکە چارەسەر بکات
ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆکە دەردەکەوێت، چوار کوڕی لە ساڵی 2014ـەوە دەستگیرکراون، هیچ نکۆڵی لەوە ناکات یەکێک لە کوڕەکانی لەگەڵ داعش بووە، دەڵێت، کوڕەکانی دیکەی بەئاگری ئەو برایەیان سووتاون و ئەوان بە لێدان و ئەشکەنجە دانیپێدانیان کردووە.
بەشێک لە خاوەن پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە لە سلێمانی گردبوونەوە، نزیکەی دوو هەفتەیە ناتوانن هێلکە بۆ شارەکانی عێراق بنێرن و داوای چارەسەرکردنی گرفتەکەیان دەکەن
خانوویەکی کەلەپووری لە گەڕەکی شێخانی سلێمانی، کە مێژووکەی بۆ نزیکەی 100 ساڵ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە، بە هۆکارێکی نادیار رۆژی پێنجشەممە ئاگریگرت. خانووەکە بڕیاربوو دوای نۆژەنکردنەوەی بکرێتە ناوەندێکی کلتووری
خاوەن موەلیدەکانی سلێمانی گلەییان لە زۆریی باجی ساڵانە هەیە. خاوەن موەلیدەیەک دەڵێت، ئەو باجەی ساڵانە لە سلێمانی وەردەگیرێت، "لە شارەکانی دیکە وەرناگیرێت،" ئەمەش ئەرکی قورس کردوون
کەمیی کارەبای نیشتمانی تەنگی بە هاونیشتمانییان هەڵچنیوە، لە لایەک کێشەی بێ کارەبایی و لە لایەک زۆریی کرێی کارەبای موەلیدە
بازرگانەکە نزیکەی 10 ساڵە کاری کۆفرۆشیی جلوبەرگ دەکات و چەندین جار لەو ماوەیەدا سەردانی تورکیا و سووریای کردووە، بەڵام یەکەم جاری بووە بچێتە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان. بە گوتەی خۆی، پێشتر لە رێگەی فەیسبووکەوە پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لەو کەسانە هەبووە.
لە نزیک چیای گۆیژە لە سلێمانی چوار گەنج شەڕە چەقۆیان کرد و لە ئەنجامدا یەکێکیان کوژرا.
شەشەم پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی لە یەکەم رۆژی کردنەوەیدا جمەی دێت لە خوێنەر. خوێنەران بە گەنج و پیرەوە رووی تێدەکەن. لە پێشانگاکەدا 200 ناوەند و وەشانخانە لە 12 وڵاتی جیاوازەوە بەشدارییان کردووە.
لە گەڕەکی بەکرەجۆی سلێمانی تەرمی دوو ژن لە ماڵێکدا دۆزرانەوە و سەرچاوەیەک لە ئاسایشی سلێمانی بە رووداوی گوت: "دوو خوشکەکە لەلایەن براکەیانەوە کوژراون."
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی دەڵێت، گەنجێک لە کاتی لێکردنەوەی پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن لەسەر بەرزکەرەوەیەک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.
بەهۆی خەرجنەکردنی پارەی بەڵێندەران لە سلێمانی، بەڵێندەر لە وەرگرتنی پڕۆژەی نوێ دەترسێت، بە جۆرێک 80%ی ئەو پڕۆژانەی لە ساڵانی 2022 و 2023 راگەیێندراون، وەرنەگیراون. هاوکات لە کۆی 1300 بەڵێندەر، نزیکەی 150ی لە کاردایە و بەشێکیشیان چوونەتە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بۆ کارکردن
لە پارێزگای سلێمانی حەوت رێگەی ستراتیژی هەن، کە بەهۆی تەرخاننەکردنی بودجە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، تەنیا لە دووانیان کاردەکرێت و لەوانی دیکە وەستاوە.
