یەکەم تووشبووی ئاوڵەی مەیموون لە تورکیا رادەگەیێنرێت

30-06-2022
کۆسار عوسمان @KassoOsman
نیشانەکردن ئاوڵەی مەیموون
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فەخرەددین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا، لەڕێی هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەردا یەکەم تووشبوونی بە ئاوڵەی مەیموون لەو وڵاتەدا راگەیاند.
 
لە تویتەکەی وەزیری تەندروستیی تورکیادا هاتووە: نیشانەکانی ئاوڵەی مەیموون لە نەخۆشێکدا دەرکەوتووە. "نەخۆشەکەمان تەمەنی 37 ساڵە، لاوازی لە سیستمی بەرگریدا هەیە و ئێستا کەرەنتین کراوە. چاودێریی پێویست کرا و هیچ تووشبوونێکی دیکە دەستنیشاننەکراوە. هەروەک دەزانرێت؛ ئەم نەخۆشییە لەڕێی بۆریی هەناسەوە ناگوازرێتەوە، بەڵکو لەڕێی تەماسی نزیکی فیزیکییەوە دەگوازرێتەوە".
 
هەرچەند سەتان تووشبووی ئاوڵەی مەیموون لە جیهاندا تۆمارکراون، بەڵام تاوەکو ئێستا رێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوای نەکردووە وڵاتان هەڵمەتی پێدانی ڤاکسین دژی پەتاکە دەستپێبکەن.
 
لە ئەمریکا تەنیا پێشنیازی ئەوە کراوە ئەوانەی بەریەککەوتنیان لەگەڵ تووشبووانی ئاوڵەی مەیموون هەیە، ڤاکسین وەربگرن؛ لە فەرەنسا یەک قورچک بۆ ئەو کەسانە دیاریکراوە کە بەریەککەوتنیان هەبووە.
 
هەرچەند ئاژانسی دەرمانی ئەوروپی، دەرمانی نەخۆشیی سیلی وەکو چارەسەری ئاوڵەی مەیموون پەسندکردووە، بەڵام هێشتا لەسەر ئاستی ئەوروپا ڤاکسینەکە بە بەربڵاوی بەردەست نییە.
 
زۆربەی خەڵک چەند هەفتەیەک لە تووشبوونیان بە ئاوڵەی مەیموون چاکدەبنەوە و رێژەی مردن بە نەخۆشییەکە نزمە. لە کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی 20 هەزار و 103 تووشبووی ئاوڵەی مەیموون و یەک مردنی لە سەرتاسەری جیهان تۆمار کردووە.
 
ئێستا دوو جۆر ڤاکسینی باو بەردەستن کە بریتین لە (ACAM200) و (JYNNEOS)؛ هەردوو جۆری ڤاکسینەکە سەرەتا بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی بچووک دروستکراون و JYNNEOS جۆرە نوێیەکەیانە و کاریگەریی نەرێنی لەسەر هەڵگری نەخۆشییەکە کەمترە.
 
دەون ئۆکۆنێڵ، سکرتێری یاریدەدەر لە دامەزراوەی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئامادەیی و وەڵامدانەوەی نەخۆشی دەڵێت: "بەردەوام دەبین لە دابینکردنی ڤاکسینی زیاتر".
 
دامەزراوەی (CDC) هەروەها راشیگەیاندووە، هەردوو دژە ڤایرۆسی TPOXX و Cidofovir کە بۆ چارەسەری ئاوڵەی بچووک بەکاردەهاتن، دووبارە بۆ چارەسەری ئاوڵەی مەیموون بەکاردەهێنرێنەوە. هاوکات لە راگەیێندراوێکی دیکەی ئەو دامەزراوەیەدا باس لەوە کراوە، بە پێویستی دەزانن رێکاری تایبەت لەگەڵ کۆمەڵگەی هاوڕەگەزخوازەکاندا بگرنەبەر.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 د. سۆما مەسعوود و نموونەیەک لە قاپ و کەوچکی پلاستیکی.

پسپۆڕێک: بە کەوچکی پلاستیکی خۆراکی گەرم نەخورێت

پسپۆڕێکی کیمیای ئەندامی ئاشکرای دەکات، بەرکەوتنی گەرمی بە مادە پلاستیکییەکان، ژەهریان لێ دروستدەبێت، هەر بۆیە پێشنیازدەکات کە بە کەوچکی پلاستیکی خۆراک نەخورێت و هۆکارەکەش رووندەکاتەوە.