بایەخدان بە کەرتی تەندروستی مژاری بانگەشەی لەلایەنەکانە، هاوژینی تووشبوویەکی شێرپەنجە دەڵێت، ناچارین بە قەرز دەرمان بۆ نەخۆشەکەمان بکڕین؛ ئەم کێشەی کەمیی دەرمانە یەکێکە لە مژارە سەرەکییەکانی بەربژێر و لایەنەکانی ئەم هەڵبژاردنەوەی پەرلەمانی کوردستان.
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی پێنج هەزار کارگەی جیاواز هەن، کە بەنزیکەیی نیوەیان کارناکەن
دەرچوویەکی بەشی سڕکردنی پەیمانگەی تەکنیکیی سلێمانی دوای بێهیوابوونی لە دامەزراندن، کافێیەکی داناوە و بووەتە خاوەن کاری سەربەخۆی خۆی.
نزیکەی سێ هەفتە بەسەر بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستیدا تێدەپەڕێت بۆ قەدەخەکردنی کیسی نایلۆن لە چێشتخانە و سەمونخانە و نانەواخانەکان، بەڵام هێشتا جێبەجێ نەکراوە
لیمۆ، نزیکەی هەشت ساڵە فەرمانبەری گرێبەستە لە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی و تەنیا مووچەیەکی 275 هەزار دیناری هەیە.
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە سلێمانی، شەوی رابردوو کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بە گوللە بریندار بوو. کوژراوەکە ناوی ئاری رزگارە و پیشەی چایچی بووە.
بەهۆی زۆریی گومرگ، هەناردەکردنی پێستی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستانەوە زۆر کەمبووەتەوە و لە نێوخۆشدا سوودی لێوەرناگیرێت
دانیشتووانی گوندی گۆپتەپە شەش کاژێر رێگەی سەرەکیی سلێمانی - هەولێریان لە ناحیەی ئاخجەلەر بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگردا داخست. کەمی و ناڕێکی لە کاژێرەکانی دابەشکردنی کارەبای نیشتمانی هۆکاری ناڕەزایەتییەکەیانە
بەهۆی کردنەوەی خاڵە سنوورییەکان بەڕووی هاوردەی بەرهەمی بیانی، نرخی خەیاری خۆماڵی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و ئەوەش زیانی بە جووتیاران گەیاندووە.
یەکێک لە دارە بەتەمەنەکانی سلێمانی، کەوتووەتە ناوەڕاستی گەڕەکی کۆستەی چەم، لەلایەن رێکخراوی ژینگەدۆستییەوە دەستنیشانکرا بۆ ئەوەی پارێزگاریی لێ بکرێت.
بەشێک لە منداڵان لە هەرێمی کوردستان بەبێ هیچ فلتەرێک مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن؛ تیکتۆک وەکو تۆڕێکی کۆمەڵایەتی بە نموونە، کە جگە لە بەکارهێنانەکەی، قسەی نەشیاو و جنێوی بەشێوەیەکی بەرچاو لەلایەن بەکارهێنەرانیەوە تێدا بەکاردەهێندرێت، بەشێکی بەکارهێنەرانیشی منداڵانن
حەمزە محەممەد، سەرۆکی شارەوانیی سەیدسادق رایگەیاند: "هەموو پارکەکە تێکچووە و پارەیەکی زۆری تێدەچێت، ماوەی بەکرێدانەکەش بەپێی رێنمایی چوار ساڵ دیاریکراوە، بۆیە سەرمایەداران نایەنە پێشەوە و وەریبگرن، بەڵام بەپێی یاسا دوای چوار ساڵەکە دەتوانرێت شەش ساڵی دیکەشی بۆ درێژبکرێتەوە، واتە دەبێتە دە ساڵ، ئێمە داواکارین لە هەرکەس و لایەنێک بێت ئەم پارکەمان بۆ نۆژەنبکاتەوە و ئێمە هاوکار و هەماهەنگی دەبین."
دوو گەنج، کە بەهۆی مامەڵەکردن بە ئامێری گزیکردن دەستبەسەرکراون، قسە بۆ رووداو دەکەن، چۆنییەتی دەستخستنی ئەو ئامێرە و شێوازی کارکردنیان رووندەکەنەوە.
قوتابییەکی پۆلی 12ی ئامادەیی، لە رێگەی چوون بۆ یەکەم تاقیکردنەوەی نیشتمانی لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا. ئەو قوتابییە خەڵکی بازیان بوو، بەڵام لە تەکیە دەیخوێند و هۆڵی تاقیکردنەوەکانیشی لە چەمچەماڵ بوو
بەرەبەیانیی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان کوڕە گەورەکەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، رێبەری تەریقەتی قادری - کەسنەزانی لە ئوردن گیانی لەدەستدا
نزیکەی 12 رۆژە سەنتەری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی تەکیە و شۆڕش ئاوی نیشتمانییان پێ نەدراوە، هەموو ساڵێکیش لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، ئەم کێشەیە دووبارەدەبێتەوە.
یەکەم باخچەی بەدۆکیۆمێنتکردنی رووەکی سرووشتی لەسەر ئاستی عێراق لە سلێمانی لە کۆی 55 دۆنم 50 دۆنمی سووتا. بە هەوڵی خێرخوازان ئاگربڕ بە پانیی سێ بۆ پێنج مەتر دروستکراوە، بەڵام هەر چوار بەشی باخچەکە سووتا
باشووری کوردستان رۆژێکی گەرم و ئاگرینی هەبوو؛ لە کەرکووک، پردێ، شێراوای هەولێر، شارباژێڕ، عەربەت و شارەزوور سەتان دۆنم زەوی و دارستان سووتان
لە کەرکووک، پردێ، شێراوەی هەولێر، شارباژێڕ، عەربەت و شارەزوور سەتان دۆنم زەوی و دارستان سووتان. زیانی گەورە بەر دارستانەکانی شارباژێڕ کەوت. لە کاژێر 10:00ـی بەیانییەوە گوندنشینان بە چڵەدار هەوڵی کوژاندوەیان دەدا.
خواردنی کەباب و گۆشتی برژاو و قۆزی بەراورد بە ساڵی رابردوو بۆ نزیکەی نیوە کەمیکردووە. زیاتر برنج و شلەی سادە یان مریشک لە چێشتخانەکان دەخورێت، لەهەر چێشتخانەیەک دەپرسی، دەڵێن، فرۆشیان بە رێژەی 35٪ بۆ 50٪ دابەزیوە.
شایەتحاڵێک، کە لە باڵەخانەکە کاردەکات، دەڵێت رووداوەکە کاژێر 05:45ـی بەیانی روویداوە، لەو کاتە تەنیا پاسەوانی باڵەخانەی لێبووە، ئەویش ئاگاداری وردەکاریی رووداوەکە نەبووە.
تیمێکی شوێنەوارناسی کنە و پشکنین لە ناوچەیەکی شوێنەواریی نزیک سەرچاوەی ئاوی سەرچنار دەکەن. بۆیان دەرکەوتووە شوێنەواری کۆشکێکی لۆلۆییەکانە، مێژووەکەی بۆ سێ هەزار و 500 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
بەپێی دوایین داتای دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و 196 هەزار مەڕ لە هەرێمی کوردستان هەن، بەپێی گەورە و بچووکی و جۆری مەڕەکە، لە نیو کیلۆوە تاوەکو چوار کیلۆ خورییان پێوەیە. واتە بەرهەمی ساڵانەی خوری لە هەرێمی کوردستان تاوەکو 12 ملیۆن و 800 هەزار تۆن دەڕوات لە باشترین دۆخدا. بەهۆی بێ کارگەیی و بێ پلانییەوە هیچ سوودی لێ وەرناگیرێت.
ماوەی هەفتەیەک زیاترە رۆژانە 300 بۆ 400 کەس بۆ دۆزینەوەی پیاوێکی 75 ساڵ لە قەرەداخ، کۆمەڵ بە کۆمەڵ بەڕێدەکەون بۆ شاخ و کێو و دۆڵەکانی قەرەداخ.
شوکریە عەزیز یەکێک لە کرێکارەکانی نەمامگەی سەرچناری حکومییە، لە ماوەى کارکردنیدا نزیکەی 25 کرێکار لە نەمامگەکە خانەنشین بوون؛ ئێستا تەنیا پێنجیان ماون، نزیکبوونەوەی خانەنشینبوونی چوار لە کرێکارەکان و دانەمەزراندنی کرێکاری نوێ مەترسیی کەمبوونەوەی بەرهەمی لە نەمامگەکە دروستکردووە
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەو کەسە دەستگیر کردووە کە ئەمڕۆ لە ناحیەی زەڕایەن بە گولـلە کوژرا و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە
ئەمڕۆ بارهەڵگرێک لە رێگەی سلێمانی - دووکان بەهۆی نەمانی ئیستۆپەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و بە گوتەی بەڕێوەبەری بنکەی هاتووچۆی دووکان، خۆی بە 15 ئۆتۆمبێلدا کێشاوە و تاوەکو ئێستا 18 کەس بریندارن.
بەراز لە قەزای چوارتا زیادبووە و دێنە کۆڵانەکانی نێو قەزاکەوە. دانیشتووانی چوارتا دەڵێن، هیچ ساڵێک هێندەی ئەم ساڵ بەراز زۆرنەبووە.
ناوچەی پیشەسازیی ئەڵایی لە قەزای بازیانی سلێمانی، لە ساڵی 2018ـەوە زەوییەکەی دراوە بە پیشەوەران، بەڵام تاوەکو ئێستا خزمەتگوزارییەکانی کارەبا، رێگە، ئاو و ئاوەڕۆی بۆ نەکراوە.
پەیامنێری رووداو لە سلێمانی رایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلەی تەقیوەتەوە ئۆتۆمبێلی عەتا سەراوی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی یەکێتییە.
شەوی رابردوو تانکەرێک لە لۆفەکانی کلکەسماق لە نێوان قەزای دووکان و کۆیە وەرگەڕا و شوفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
گوشتارگەکانی هەرێمی کوردستان، ئەو شوێنانەی ئاژەڵی تێدا سەردەبڕدرێن لە رۆژانی جەژندا کراوە نین، ئەوەش گرفتی بۆ هاونیشتمانییان دروست کردووە و دەڵێن، لە رۆژانی جەژندا ناتوانن گۆشت بکڕن
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەنێو شوقەکەی خۆیدا لە گوندی ئەڵمانیی سلێمانی تەرمی کەسێک دۆزرایەوە کە ئاسەواری گولـلەی پێوەبوو و دواتر ئاسایش رایگەیاند، رووداوەکە "خۆکوژی" بووە.
تەرمی گەنجێکی کورد، کە خەڵکی شارەزوورە، لە سنووری نێوان ئێران و تورکیا دۆزرایەوە و برایەکی بە رووداوی گوت، "ویستوویەتی بە قاچاخ لە ئێرانەوە بچێتە خاکی تورکیا و بێسەروشوێن بووە. دواتر هەواڵی گیانلەدەستدانیمان پێگەیشتووە، تائێستا دڵنیا نین کە رووداوەکە چۆن بووە."
دکتۆر ترێ یەکێکە لەو پزیشکانەی لە سنووری سلێمانی بایکۆتی دەوامی کردووە، دوو مانگی سەرەتای ئەم ساڵ بەبێ مووچە لە رانیە دەوامی کردووە و ئێستاش لە نەخۆشخانەی شار بێ مووچەیە
عەزیمە مستەفا نەخۆشە و فەقەراتی ئازاری هەیە، بۆ بینینی پزیشک چووەتە نەخۆشخانەیەکی چەمچەماڵ، بەڵام دەرگای بەڕوودا داخراوە، چونکە بایکۆتە و تەندروستکارەکان دەوام ناکەن
زیاتر لە هەشت فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتی لە سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد و داوای مووچە دەکەن.
وەرگێڕێکی زمانی ئاماژە لەنێو مزگەوتی حاجی رەزای چەرمەگا لە سلێمانی، گوتاری هەینی بۆ زمانی ئاماژە بۆ نابیستان وەردەگێڕێت. ئەو وەرگێڕە، تەواوی خێزانەکەی نابیستن، بۆیە هەر لە منداڵییەوە فێری زمانی ئاماژە بووە و بە باشی وەرگێڕان دەکات
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە منداڵێکی ساوا لەبەردەم مزگەوتێکی قەزای دەربەندیخان بەفڕێدراوی دۆزرایەوە.
لە سلێمانی لە ماوەی مانگێکدا نرخی کیلۆیەک ئاژەڵ بە زیندوویی هەزار بۆ دوو هەزار دینار بەرزبووەتەوە. ئاژەڵدارەکانی مەیدانی ئاژەڵفرۆشانی سلێمانیش دەڵێن ئاژەڵ کەمبووەتەوە بۆیە بەهاکەی گرانبووە.
دانیشتووانی بەشێک لە گوندەکان بەدرێژایی دەیان مەتر بەرد و بلۆکیان لەسەر رێگە سەرەکییەکان ریزکردووە، بۆ ئەوەی زبڵ و خاشاکی لێ فڕێنەدرێت، چونکە بەگوتەی دانیشتووانی ئەو گوندانە، بەشێک لەوانەى لە گەشت، یان باخەکانیان دەگەڕێنەوە، پاشماوەکانیان لە قەراخ رێگەکە فڕێدەدەن.
لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رووداو بۆ کوالێتیی رۆنی ئۆتۆمبێل، 11 جۆری دیاری رۆنی ئۆتۆمبێل وەک نموونە وەرگیران، کەچی تەنیا چوار دانەیان لە پشکنین دەرچوون، ئەوانەی دیکە یان شیاو نەبوون، یان لە کوالێتیی عێراق رێگەپێدانیان نییە، جۆرێکیان لە هەموویان خراپتر دەرچووە کە بە ناوی رۆنی ئەڵمانی دەفرۆشرێت، هەروەها دەرکەوت بەشێک لەو رۆنانەی لە هەرێمی کوردستان بەرهەمدەهێنرێن، لە ریسایکلکردنی رۆنی بەکارهاتووەوەن و لەسەر دەبەکانیشیان ناوی هەرێمی کوردستان و عێراقیش نانووسرێت.
فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی دەرگایان بەڕووی هاونیشتمانییاندا نەکردەوە، لەنێو باڵەخانەکەیاندا بۆ داواکردنی مووچە بایکۆتیان راگەیاند. کاری سەتان کەسی شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەهۆی بایکۆتەوە بەڕێنەکرا
لە گوندی بارێی بچووک لە شارباژێڕ، کە دەکەوێتە سەر سنووری نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان، خێزانێک کاری دارسازی دەکەن و بژێویی ژیانیان لەو رێگەیەوە دابیندەکەن
پاش نزیکەی چوار مانگ لە نەبوونی قوتابخانە و بایکۆتی مامۆستایان، لەجیاتی وەرزی دووەم، وەرزی یەکەم لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین و کۆیە دەستیپێکرد، بەبێ ئەوەی وانەی تەواو بخوێنن
بەشێک لە خەڵکی سلێمانی بەهۆی گرانیی ئەو نەوتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماڵانی دابین دەکات، ئامادە نین وەریبگرن؛ بەهای یەک بەرمیل لەو نەوتە بە 103 هەزار و 500 دینارە
لە سلێمانی جارێکی دیکە مامۆستایانی ناڕازی چوونەوە سەر شەقام و کارتی سووریان بەرزکردەوە و گوتیان تاوەکو مووچە راستەڕێی مانگانەی دەبێت و وانەبێژان دادەمەزرێن بەردەوام دەبن لە خۆپێشاندان.
دانیشتووانی گەڕەکی کەڵەکن لە سلێمانی گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دژی لێسەندنەوەی خانووە بێتاپۆکانیان و قەرەبووکردنەوەیان بە زەوی دەردەبڕن. سەرۆکی لیژنەی ناوەندی بۆ تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان دەڵێت، "بە بڕیارێک لە لیژنەی باڵاوە بە کۆنوسێکی جیا زەوییەکەیان بۆ دیاریدەکرێت."
جووتیارانی گوندی چاڵاخن لە ناحیەی پیرەمەگروونی سەر بە پارێزگای سلێمانی، بەهەرەوەز دروێنەی مەرەزەکەیان دەکەن. ساڵانە ئەگەر ئاسمان هەوری پڕ بارانبێت لەم گوندە نزیکەی 200 دۆنم زەوی دەکرێتە مەرەزە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە فەرماندەیەکی پێشمەرگەی هێزەکانی یەکەی 70ی یەکێتی گیانی لەدەستدا و گوتەبێژی یەکەکەش دەڵێت "خۆی کوشتووە".
دانیشتووانی گوندی کوڕەداوێ لە شارباژێڕ دوو ساڵە دەستیان بە کارێکی هەرەوەزی کردووە، ساڵانە ئەو شوێنەی پێویست بێت لە رێگەی گوندەکەیان کۆنکرێتی دەکەن. لەو کارە هەرەوەزییەدا گەنج و پیر و منداڵیش بەشدارن
هونەرمەند پەیوەند جاف بەنیازی تۆمارکردنی بەرهەمێکی نوێیە بە شێوەزاری هەورامی و بڕیارە لەم هەفتەیەدا تۆماری بکات.
وەکو هەڵمەتێک بۆ رێگری لە تەشەنەسەندنی شێرپەنجەی پرۆستات، نەخۆشخانەی هیوا بێبەرامبەر پشکنین بۆ ئەو کەسانە دەکەن کە گومانی تووشبوونیان هەیە
بەهۆی ئاڵوگۆڕی دراوی سوورییەوە ئەحمەد لە سلێمانی نزیکەی 80 هەزار دۆلار زیانی پێگەیشتووە؛ دوو ساڵ پارەکەی لە ماڵ هەڵگرت، بەهای دراوی سووری هەر روو لە دابەزین بوو، بۆیە بە ناچاری ساڵی رابردوو هەمووی بە زیان فرۆشتەوە
راوێژکاری سەرۆککۆمار و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ناوچەی ئازادی بازرگانی - پیشەسازی و ئابووریی ئێران دەڵێت، دەتوانن پەرە بە بازرگانییان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بدەن و "خەریکە کوردستانی عێراق دەبێتە جەمسەرێکی ئابووریی ناوچەکە."
بایکۆتی پزیشکان بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان لە کاتی خۆیدا، مەرگی دوو کەسی لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا لە سەیدسادق و شارەزوور لێکەوتووەتەوە
نەژاد کاوە، یەکێک لە یەکەمەکانی بەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی سلێمانی بوو؛ جگە لە زمانی کوردی، چوار زمانی دیکەشی دەزانی. نەژاد زۆر پڕ وزە و بەهیوا بوو، هەمیشە هەوڵی فێربوونی دەدا، بەڵام جەڵتەی مێشک لە ساڵی 2020 هەموو پلانەکانی وەستاند
بەهۆی بایکۆتەوە بەشێک لەو نەخۆشانەی سەردانی نەخۆشخانە حکومییەکان دەکەن، ناتوانن چارەسەری پێویست وەربگرن. کەسوکاری نەخۆشێک دەڵێت، "بایکۆتکردنی دەوامی نەخۆشخانەکان، تەنیا لە زیانی خەڵکی هەژارە."
نەبوونی تۆماری زانیارییەکانی نەخۆش گرفتی زۆرینەی هاونیشتمانییانە. پزیشکێک دەڵێت بوونی تۆماری نەخۆش لەبەردەم پزیشکدا هەڵەکردن زۆر کەمدەکاتەوە، تەندروستی سلێمانی کار بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی تەندروستی شارەکە دەکات، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن تێچووی زۆرە و بەهۆی ئەوەی داتاکان لەسەر فایل تۆمارکراون ئەگەر لە رێگەی کۆمپانیایەک نەبێت لە توانایاندا نییە بیکەنە ئەلکترۆنی.
رۆژی چوارشەممە 13ی ئەیلوول بایکۆت لە هەموو بنکە و مەڵبەند و سەنتەرە تەندروستییەکانی سلێمانی راگەیێندرا، جگە لە شوێنە هەستیارەکان. نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی لەگەڵ ئەوەی یەکێکە لە نەخۆشخانە گرنگەکان، ئێستا نیمچە بایکۆتە و دەوامی کارمەند کەم کراوەتەوە و چەند بەشێکی لێ داخراوە
نەخۆشخانەکانی سلێمانی پڕ بوون لەو کەسانەی تووشی سکچوون و رشانەوە بوون، بەرپرسانی تەندروستیی شارەکەش هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی کۆلێرا دەدەن
ئاگری هەفتەیەک پێش ئێستای گوندەکە بەهۆی رەشەباوە بە ئەستەم کۆنترۆڵ کرا و سەدان دۆنم دارستان و پووش و پاوان و زیاتر لە 30 باخی سووتاند.
لە سلێمانی خێزانێک لە ترسی کەوتن و رۆیشتن بۆ ماڵە دراوسێکانی، سەربانیشیان لە منداڵە ئۆتیزمەکەیان تەلبەند کردووە. بەهۆی گەورەبوونی تەمەنیەوە، لە سەنتەری ئۆتیزمی حکومی بۆ راهێنان وەرناگیرێت، ئەمە بووەتە گرفت بۆ خۆی و هەموو ئەو تووشبووانەی ئۆتیزم کە تەمەنیان لە سەروو 12 ساڵەوەیە.
بەکارهێنانی تیخە قەدەخەکراوەکان لە نێو سەرتاشخانەکان هۆکارێکن بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسی جگەر، چونکە یەکیک لە رێگەکانی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بەکارهێنانی کەلوپەلی پیسبووی کەسی تووشبووە بە ڤایرۆسەکان.
بەهۆی کەمیی کۆگاوە نزیکی نۆ رۆژ بەشە خۆراکی مانگانەی هاونیشتمانییان لە سلێمانی لەژێر تیشکی خۆر و گەرمای تاقەتپڕووکێندا مایەوە و شۆفێرانی بارهەڵگرەکان چاوەڕێ بوون تاوەکو بارەکانیان دابگرن، کە دۆشاوی تەماتەیە
بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی ئاشکرای دەکات کە بەشێک لە جووتیاران گەنمەکانیان بردووەتە سایلۆکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
جووتیارێک لە بەرزنجە کە 57 دۆنم زەوی بە گەنم چاندووە دەڵێت، لەلایەن کشتوکاڵی بەرزنجەوە هیچ پشتگیرییەک نەکراوە، بۆیە نەیتوانی گەنمەکەی رادەستی سایلۆ بکات.
ئەندریای تەمەن 32 ساڵ، کە خاوەن پێداویستیی تایبەتە (نیڤشکانە)، لە رێگەی مۆبایلەکەی دەستیەوە کتێبێکی دەربارەی ئەزموونی ژیانی خۆی نووسیوە و چاپ و بڵاویشی کردووەتەوە
بەشێک لە رووداوەکانی هاتووچۆ پەیوەندیدارن بە کوالێتیی ئۆتۆمبێل و بەشەکانییەوە، تایەش یەکێکە لەو بەشانەی لە هەندێک حاڵەتدا هەندێک لە بەرپرسیاریێتی رووداوەکانی بەردەکەوێت، تیمی رووداو بەدواداچوونیان بۆ کوالێتیی تایەی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان کردووە و دەردەکەوێت: ئەو تایانە دروستکراوی چەندین وڵاتن، لەڕووی کوالێتی و جۆرەوە جیاوازن، بەشێکیان بەرگەی وەستانێکی لەناکاو ناگرن و تووشی رووداوت دەکەن و بەشێکی زۆریشیان هیچ گەرەنتیێکیان نییە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لەنێو بازاڕی قەزای چەمچەماڵ تەقە لە گەنجێک کرا و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا. قایمقامی چەمچەماڵ دەڵێت: "تەقەکەرەکە ناسراوەتەوە و هێزە ئەمنییەکان بەدوایدا دەگەڕێن."
بەشێک لە ماتۆڕسوارەکان لە کۆڵان و شەقامەکانی سلێمانی نمایش دەکەن و لەسەر یەک تایە لێدەخوڕن، ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانی خۆیان و خەڵکی دیکە دروستدەکات، بەتایبەت کاتێک بەکۆمەڵ لێدەخوڕن
سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەیدسادق پیاوێکی تەمەن 58 ساڵ کوژراوە و شوێنەواری گولـلە بە جەستەیەوەیە
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و دەزگای روانگە، لەکۆی نزیکی 1500 منداڵی ئیشکەر لەنێو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان %55یان لەبەر هەژاری وازیان لە خوێندن هێناوە، 9%یان هیچ خوێندەوارییەکیان نییە.
لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا نزیکی 20 شوێن لە گوندی قەمچوخە لە سنووری قەزای دووکان هەڵکەندراون بەمەبەستی گەڕان بەدوای شوێنەوار و کانزای بەنرخ لەلایەن هەندێک کەسی نەناسراو؛ یەکێک لە چاڵەکان کە هەڵکەندراوە، قووڵییەکەی نزیکی چوار مەتر و 20 سانتیمەتر دەبێت
ئەو زەوییانە بە زەوییەکانی دژەتیرۆر و پێشمەرگە ناسراون کە بەشێوەی فۆڕم دابەشکراون، ئێستاش تاپۆکردنیان پێویستی بە بڕیارێکی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانە.
لە تاقیگەیەکی سلێمانی پشکنین بۆ 60 پاتریی ئۆتۆمبێل کران، پاش 20 کاژێر ئەنجامەکانی دەرچوون: کێشی پاترییەکان پێویستە لە 14 کیلۆگرام و نیو زیاتر بێت، بەڵام کێشی راستەقینەی ئەو پاترییانەی پشکنینیان بۆ کراوە، 10 کیلۆ و نیو بۆ 12 کیلۆ و نیوە.
نۆژەنکردنەوەی رێگەوبانەکانی دەرەوەی شاری سلێمانی پێویستی بە حەوت بۆ هەشت ملیار دینارە، بەڵام ئەو پارەیەی کە لە بەردەستی بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانییە، تەنیا سێ ملیار و نیوە، ئەوەش بەشێکی بۆ دروستکردنی رێگەی نوێ بۆ گوندەکان و بەشێکیشی بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگەوبانەکانە، واتە ئەو پارەیە بەشی یەک لەسەر سێی نۆژەنکردنەوەی رێگەوبانەکان دەکات